Hama-Said-Hasan

حەمەسەعید حەسەن : بۆچی لاوان بە پۆل کۆچ دەکەن ؟ .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

– چونکە کوردستان وەک ئەڤغانستانی سەردەمی تالیبانی لێ هاتووە .
– چونکە ئیسلامییەکان کە بەشێک نین لە مرۆڤایەتیی هاوچەرخ و سەر بە خێڵی دیناسۆرن ، دەستوور بۆ داهاتوومان دەنووسنەوە .
– چونکە لە قۆناغی پۆستمۆدیرنیزمدا ، کولتووری دوورگەی عەرەبی سەروەختی جاهیلی سەروەرە .
– چونکە بانگ بە ئاشکرا و لە بڵندگۆوە دەدرێت ، نەک بە نهێنی و لە کوولەکەی تەڕدا .
– چونکە دەنگی بڵندی ناسازی مەلای گەڕەک کە باسی عەزابی قەبر و ئاگری دۆزەخ دەکات ، خەڵکی هەراسان کردووە .
– چونکە پارشێوان دەهۆڵکوت خەو لە چاوان دەزڕێنێت .
– چونکە گوێ لە هەر ڕادیۆیەک دەگریت ، سەیری هەر تیڤییەک دەکەیت ، میوانی بەرنامە ، مەلایە
– چونکە ئەوە مەلایە لە کوردستان حوکم دەکات ، نەک مەلایی و جەلالی .
– چونکە ئیسلام نە توانای گۆڕینی واقیعی تاڵی هەیە ، نە چارەسەری گچکەترین کێشەی لە کنە .
– چونکە ئیسلام دەستی زبری وەردەداتە نێو هەناوی هەموو لایەنە تایبەتییەکانی ژیانەوە .
– چونکە داعشی بێدار هەر لە شنگال و لە حەویجە نییە ، لە هەموو شارێکی دیکەی کوردستانیش هەیە .
– چونکە لە ( پارکی ئازادی ) یشدا ، ماچ ئازاد نییە .
– چونکە کە دەمرین بە دارتەرمێکی لە ئاودەستدا هەڵگیراوی ، کاسبوو بە بۆنی پیس، بۆ گۆڕستانمان دەبەن .
– چونکە ئەو پرسیارانەی لە قەبردا دەکرێن ، بە زمانی عەرەبین .
– چونکە پەڕینەوە لە زەریای ئیجە و سپی ، ئاسانترە لە پەڕینەوە بەسەر پردی لە موو باریکتر و لە مووس تیژتری سیراتدا .
– چونکە ئەو بانگخوازانەی بە ئاشکرا دەرسی ڕەوشت دەڵێنەوە ، بە نهێنی کەس لەوان بەدئاکارتر نییە .

١٣ی تەممووزی ٢٠١٥

س ف ن

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت