کونجرینی : هەرای بازاڕیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان – بەشی دووەم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر ئەوەی ڕوویدا و پێمان نەزانی لەئازارەکانی . لەسەر ئەوەی ڕوودەدات و تێی ناگەین لە بازرگانێکانی ، وا منیش بۆتانی دەژمێرم :
1 – ترسناکترین دەسەڵات ئەو دەسەڵاتەیە ، کە باکی بە چارەنوسی ڕۆڵەکانی نەبێت . چ جیاوازییەک دەبینرێت لە نێوان هەرسێ دەسەڵاتی سوریا و عێراقی سەدام و دەسەڵاتی کوردیی ، کاتێک هەر سێ دەسەڵاتەکە بەهۆی زوڵم و نا عەدالەتی سیاسی و ئیداری و دارایی و یاساییانەوە ، ڕۆڵەی گەلەکانیان لەدەستیان هەڵدەهاتن و هەڵدێن . بۆیە دەڵێم : بڕوخێت دەسەڵاتی کوردیی .
2 – قسەکردن لەسەرکردن بۆ حیزبێک ، دواتر لەتوانایدا نەبوو .. لەهەر کۆمەڵگایەکی جیهان جگە لەم ڕۆژهەڵاتی ناوەندەی لەمەڕ خۆمان بە کوردستانەوە ، توشی لێپێچینەوەو سەرزەنشتکردن تا دۆڕان دەبیت لەدەسەڵات . چوار حیزبەکە زۆر قسەیان لەسەر گۆڕینی سیستەم و سیستەمی هەرێم کردو نەیان بردەسەر و ، قسەکانیان بووە ڕەنگی سەر کاخەز . بەهەر هەموویان دزێکی ڕۆژی ڕوناکی وڵات هەراج کردو بۆ بنەماڵەیەک و ، لەپێگەو پایەی وەزارەتێک بەنوێنەری حیزبێک لێپێچینەوەیان بۆ لەگەڵ ناکرێت ، چ جای نوێنەرەکانیان لەو پەڕلەمانەی کە مێشولەیەکیان نە پێ دەردەکرێت و نە دەتوانن بیبەنە بەردەمی ئەو یاسایەی ، کە خۆیان باوەڕیان پێیەتی . بۆیە دەڵێم : بڕوخێ هەموو حیزەکان بە پەڕلەمان و یاساو ڕیساکانیانەوە .
3 – لای پارتییەکان سەرۆکی هەرێم خوازیاری دەسەڵات نییە ، ئەوە جەماوەری پارتییە بە زەرورەتی ئەمڕۆی کوردستانی و بە کلیلی دەروازەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەزانن . هەروەها لەزمانی مایستۆرەکەی یەکێتی ( مەلا بەختیار ) ەوە ، لەکەناڵی ئێن ئارتی تیڤی بیستمان و وتی : بۆ مێژوو دەیڵێم : هیچ لایەنێک لە چوار لایەنەکەم نەبیستووە ، کە کاک مەسعودیان قبوڵ نییە . واتە هەموو بازاڕەکانی حیزبی دروشمی هەڵبژاردنەوەی بارزانیان بۆ جارێکی تر بەرزکردۆتەوە .
گچکەیی ئەم حیزبانە لەئاستی پارتی و بەرزانی لەوەدایە ، زۆر لەمێژە ئەمانیش 31 ی ئاب و لەشکریی تورکی و ئاشتی هەورامی و هەراج و تاڵانی وڵات و بێ یاسایی و بێ دەستور و باوەڕ نەبوون بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتیان هەیە . بۆیە دەڵێم : بڕوخێ سەرۆکایەتی هەرێم و هەموو حیزبەکانی هەرێم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت