Nuri-said

کامەران وریا قانع : سیاسى زیره‌ك .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ سالانى چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌و كاته‌ى نورى سه‌عید سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو , كێشه‌یه‌ك یه‌خه‌ى كابینه‌كه‌ى گرت , كاتێك په‌رله‌مانى ئه‌و كاته‌ داوایان له‌ وه‌زیرى ناوخۆ كرد هه‌رچى یانه‌ى شه‌وانه‌ و ئه‌و ماڵانه‌ى كه‌ له‌ش فرۆشى تیا ئه‌كرێت و شوێنه‌كانى فرۆشتنى عاره‌ق و شه‌راب‌ داخرێن , وه‌زیرى ناوخۆش ئه‌م داواى گه‌یانده‌ نورى سه‌عید , به‌ڵام ئه‌و رازى نه‌بوو , وه‌ په‌رله‌مانیش سور بوو له‌سه‌ر داواكه‌ى خۆیی , دواجار بووه‌ كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ , سه‌رۆك وه‌زیران نه‌ى ده‌زانى چیبكات , هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵيدا كه‌ په‌رله‌مان ڕازى بكات كه ئه‌و شوێنانه‌ هه‌مووى له‌ ژێر چاودێرى ده‌وڵه‌ت دایه‌ و ئه‌گه‌ر دابخرێن خاوه‌نى ئه‌و شوێنانه‌ ناچار ئه‌بن بڵاو ببنه‌وه‌و به‌ نهێنى ئه‌م كاره‌ بكه‌ن له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و پاركه‌كانى كۆمه‌ڵگا !.
كه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌ى زیاتر دروست ئه‌كات , به‌ڵام په‌رله‌مان هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ى خۆیی .
شه‌وێك نورى سه‌عید زۆر بیر ئه‌كاته‌وه‌ چۆن چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه‌ بكات دواتر بیرۆكه‌یه‌كى بۆ دێت .
رۆژى دواتر به‌ وه‌زیرى ناوخۆى وت كه‌ هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بانگهێشت بكات بۆ كۆشكه‌كه‌ى بۆ نانى شه‌و . كاتیى نانخواردن هه‌موو جۆره‌ خواردنێك ئاماده‌ كرا بوو له‌گه‌ڵ جۆرها خواردنه‌وه ‌, به‌ڵام به‌ كارمه‌نده‌كانى كۆشكه‌كه‌ى ئه‌ڵێـت : ده‌رگاى هه‌موو ئاوده‌ستخانه‌كان به‌ كلیل دابخه‌ن و كلیله‌كانى بده‌نه‌ خۆى .
دواى ماوه‌یه‌ك كه‌ میوانه‌كان نان ئه‌خۆن و باشیش ئه‌خۆنه‌وه‌ , ئیتر هه‌ر كه‌سه‌ و پێویستى به‌ ئاو ده‌ستخانه‌ ئه‌بێت , كه‌ ده‌بینن هه‌مووى داخراوه‌ نازانن هۆكاره‌كه‌ى چیه‌ و شه‌رمیش ئه‌كه‌ن به‌ سه‌رۆك وه‌زیران بڵێن ! ئیتر هه‌ر یه‌كه‌ به‌ دزیه‌وه‌ له‌ په‌نا دارێكى باغچه‌ى كۆشك یاخود له‌پشت دیوارێك , يا هه‌ندێكی تريان ئه‌چوونه ده‌ره‌وه‌ى كۆشك و له‌ په‌نایه‌كى شه‌قامى گشتى خۆیان خاڵى ئه‌كردەوه .
دواى تێبینى كردنى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كه‌ خه‌ریكه‌ كۆشكه‌ زۆر پیس ئه‌كه‌ن , نورى سه‌عید فه‌رمان ئه‌دات كه‌ درگاكان هه‌مووى بكرێنه‌وه‌ , ئیتر ئه‌وانى تر هه‌موو به‌ په‌له‌ را ئه‌كه‌ن بۆ شوێنى مه‌به‌ست .

دواتر نورى سه‌عید به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى وت : داخستنى یانه‌كان و ماڵه‌ له‌شفرۆشه‌كان و دوكانه‌كانى خواردنه‌وه‌ , ئه‌نجامه‌كه‌ى وه‌كو داخستنى ئاوده‌ستخانه‌كانى لێدێت كه‌ ئیتر خه‌ڵك ناچاره‌ روو بكاته‌ شوێنه‌ گشتیيه‌ پاركه‌كانى كۆمه‌ڵگا بۆ خۆ خاڵى كردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئازارى كۆمه‌ڵگا ئه‌دات .
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بڕوایان به‌ بیرۆكه‌كه‌ى نورى سه‌عید كرد كه‌ دانه‌خرێن !. گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنێك هه‌موو لایه‌ك رازى بوون .