Sherif-Hejari

شەریف هەژاری : دیموکرات دەبێت ئاگای لەو کادیرانەی بێ کە لە وێبسایتەکانی ” پارتیی” دا کار دەکەن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ ‘ شەریف فەلاح ‘ ی دەرباری باس- نیوز ، ئەگەر ئێستا لە ئاخوڕگای ئەحمەد تۆفیقیش دا بێ !

هاوڕێیان ، هەرگیز بڕوام بەوە نەبووە کەسێتی خۆم هێندە دابەزێنمە ئەو ئاستەی ووەڵامی مرۆڤێکی بێ سەنگ بدەمەوە ، بەڵام کە مرۆڤ نمەک حەرام و خۆفرۆش بوو ئەوا پێویستە کەپووی بشکێنیت بۆ ئەوەی بزانێ گەر سەگ لە مانگیش بوەڕێ ئەوا سەگ هەر سەگە و مانگیش هەر مانگە !!
خوا شاهیدە ، زۆر مامۆستای زانکۆ شاهیدن ، زۆر هاوڕێ شاهیدە ، لەبەر ئەوەی بەردەوام پشتگیری خەباتی بەشەکانی دیکەی کوردستانم بە بابەت و بە کردەوە کردووە ، لەلایەن کادیری هەندێ حیزبەوە نەک هەر بە قسە بگرە چەندان ڕاپۆرتم لەسەر دراوە ، بەڵگەم هەیە !! بەڵام هەرگیز کۆڵم نەداوە چونکە بە ئەرکی سەر شانی خۆمم زانیوە ، خۆ ئەگەر هێندەی بابەتم لەسەر بەشەکانی دیکەی کوردستان و بەتایبەت خۆرهەڵاتی کوردستان نووسیوە ئەوا لەسەر پارتیی و یەکێتیی بمنووسیبایە ، بارودۆخم ئاوها نەدەبوو !!

بە بچووکردنەوەی خۆمی ئەزانم ئەم قسەیەم ، بەڵام لەبەر ئەوەی ‘نەتەوەپەروەرێکی کوردم ‘ با بچووک ببمەوە !! بە دەیان خوێندکار و ڕۆژنامەنووس هەن لە زانکۆی سلێمانی کە پێیان ووتووم : لە ڕێی بابەتەکانتەوە کە لە ٢٠٠٣ وە لەسەر دکتۆر قاسملوو ئەینووسیت ئەوا ئێمە قاسملوومان ناسیوە ، سوێند بە خوا: چەندان کەس لە خۆرهەڵاتی کوردستانەوە لە ڕێی فەیسبووکەوە نامەیان ناردووە کە ئەم دێڕە ناوەڕۆکی هەندێ لە نامەکانیان بووە : “وەڵاهی مامۆستا تۆ بۆ ئێمە هەمیشە جێی شانازیت چوون تۆ زیاتر لە حیزبی دیموکرات ، قاسملووت بە ئێمە ئاشنا کردووە !”.
ئەم هەموو شتانەم کردووە تەنها لەبەر ڕاستگۆیی ئەکادیمیستیی و ناسیۆنالیستیم !! نە دینارێکم وەرگرتووە و پێم دراوە ، بگرە زۆر مەترسی هاتووەتە سەر ژیانم !! بۆ نموونە :
سالی ٢٠٠٥ توێژینەوەیەکم لەسەر قاسملوو بڵاوکردەوە وورد چاودێری ئەکرام ، سالی ٢٠٠٧ کۆڕێکم بۆ دیموکرات گرت لە زانکۆی سلێمانی کە ئەو کات من خوێندکاربووم و یەکەمی بەش بووم !! تا ئەو زەمانەش هەر دیموکرات و قاسملوو لای زۆنی سەوز مەترسیدار بوو!! درێژ دادڕی ئەکەم، تەنها یەک نموونەیان دێنمەوە : یەکێک لەو کەسانەی چاودێری کردم و شوێنم کەوت ناوی چی بوو و پیشەی چی بوو!!؟
کەسێک سەرەتای ناوی بە ” ڕ ” دەست پێ ئەکات ، خزمی نزیکی بەرپرسێکی یەکێتیی بوو ، چەند جارێ ئەهات هەواڵی دیموکراتی لێ ئەپرسیم و ئەیوت کێ هاوکاری داراییان ئەکاو چی و چی!!؟ کە من تەقەی سەرم ئەهات لە پرسیارەکانی !!! منیش هەموو شتەکانم بۆ دکتۆرێکی زۆر خاوەن ڕێزی زانکۆ گێڕایەوە کەناوی ” ئا ، ح” یە و ئێستاش پۆستی هەیە لە زانکۆی سلێمانی ، هاوڕێ دکتۆرە بەڕێزەکەم ووتی : شەریف ئەم جارە هاتەوە پێم بڵێ ، ”ڕ” هاتەوە و دکتۆرەکەی هاوڕێم خراپی شکاند و بەدواداچوونی کرد ووتیان وەڵا ئەوە هەم دەزگای زانیارییە و هەم ئەڵێن ئیش بۆ ئێران ئەکا و هەم جار جار ئەچی بۆ زڕگوێز و خانووی گرتووە بە کرێ!!
دوای دوو حەفتە گەڕامەوە ماڵەوە بۆ هەڵەبجە کە بانگی مەغریب دابووی گەشتمە جێ ، باوکم ووتی : پیاوێ بووەتە دراوسێمان زۆر داماوە و کرماشانییە و پارەی پێ نییە و یارمەتیم داوە و ئێواران بە دایکتم ووتوە خواردنی بۆ ببەن !!، خوا ئەزانێ لە ئەزەلەوە ڕاچڵەکیم ، من کە پێشتر سیلاح فرۆش بووم ، ئەوا هەم دەمانچەیەکی میکارۆفی مشتک سورم هەبوو ، هەم مزەلییەکی قومبەلەم هەبوو ، دەمانچەکەم لە ژێرەوە بەست و چوومە سەر بان و بە نهێنی خۆم دا پاڵ کولانەیەکی کۆنی کوتر و سەیری ئەو خانووەی درواسێکەمانم کرد کە پیاوە کرماشانییەکە بە کرێی گرتبوو !! ووردبوومە چی ئەزانم ” ڕ ” لەگەڵ ئەو پیاوەدایە و چاودێری ماڵمان ئەکەن !!
باشە ووتم خوایە ” ڕ ” کە لە سلێمانییە چ هۆیەک بەم پیاوە کرماشانییەی بەستووەتەوە !؟ ئیتر تێ گەشتم بارودۆخەکە چییە !! زوو هاتمە خوار و ئەمزانی باوکم پیاوێکی زۆر زۆر توڕەیە ، ووتم : باوکە ئەم ماوە هەندێ ڕۆژنامەم لەسەر قاسملوو لە زانکۆی سلێمانی بڵاوکردۆتەوە و سیمینارم بۆ گرتووە ، بەڵام هەستەکەم کوڕێک هەیە هەم شوێنم ئەکەوێ هەم پێشتر هاتووە پرسیارو شتی ئاوهای لێ کردووم !! بۆیە بە خوا ئەو کوڕە بێتەوە خۆم ئەپارێزم و بەرگری ئەکەم !!
باوکم ڕاچڵەکیی و ئاگری گرت و ووتی: کوڕی چ سەگ بابێکە ، ووتم : وەڵا ئێستا ئەزانم ئەوەتا لەگەڵ ئەم پیاوە دراوسێ تازەیەمان کە تۆ ئێژی کرماشانییە و ڕەشوڕوت و بێ پارەیە و چاودێری ماڵمان ئەکا !! زۆر خێرا باوکم بە مزەلییەوە چوو بۆ ماڵەکە و منیش چوومە سەربان، خوا ئەزانێ کە باوکم دای لە میلی سیلاحەکە و قیژاندی بەسەر کابرای کرماشانیا و ووتی پێی : سەگ باب بۆ چاودێریمان ئەکەن و ئەتکووژم و ئەم کوڕە کێیە و ماڵی باوکی ئەم کوڕە ئەسوتێنم و ….، ئەوا کابرای کرماشانیی و ”ڕ” ئەگریان و!! تو خوا تو خوا و بە خوا بۆ لای ئەم قەومەم هاتووم و هەزار ڕیاییان کرد….!! وەل حاڵ، پیاوە کرماشانییەکە دوای دوو ڕۆژ لە خانووەکە نەما و ئێستاش ”ڕ” م نەبینییەوە!!
ئەمە سەرەڕای دەیان کێشە کە من لەسەر نووسین و سیمینارەکانم لەبارەی دۆزەکانی کوردی خۆرهەلاتەوە تووشی هاتووم ، هەرگیز گوێم لێ نەبووە گەر بمکوژن یان …!! چونکە خۆم بە برای ئەوان و هەموو کوردێکی نەتەوەپەروەر ئەزانم !! و ئێستاش پێموایە زانستییانە قاسملوو ڕێبەرێکی بێ هاوتای کوردە و بیرمەندێکی سیاسیی دانسقەیە و لە هیچی پەشیمان نیم و هیچ هەڵوێستێکیشم بە کەس نافرۆشمەوە !! بە شتێکی ئوتۆی نازانم کە بۆ گەلەکەمم کردبێ، تەنانەت وەڵاهی ساڵی ٢٠٠٥ کە خۆمپیشاندانمان بۆ ئازادی ئۆجەلان ڕێکخست ، هاوڕێیەکم ئەندام مەڵبەندی یەکێتیی بوو لە سلێمانی ، سوێندی خوارد کە ناوی من لەو شەش ناوەدابووە کە دراوە بە بەشی دەزگای زانیاری مەڵبەند ، بۆیە ووتی شەریف ئاگاداری خۆت بە !! خوا ئەزانێ شەو هەبووە هەروەک مەسەلەکەی ” ڕ” کە بۆم باسکردن ، ئەوا نیو سەعات نەخەوتووم بە سیلاحێکەوە پاسەوانیم لە خۆم ئەکرد و نەشم ئەهێشت ماڵ پێم بزانن !! ئاساییە سەرکەشی لە پێناو نەتەوەکەت !! بەڵام مرۆڤی حەرامزادەی ناڕەسەن تەنها کاریخراپی لێ چاوەڕوان ئەکرێ !!
بەڵام هاوڕێیان ئەوەی مەبەستە لەم بابەتەم دا بیخەمەڕوو : بەداخەوە ماوەیەکە هەستەکەم هەندێ کوردی خۆرهەڵات کە ئێستا ئیش بۆ پارتیی و یەکێتیی ئەکەن ، زۆر لە دژم کۆمێنت ئەنووسن ، کە هیچ فڕی نییە بە هووشیاریی سیاسیی و ئەخلاقی سیاسیەوە ، بگرە بۆ شکاندن ئەینووسم ، هەندێکیان کادیری دیموکراتن و لە وێبسایتە ڕۆژنامەوانییەکانی !!! پارتییدا کار ئەکەن و ، هەندێکیشیان کۆمەڵەن و لە دەزگاکانی لای یەکێتیی کار ئەکەن ، ئەلبەتە نایشارمەوە بە ئێستاشەوە هەندێ لە کەسایەتییە سیاسییەکانی دیموکراتم زۆر خۆشەوێ چونکە کوردگەلێکی زۆر پاکن !!
یەکێک لەو کادیرانەی دیموکرات کە ساڵی پار لە سیمینارەکەی زانکۆی سلێمانی و ئەم ساڵ کۆمێنتێکیم خوێندەوە بۆم سەلما کە ئەمە ڕەخنە نییە لە منی بگرێ بەڵکو ئەمە شکاندنی منە ، ناوی ” شەریف فەلاح ” ە پێموایە سنەییە ، ئێستا لە باس نیوز کار ئەکا و وابزانم یەکێک لە بەرپرسەکانی باس نیوزی پارتییە کە ئەگوترێ پاراستن ڕێنوێنیان ئەکا – هەرجەندە زانیاری ووردم لەسەر باس نیوز نییە – بەڵکو تەنها ئەزانم هی پارتییە!!
ئەم کابرا سالی پار هێنایان بۆ زانکۆی سلێمانی وەک کۆڕگێر لە نێوان من و ئەکرەمی میهرداد ، نەی ئەهێشت بابەتەکانی سیمینارە زانستییەکەم تەواو کەم و لە کاتی قسەکردندا ئەیبڕیم !! دواتر لەمەڕ سیمینارەکە زۆر دەستخۆشیم لێ کرا ، کوردێکی خۆرهەڵات دوای سیمینارەکە ووتی : “بەڕاستی کۆڕەکە زۆر جالب بوو ئەتوانم بڵێم یەکەمجارە لە ژیانم سیمیناری وا لەسەر د.قاسملوو ئەبینم !! ، بەڵام کاک شەریف فەڵاح بە دڵی نەبوو!”، منیش ووتم : شەریف فەلاح کێیە !؟ ووتی کۆڕگێڕەکە!؟ ووتم : ئینجا با ئەو بچی سیمینارێک لە مەی من باشتر بگرێ لەسەر قاسملوو!! بۆیە ئەو چووزانێ تیۆریای ئەم سیمینارە لەسەر چی داڕێژراوە ، ئەم سیمینارە زانستییە هاوتەریب کراوە بە نوێترین خوێندنەوە بۆ مێژوو کە ئەویش ” مێژووی پراگماتکییە ” کە من لە ‘ کینگ کۆلێج ‘ ی زانکۆی لەندەن خوێندوومە و ڕەنگە زۆرێک لە کورد پێی ئاشنا نەبن ، لە کاتی خوا حافیزیش دا چەندان دکتۆری زانکۆ بە سیمینارێکی زانستی دەگمەن ناویان برد ، ئەمە جگە لەوەی چەندان خوێندکاری خوێندنی باڵا لە ئەمریکا و ئەوروپا پاش سیمینارەکە نامەکانیان ڕوونە چی تێدابوو بۆم !! کە ئەمە لینکەکەیەتی با بینەر و ئەکادیمیستان حوکم بدەن ، بزانن ” شەریف فەلاح ” ئەو کەسەی کە کۆڕگێڕە سەدەیەکی تر بژی توانای ئەوەی هەیە بە ئایدیای زانستی ‘ مێژووی سیاسیی پراگماتیک ‘ ییەوە سیمینارێکی زانستی لەمە باشتر پێشکەش بکا ! خۆ کەس دەستی نەگرتووە ! سیمینارەکە :
https://www.youtube.com/watch?v=l9mBIvCPUoc&feature=share
پێرێ بابەتێکم بەناونیشانی ” بۆ حیزبی دیموکرات : ووریای جەنگی ئێران بن لە سوریا دا ” نووسیی و چەندان وێبسایت ” ” و کەسانی خاوەن قەدر بلاویان کردەوە و جێی دەستخۆشی بوو، ئەشگونجێ وەک هەموو بابەتەکانی دیکەم ئایدیای تێدابێت کە شایەنی ڕەخنە لێگرتنی لۆژیکی بێت !!
یەکێ لەو هاوڕێیانەی کە بڵاوی کردبووەوە ناوی بەڕێز ” ڕەشید زەرواوی” یە ، بەڵام دیسانەوە کۆمێنتی سێ کوردی خۆرهەڵاتیم دی کە بێ ڕێزیان کردبوو، کە دوانیان بە کردەوە و ناوەڕۆک پارتین و بە ناسنامە حیزبی ‘ دیموکرات ‘ ن !! با یەک نموونەتان بۆ بێنمەوە کە کەمێ لەوانی تر بێ ڕێزیکردنەکەی کەمترە !! ئەویش دیسانەوە کۆمێنتەکەی ئەم ” شەریف فەلاح ‘ ەی بەڕێوەبەری وێبسایتی باسنیوزی پارتییە !!
ئەمە دەقاودەق نووسینەکەیەتی : ” من تێناگەم ، کەسێ مامۆستا بێت ، خۆی بە شارەزا بزانێت ، بەڵام زمان نەزانێت ، بە لامەوە گرنگ نییە ، ”ووریا ” یانی چی ، تو خوا پێم بڵێن .
1 – وەڵامدانەوەی زانستییانە بۆ ئەوەی تێ بگا ئەم گزیرەی ئاخوڕگای باس – نیوزی پارتی ، فڕی نییە بە زانینی زانستی نوێوە :
لە ڕووی زانستییەوە ، لە زانکۆی لەندەن هەر یەک لە پڕۆفیسۆر ” ڕیچارد گرایسۆن ” کە سەرۆک بەشمان بوو و بۆ ماوەی دە ساڵیش بوو بەرپرسیی پلانی سیاسیی لەیبە پارتی بوو ، هەروەها پێشتر ڕاگری کۆلێجی زانستە سیاسییەکان بوو و لەگەڵ پرۆفیسۆر ” تۆبی ئەبسی” کە وانەبێژی ئێمە و زانکۆی کامبریدج بوو لە ١٩٨٤ ەوە و خاوەنی سێ بڕوانامەی ئەکادیمیست پڕۆفیسۆری بوو!! هەمیشە پێیان ئەوتین : ” بۆ توێژەری سیاسیی و مرۆڤی سیاسیی لە بابەت و شیکاریی سیاسیی دا ئەوا ‘ گرنگ ئایدیا سیاسییەکانیەتی نەک ڕەوانبێژیی زمانەوانی”، واتە بۆ نووسینی هەر بابەتێکی سیاسیی ئەکرێ پرۆفیسۆرێکی ئینگلیزیش ووشەی نا -ڕەسەنی ئینگلیزی بەکاربێنێت ، بەڵام گەر ئایدیا سیاسییەکانی لە شیکارییەکەدا دەوڵەمەد و بەهێز بوو ئەوا کەسێکی کارامەیە ، ئەمە دیدگای زانستی نوێ یە : واتە گرنگی زیاتر بە ‘ ئایدیا ‘ دەدرێ ، نەک ‘ شەریف فەلاح ‘ ی زمانەوان نەزانیت ووشەی ”ووریا ” واتای چی ئەگەیەنێت !؟ کە هەرچەندە زۆر ناوچەی باشوری کوردستان بەکاری دێنن .
هەروەها لە دێڕە وەڵامەکەی گزیر ‘ شەریف فەلاح ‘ دا ووشەی ” یانی چی” بەکارهێناوە ، یانی لە یاعنی و مەعنای عەرەبییەوە هاتووە و کوردی نییە ، بەڵكو ” واتا ” کوردییە ، ئەی نەزانی زمانەوان !! تۆ لە دێڕیکدا هەڵە ئەکەیت ئەی ئەگەر وەک من ڕۆژانە بابەت بە کوردیی و ئینگلیزی بنووسیت !!؟ لە کاتێکا پسپۆڕی من مێژووی سیاسیی یە هەمیشەش هەوڵەدەم ئایدیای سیاسیی جیاواز و نوێ بۆ بارودۆخەکان بخەمەڕوو ، نەک پیاچوونەوەی زمانەوانیی پیا بکەم ، چونکە ئەوە بواری من نییە !!
کەوابوو من مامۆستای وێژە و ڕێزمانی کوردی نیم تا لە ووشەکاریی و ووشەسازی کوردیدا هەڵە نەکەم ، بەڵکو لام گرنگ ئایدیاکانمە !! هەر پراکتیزەی ئایدیاکانیشم بوو لە ٤ ووتاری زانستیی و توێژینەوەی ماستەرەکەم دا کە وایانکرد پڕۆفیسۆر ” ئارێڵی” سەرپەرشتیارم داوام لێ بکا بۆ دکتۆرا تەقدیمی زانکۆی ئۆکسفۆردی بکەم و ئەویش وەک مامۆستایەکی زانکۆی ئۆکسفۆردیش ئەوا سەرپەرشتیم دەکات !! ئەگینا لە ڕووی زمانەوانییەوە من ئاستی زمانە ئینگلیزییەکەم ڕەنگە بە قەد %١٠ ی ئاستی خوێندکارێکی ئینگلیزی ڕەسەن بێت ، بەلام بۆ پێودانگی پڕۆفیسۆرەکان وابوون لەسەرم و بۆ خوێندکارە ئینگلیزەکانیش لە شەش کەس ، چواریان کەوتن!!؟
2 – وەڵامدانەوەیەک کە لە ڕەوشتی منەوە دورە بەڵام با وەک وەڵامەکەی خۆی بێ!! هەرچەندە ئەم شێوازە لە من ناوەشێتەوە بەڵام با …!
” شەریف فەلاحی کاسەلێسی پڕوپاگەندەچیکاری سایتەکەی پارتی ” بۆ من نووسیوویەتی : کەسێ مامۆستا بێت ، کەسێ خۆی بە شارەزا بزانێت ، بەڵام زمان نەزانێت ، بەلامەوە گرنگ نییە !! ”ووریا ” یانی چی ، تو خوا پێم بێم بڵێن .
ئەی کۆیلە : تۆ لەگەڵ ئەوەی ووشەی ‘ یانی ‘ ی بە ڕەسەن عەرەبیت بەکارهێناوە دەبوو کۆتا دێڕ نیشانەی پرسیار دابنێیت ، ئینجا من کەی خۆم بە شارەزا و پسپۆڕی زمانەوانی کوردی زانییوە و مامۆستای وێژەی کوردیم تا تۆ وام بۆ بنووسیت !؟ ئەگەر لە لایەن پارتییەوە ‘ کلکەیان پێتەوە نەکردبێ و نەقیزەیان نەدابی’!!؟
ئەزانم کوێت ئێشێ !! مرۆڤی کاسەلێسێ ناو تەویلە، تا نەقیزەی بەن ئەوا بۆ گیانی مرۆڤە سەربەرزەکان ، هارتر ئەبێ .
ئەی بۆ ناڵێیت : تۆ وەک شەریف هەژاری نووسەری چەندان کتێبی لەسەر خیانەتەکانی پارتی لە ساڵانی شەستەکان بەرامبەر کوردی خۆرهەڵات و ئێستا نەقیزە ئەدرێم دژ بە تۆ بۆ ئەوەی قڕانێک زیاترم پێ بدەن !! بۆ ناڵێیت : پارتی ڕقیان لە قاسملووەو ئەو بابەتانەی تۆ ‘ شەریف هەژاری ‘ زانستییانە نووسیوتن سەلماندووتە قاسملوو ڕێبەرێکی بێ هاوتای کوردە و بیرمەندێکی دانسقەی سیاسییە ، کە ئەمەش بە هیچ جۆرێ پارتی بە ڕەوای نابینێ کە هیچ ڕێبەرێکی کورد لە مەلا مستەفا زاناتر بێ ، بەتایبەت قاسملوو کە پارتی زۆر ڕقی لێیەتی ، چونکە قاسملوو جوامێرانە سەربەخۆی دیموکراتی پاراست و خودی مام جەلال بە ڕێبەرێکی هەڵکەوتووی دەگمەن دایدەنا ، کە ئەو ڕوانگەی مام جەلال واقیعی بوو ! بەڵام مەسعود و قیادە موەقەتە داخیان لێ دەهات مرۆڤێکی وا کورد بێ و بە ڕێبەری هەموو کوردی بزانن و تێزەکانیشی دژ بە کۆیلایەتیی و حیزبی بنەماڵە بێ !!
تۆ کە بە ناسنامە کادیری دیموکراتیت ، ڕوونە پارتیی و یەکێتیی هەر لە سلێمانی موعێنییەوە تا مەنسوری ڕەشە هەورامی بۆ خۆشخزمەتیکردن بۆ ئێران ئەوا ڕۆڵە شکۆمەندەکانی خۆرهەڵاتیان شەهید کرد ، تۆی جاش قەڵەم بە دێڕێکیش نەتوێراوە لەسەریان بنووسی و لە ‘ کۆیە و هەولێر ‘ ئەژیت ، کە یەکێتیی بەوری تێکۆشەری وەک ‘ مەنسوری ڕەشە هەورامی ‘ ان شەهید ئەکرد ، ئەوا ئەو پارتییەی تۆ فزەت لە ئاخوڕگاکانیان دژیان لێوە نایەت و بۆیتەتە جنێودەرێکی ڕێبازی ‘ ئەحمەد تۆفیق’ هەر ئەوانەبوون کە ساڵانی نەوەدەکان لە ڕێی گروپی حیزبوڵای شۆڕشگێڕەوە چەندان کادیری دیموکراتیان تیرۆر کرد و دواتریش هەر پارتی بوون کە پیاوکوژە تیرۆرکارەکانی حێزبووڵای شۆڕشگێریان ئەپاراست کە ڕاستەوخۆ سەر بە ئیتلاعات بوون !!
ئەی شوێنکەوتەی ئاخوڕگای عەبدولای ئیسحاقی ‘ ئەحمەد تۆفیق ‘ و حەسەنی ئیسحاقی !! تۆ گەر ڕۆژنامەی ‘ کوردستان ‘ ی ئۆرگانی حیزبی دیموکرات و سایتی باس – نیوزی پاراستنی پارتی بگۆڕیت بە بڵاوکراوەکەی ‘دیسان بارزانی ‘ ئەحمەد تۆفیق و ، ڕۆژانە جنێو بە ئازادیخوازان بدەی و پاشخانی بۆگەنی گەندەڵکاران پاک بکەیتەوە ئەوا چارەنووست لە ئەحمەد تۆفیق ڕسواتر ئەبێ ، ئەو ئەحمەد تۆفیقەی بە پاڵپشتی پارتی ئەسعەدی خودایاری کووشت ، ئەو ئەحمەد تۆفیقەی بە پشتیوانی پارتی ڕووناکبیری دانسقەی وەک سەدیقی ئەنجیری کووشت ، ئەو ئەحمەد تۆفیقەی بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی سەرکەوتوو نەبوون لە کووشتنی قاسملوو دا و قاسملوو لە عێراق هەڵهات ، ئەو ئەحمەد تۆفیقەی بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی ویستیان تێکۆشەری وەک کەریمی حیسامی تیرۆربکەن ، بەڵام حیزبی شوعی کەریمی حیسامیان ڕزگار کرد !! تۆش وەک گزیری ئاخوڕگاکەی ئەحمەد تۆفیق دەبێت چەند ڕۆڵەی هوشیار و ڕوناکبیریی سەربەخۆیخوازیی کوردی خۆرهەڵاتتان لە ڕیزەکانی دیموکرات بەرەو ئەوروپا دەرپەڕاندبێ بە فەرمانی پارتیی !! دەبێت سوکایەتیتان بە چەند تێکۆشەری ڕێبازی قاسملوو کردبێ بۆ ئەوەی هەڵبێت بۆ ئەوروپا لە پێناو شاباشی پارتیی !!؟
چەوێڕ : تۆ دەنووسیت ” کەسێ مامۆستا بێت …. بەلامەوە گرنگ نییە !!”، من توێژینەوەم لەسەر بابەتێکی دانسقە ” سیاسەت و ستراتیژی بەریتانیا لە خاکی ئەمریکا ” لەلایەن زانکۆی لەندەن و ئۆکسفۆردەوە بڵاوئەکرێتەوە و … هتد ، باشە تۆ خۆت و بنەماڵە و هاوپیشە جنێودەرەکانت لە باس نیوزی پارتی ئەتوانن بۆ تەنها کۆرسێک لە زانکۆی ئۆکسفۆرد یان کینگ کۆلێجی زانکۆی لەندەن وەربگیرێن !! ڕەنگە ئێمە پێشتر یەکەمی بەش و نوێنەری یەکەمەکان نەبووبین و لە تاقیکردنەوەی ئۆنلاینی زانکۆی لەندەن بەرتیلمان دابێ !!
من زانکۆی لەندەن بڕوانامەی پێداوم !! بەڵام نازانم تۆیەک لە وێبسایتی باس – نیوزی پاراستن چیت تا باس لە مامۆستابوونی من بکەیت !!؟ تو خوا ڕەحمێ بکەن !! ئاخر لێتان ئەپاڕێینۆ !! ئێوەی ئەکادیمیستانی ئەکادیمیای باس – نیوزی پاراستن پاکتاوکردنی بڕوانامەمان بۆ بکەن !!
هێندە قێزەون و کاسەلێسی ووشەیەک نییە : دەقاودەقی سوکێتیت بێ !!
ئایدیایەکی شێرزاد حەسەن زۆر واتادار بوو لە کۆڕێک دا ، کە ووتی : ” ئەو ئیسلامییە توندڕەوانەی کە تێزابیان بە قاچی کچەکاندا کرد لە هەولێر، ئەوا بە قاچە سپییە جوانەکانی ئەو کچانە شاد نەدەبوون بۆیە لە ڕقا دەیانسوتاندن !! “، تۆ بە کەسێ ناگەی !! ئیدی لە پێناو بەرچاوتەنگیت دا بێ یان پارتیش هانی دابێ هیچت پێ ناکرێ !!
ئەیڵیمەوە : خۆم بە مامۆستا نازانم ، ئەوە زانکۆی لەندەنە بە بڕوانامە کردوومیان بە مامۆستا ، لە سێ زانکۆ وانە ئەڵێمەوە ، تۆ هیچ بایەخی زانستیت نییە لام ، هیچ بابەتێکت نییە کاریگەردانەر بووبێ !! گەر سەدەیەکی دیکەش کۆیلە بی ئایا ئەتوانی بابەتێکت وەک ئەم بابەتە لەسەر قاسملوو بنووسی کە هێندە ئایدیای داهێنەرانەی تێدابێ :
http://lvinpress.com/n/dreja.aspx?Jmare=28384&Jor=22
گەر دوو سەدەی دیکەش قاپییەوان بی ، ئەتوانی دوو سیمیناری وەک ئەم دوو لینکە بگری و کاریگەر بێ :
https://www.youtube.com/watch?v=xbZZiItK9kc&feature=share
https://www.youtube.com/watch?v=l9mBIvCPUoc&feature=share
گەر سێ سەدەی تریش لە ئاخوڕگا بی و سەد کتێب چاپ کەی!! ئەوا هێندەی بەرگی یەکەمی کتێبی ”ڕامانێک لە تراژیدیای براکان ” کاریگەریی دادەنێ و ڕووداوە گۆڕاوەکانی مێژوو نەترسانە بخەیتەڕوو !!؟
ئەی دەرگاوانەکەی پارتیی !! کاتێ نێچیر ببوویە قاپییەوانی سەحراڕودی بکوژی قاسملووی بیرمەند و ، بە کۆڵانەکانی هەولێر خۆشخزمەتی بۆ ئەکرد ، و دواتریش بە فەرشی سورەوە هێنایان بۆ سلێمانی ، ئەوە بابەتەکانی من بوو کە کاریگەربوون دەست بکەین بە خۆپیشاندانێکی توند و تەنها دوو مامۆستای زانکۆ پشتیوانیان کرد ، بەلام خەڵکێکی نەتەوەییم ووروژاند لەسەر ئەو دۆزەی کەرامەتی نەتەوەکەم ، بەلام ئایا تۆی کاسەلێس توانیت بە بابەتێک لە باس- نیوز بڵێی بە مەسعود یان نێچیر ” سەرۆک بۆ بوویتەتە قاپییەوانی سەحراڕودی !!؟”، کۆیلە تۆ زۆر لەوە کەمتری کە نووزەت ببیسترێ !! دەمت داخە و گزیری ئاخوڕگا بە و جارێکی دیکە وەلامی من نابیستی !!
ئەیڵێمەوە : هەروەک چۆن سەگ بە وەڕین بە مانگ ناگا !! مێژووی گزیرێکی ناو ئاخوڕگاش هەرگیز ناخرێتە ئاستی مێژووی ئازدیخوازێکی ناو گۆڕەپان !! ئیتر با ئاستی زانستیش بووەستێ !، کە تا ئێستاش گرنگی ئایدیا و داهێنانی ئایدیای جیاواز لە ووتار دا نازانی بایەخی چییە و ، ئەتەوێ بە دەرخکردنی فەرهەنگێکی کوردەواری ناوت بخەیتە ناو ناوان !! پشوو بە لە ئاخوڕگا با سمە کوڕێت نەبیسترێ !!
تێبینی : داوای لێبوردن لە ڕۆحی مەزنی قاسملوو ، هەموو شۆڕشگێڕێکی جوامێری خۆرهەلاتی کوردستان و ، تەواوی خوێنەران ئەکەم ، کە ئەم ووتارەم هاوتەریب نەدەهاتەوە لەگەل ڕەوشت و میتۆدی زانستیم دا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت