ئەکرەم محەمەدئەمین ئەحمەد : سازانێکی بێزراو .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆر نمونەی وولاتی پێشکەوتو جوانمان گوێ لێبوو لە لایەن دەسەلاتی هەرێمەوە کە کوردستان وا لێبکەن ، ئێمەی کورد دڵمان زۆر پاکە و زوو بروا بە قسە ئەکەین ، سەرکردایەتی کوردیش ئەم وانەیەی لە دووژمنانی کوردەوە وەرگرتوە درۆ بکە هەتا بروات پێئەکەن .
لە پشتی ئەم هەموو گفتانەوە بۆ پەردە پۆش کردن کۆمەلێك کرداری گەندەلی و دزی ئەنجام دراوە ، بازرگانە سیاسیەکان هاوبەشی خۆپەرستی و یەك نەخۆشی ساریی لە نێوخۆیاندا کۆیان ئەکاتەوە ئەویش بە هەدەر دانی سەروەت و سامانی کۆمەلانی خەڵکی کوردستانە ، کە کەس نازانێت ئەم دەسکەوتانە چۆن گوزەر ئەکەن و لە چی بانکێك هەڵئەگیرێن .
پارتە سیاسیەکان هەتا ئێستا نەیانتوانیوە ئازایانە بەرەو رووی ئەم بارو دۆخەی ئێستای کوردستانن ببنەوە ، لەبەر ئەوەی هەر پارتە بە هێندەی خۆی تاوانبارە .
ئەوەی بابەتی منە کۆبونەوەی ئەم لایەنە سیاسیانەیە کە ئەوان پێی ئەڵێن سازان .
بەداخەوە پەرلەمانی کوردستان هەرچەندە کەم کوری هەیە بەڵام نیشانەی پێشکەوتن و دەرکردنی یاسایە و جێگەی کۆکردنەوەی هەموو بیر و بۆچونەکانە ..
ئەوەی گوزەر ئەکات هەمومانی سەرقال کردوە ماوە بەسەرچوی سەرۆکی هەرێم و دەسەلاتەکانێتی ، ئەم بریارە نیشتمانیە لە چنگی پەرلەمان دەرکرا چوە سەرمێزی لایەنە سیاسیەکان .
پارتی زۆر حەکیمانە هەلسوکەوت ئەکات بەرامبەر داخوازیەکانی بەرامبەر ، هێندە بە گرنگی وەرنەگرتوە و زۆر بە ئارامی لەگەڵی ئەدوێ ئەمە خۆی لە خۆیدا پرسیارێکی گوماناویە !
پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها یەك دەرگا هەیە ئەویش بۆ سەرۆکی هەرێمە کە پیا بروات تەنانەت بۆ ئەندامانی پارتیش نیە خۆیان لەو دەرگایە نزیك بخەنەوە ، بۆیە هەموو توانای خۆیان و دەرەکی ئەخەنە گەر بۆ سەرکەوتنی ئەم داخوازیە ، هەر بلێن یاسا رێگەی پێنەداوە چوار لایەنەکە !
ماوەی ) دە ) ساڵی حوکمرانی چی بۆ هێنانین ؟
1 – تێکدانی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغداد ، بووە هۆی برینی موچەی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان .
2 – هەوڵدان بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان و بە هێزکردنی بەرەی خۆی بە هێزی پارەی گەل .
3 – هەموو دەرکەوتنێکی دروست کردنی وولاتی سەربەخۆ بوو ، ئەمەش بۆ پەردە پۆش کردن و بێدەنگ کردنی لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان بوو ،
ئایا چۆن ئەتوانین ببینە خاوەنی وولات کە سەرۆکەکەی بروای بە گۆرینی دەسەلات نیە ، یاسا و پەرلەمان هیچ مانای نیە . نەیتوانی دەزگاکانی حوکمەت یەك بخاتەوە ئاسانترین کاربوو ، هیچ هەولێکی نەدا هەتا بلێین ئەوەی کرد.
4 – لەسەر ئاستی پەیوەندیەکانی دەرەوە پەیوەندی حزبایەتی بوو .
5 – سامانە سروشتیەکان و ناوخۆو ئاسایش هەمووی لای خۆیانە بێ ئەوەی کارێکی شیاویان ئەنجام دابێت خۆش گوزەرانی بۆ خەڵکی هێنابێت .
6 – پارتی بۆ مانەوەی دەسەلاتی ئامادەیە هەموو کارێك بکات وە لە مێژووی خۆیدا ئەم کارەی چەندین جار ئەنجام داوە
داواکارم لە لایەنە سیاسیەکان :
دوو ئیدارەیی هێڵی سور بێت ، قبول کردنی دوو ئیدارە لە قازانجی پارتیە ، چوار لایەنە سیاسیەکە گۆر بۆخۆتان هەڵئەکەنن و جارێکی تر نابنەوە بە خاوەنی ئەو هەموو ئەندامەی لە سنوری هەولێر و دهۆك هەیە . ئەو سنورەی ( دێگەڵە ) حوکمەتی بەعسی رەفتار فاشی بە هاوکاری پارتی دایانناوە لە ناو هەرێمدا سنور نیە .
بە هەموو شێوەیەك دژی بوەستنەوە و پێویستە باسی بکەن لەگەل پارتی با تێبگات ئەوە سنورە دەست کردی ( بەعس ) بوو , لە کۆبونەوەکانتاندا پێویست ناکات سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی بەشداری بکات چونکە ئەو خۆی پارتیە و ئێستا شتێك نیە پێی بوەتری سەرۆکایەتی هەرێم ، بەداخەوە بە هۆی سەرقالی چارەسەرکردنی ئەم دەسەلاتی سەرۆکە گەورەترین زیانی بە کۆمەلانی خەڵکی کوردستان گەیاند لە ڕووی موچە و کۆچی بەردەوام و بیر چونەوەی خزمەت گوزاری و سەرۆکی حوکمەتیش ئیسپاتی کرد هەتا مامی چارەسەر وەرنەگرێت کۆمەلانی خەڵکی کوردستان پلە دوون .

هیوادارم کۆبونەوەکان هێندە ناسك بێت زوو پێبگات، نەك هێندە بخایەنێت پیر و نەکڵۆك بیت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت