111.2899 Barzani 7

کونجرینی : یان لێدانی پارتی بەهێز ، یان سازشکردن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نزیک بەدوو مانگە پێگەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆشایی سیاسی تێکەوتووە . لایەنەکان نەدەسازێن نە یاسازێن . جیوازیی لەنێوانیان وای کردووە ئەو پێگەیە بە بۆشایی بمێنیتەوە .
پارتی داوا دەکات بەرزانی هەر سەرۆک بێت و بەدیلی نییەو لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت ، هەڵبەتە پارتی بۆ ئەم پرۆسەیە هەمان سینارۆیی دەسەڵاتە تاكڕەوەکانی ناوچەکەی هەیە ، ئەوان هەست بەوە دەکەن ، کەهەموو کات سندوقەکانی هەولێر و دهۆک بە بەرژەوەندی ئەوان پڕ دەبێت بەبەڵی بۆ بارزانی ، وەک لەمەو بەر وایان کردووەو وابووە .
هەرچی بەرەی چوار حیزبەکەیە قسە لەسەر گۆڕینی سیستەم دەکەن و دەخوازن ، پێگەی سەرۆک وەزیران بەهێز بێت و پێگەی سەرۆکی هەرێم تەشریفاتی بێت .
لە ئێستادا ، پارتی بەتەنها ماوەتەوە ، جگەلەوەی هەندێک حیزبی کچکەو بێ شەقامی لەگەڵە ، وەک کارتی فشار بەکاریی دێنێت لەگەڵ حیزبە پێکهاتە نەتەوەییەکانی تردا . تێڕوانی پارتی جگە لە کوشتنی کات و هەوڵدان بۆ هەندێک داتاشینی داواکارییەکانی چوار حیزبەکە واتایەک نابەخشیت .
هەڵبەتە پارتی لەم بێموبالاتی و گوێنەدانە بە ڕەوشی هەرێم و پشتکردن لە دیموکراسی ، لەهەوڵی ئەودایە بەچ نرخێک بێت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکات .
1 – لایەنەکان سازش بکەن لەسەر داخوازییەکانی پارتی .
2 – ڕەوشەکە بەم شێوەیە بمێنیتەوە ، تا نزیک بەهەڵبژاردن تا ئەو کاتەی هەموو پرۆسەکە تیرۆر بکات ، کە هەڵبژاردنی داهاتووە . ئیتر بە کردار دوو ئیداریی بەیان بکات .
جەنگەکە لە ئێستاوە دەستی پێکردووەو ، پارتی بەهەموو شێوەیەک قسە لەسەر ئەوە دەکات هیچ شتێک قبوڵ نەکات ، بەرامبەریش بەدوای سیخەیەکی یاساییدا دەگەڕێن ، کە پارتی بخەنە نێو ئەو چوارچێوەوە بیهێننە سەر ئەژنۆ . بەڵام پارتی خەندەقی خۆی لێداوە . ئەویش قسەکردنە لەسەر دوو ئیداری و هەر لەئێستاوە بازگەی ئامادە کردووە و چاوەڕێی چوار لایەنەکەیە ، ڕەقی بنوێنن .
ئێستا ڕەوشەکە لەبەردەم دوو هێڵی پان دەبینرێت :
1 – گەر پارتی نەهاتە خوارەوە ، چوارحیزبەکە بەیانی پێش وەختی هەڵبژاردنیان کردو پارتی قبوڵی نەکردوو ، نەیهێشت هەولێر و دهۆک بێتە ئەم پرۆسەی داهاتووەوە . چی ڕوودەدات .
2 – هەرچوار حیزبەکە وەک ئەوەی ئێستا کات دەکوژن و ، هەر ڕۆژەی کۆبونەوە دەکەن و خاڵوخاڵات دەخەنە بەردەمی پارتی و ، ئەوانیش بەلچ قرچانێکەوە بڵێن : سەیرە . ڕەوشی هەرێمیش بەوشێوەیە بمێنێتەوەو باریی گوزەرانی خەڵکیش ڕۆژ بەڕۆژ خراپ تر بێت . ئەمەش لەبەرژەوەندی پارتییە و سیاسەتی گوشین و چۆکدادان بەکار دێنێت .
تۆ بڵێی چوار حیزبەکە بەم شێوەیە ، ئەم هەموو سوکایەتییەی پارتی قبوڵبکەن و ڕەوشی خەڵکی ڕووەو کولەمەرگی بەرن و ، بۆ دوو ساڵی تر هێزی چەک بەکارهێنان لەدژی پارتی دووا بخەن .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت