سالار جاف : ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە چی ئەترسێت ؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مانگێکە پارتی لە رێگەی راگەیاندنی خۆی و سێبەرەکانییەوە کەوتوەتە هێرشکردن بۆ سەر نەوشیروان مستەفا ، بەڵام چونکە میدیاکانی ئێستای گۆڕان ئەقڵی سەحافی تیا نەماوە و کۆمەڵێک کوتلەچی و حیزبیی بەڕێوەی دەبەن ، ملیانکردوەتە ناوگەڵی خۆیان و وەک نەعامەیان لێهاتوە .
رەنگە ئەم کۆمەڵە نەخوێندەوارە بڵێن ئیعازمان بۆ نەهاتوە لە سەرەوە ، بەڵام ئەوە بیانویەکی ترسنۆکانەیە ، چونکە خۆم لەوێ ئیشمکردوە و زۆرجار خۆڕسکانە کەوتوینەتە وەڵام و چاوەڕێی سزاشمان کردوە و هیچیش نەبووە .
ئەقڵە کڵۆڵەکانی ئێستای میدیای گۆڕان بیریانچووەتەوە هەرکات وەڵامی پارتی درابێتەوە و دەست بۆ مشتێک لە خەرمانی مێژوی رەشی ئەو حیزبە برابێت ، یەکسەر کەتونەتە کڕوزانەوە بۆ ئەوەی ڕایگرن .
من خۆم ئەوکات کە بەڕێوەبەری نوسین بوم لەوێ روماڵی هاتنێکی نێچیرم کرد بۆ گردەکە و خۆم فلتەری هەواڵم ئەکرد ، هەواڵەکانم بە جۆرێک داڕشتەوە ، کە لوتشکاندنی سەرۆکی حکومەتی پێوەدیاربو ، لەگەڵ نێچیر گەشتەوە بە هەولێر ، قادری حاجی عەلی خۆی کرد بە ژوراو وتی : ئەو برادەرە تێلی کردوە زۆر بێ تاقەتە و ئەڵێ لەو هەواڵانەدا سوکایەتیم پێکراوە ، من سوربوم لە سەر ئەوەی دەستکاری ناکەم ، دواتر برادەرێکی ترمان دەستکاریی کرد .
مەبەستەکەم ئەوەیە پارتی چەند دەمی گەرمە بەڵام هەر وەڵامتدایەوە هاواری لێ هەڵەستێ ، چونکە ئەزانێ ئەوەندە گەندەڵی و خیانەت و تاوان و مێژوی رەشی هەیە ، کە بچێتە هەر شەڕێکی ڕاگەیاندن بە شکست لێی دەرەچێت !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت