PUK-1

عیماد عەلی : یەکێتی هەم لەگەڵ دز و هەمیش لەگەڵ خاوەن ماڵدایە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دیارە وەک زیاتر لەم رۆژانەدا بە جوانی دەردەکەوێت کە یەکێتی دەیەوێت رۆڵی ناوبژیوان بگێریت لە سیاسەتەکانیدا و وەک ئەوەی خەڵک و دەسەڵات دوو لایەنی بەرامبەر یەک و دوژمن بن وخۆی لەو مەسەلەیە دوورە و دەیەوێت خۆی بێ بەری بێت لەم دۆخەی کە تێی کەوتوین . ئێستا ئەو پێنج لایەنە سەرجەمیان لە دەسەڵاتدان و هەر کەموکورتیەک لە ئەستۆی هەموواندایە ، هیچ لایەنێک بۆی نیە خۆی لە بەرپرسیارێتیەکە بدزێتەوە .
ئەمرۆ واقعیەکە گەیشتۆتە حاڵەتێک یان دەبێت لەگەڵ حەق بیت یان دژی بیت، بەتایبەتی ئەو لایەنانە دەیانەوێت هەلەکە بقۆزنەوە و خۆیان بە دوور بگرن ، پێویستە هەڵوێستی راست ودروست لەسەر بناغەی بەرژەوەندی حزبی تەسک بینا نەکەن کە بە بیانوی ئاگرە سوورە لە خۆم دوورە بیانەوێت قازانجی تەسکی حزبی بکەن . خەڵک مێژوو لەبیر ناکات و دەزانێت ئەوە بیست و چوار ساڵە تۆ بەشداریت لە دەسەڵاتی کوردستان و هەزار و یەک کێشە و بێشەت بە سەریدا هێناوە و لایەنێکی شەری نێوخۆ بویت . ئێستا لە بەرژەوەندیەکی باڵای گەلی کوردستان بێ هەڵوێستی بە قازانج بزانیت یان رۆڵەکان دابەش بکەیت لەنێوان دامودەزگاکانتدا ، ئەمە لوتکەی هەلپەرستیە لەم کاتەدا کە خەڵک پێویستی بە دەنگ و لایەنی زیاترە بو بەدەستهێنانی داوا حەقەکانی .
لە رەفتارەکانی یەکێتی لەم کاتەدا بۆ سەرجەم خەڵکی کوردستان دەردەکەوێت ، کە بێ هەڵوێستی ئەم حزبەلە دەرئەنجامی کۆمەڵێک هۆکارەاتۆتە ئاراوە ، لەوانە :
یەکەم : دەیەوێت بۆ جەماوەرەکەی وا پیشان بدات کە ئەو دوورە لە شەر و کێشەکان و ئەو مەدەنی عەیار بیست و چوارە و چش لەحەقی میلەتیش کە دابین ناکرێت، ئەمەش بێ هەڵوێستیە نەک هەڵوێستی میانرەو وەک ئیدعا دەکەیت ئەگەر تۆ لەگەڵ داواکاری رەوای خەڵکدانەبیت و جگە لە قسە هیچ هەڵویستیچکی عەمەلیت نەبینرێت .
دووەم : تۆ لە ژێرەوە لەگەڵ پارتی رێکبکەویت و لە سەرەوە بە هەزار هەڵوێستی جۆراوجۆرت هەبێت و، بتەوێت خۆت لە داواکاری خەڵک بدزیتەوە و خەڵک و پارتیش لێت رازی بن .
سێیەم : خۆت لە گەیشتنی وەزعی ئابوری کوردستان بەم حاڵەتە شەریک بیت و بە ئاشکرا نکوڵی لێی بکەیت، بەڵام لە قازانجە حزبی و کۆمپانیا و شیرینی و ژێربەژێرەکان شەریکە بەش بیت .
چوارەم : تۆ بتوانیت راستیەکان دەربخەیت و خۆت لەو ئەرکە بەدوور بگریت، ئەگینا قوباد تاڵەبانی هەر وەک عیماد ئەحمەد ئەندام مەکتەب سیاسیەکەی یەکێتی و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوی کابینەی حەوت، بەهەمان شێوە ئەمیش دەڵێت ئاگادار تەواوی بۆندەکانی نەوت و چۆنێتی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتە، بۆچی حەقیقەتی نەمانی پارە و داهاتی نەوت بۆ خەڵک ئاشکرا ناکات .
پێنجەم : رۆژانە لە ناوچەی زۆنی سەوز نەوت دەروات و داهاتەکەی بۆ حکومەتە سەلکە فراوانەکەیە و هیچ هەڵوێیستێکی لەم بارەوە نەنواندوە !
شەشەم : ئەگەر شەریکە بەش نەبیت، بۆچی دەنگت لە گەندەڵی و بەهەدەر دانی ماڵی خەڵک زوڵاڵ نیە، ئەی چۆن خەڵک رەخنەی ئەوەت لێ نەگرن کە تۆش لە سەرجەم گەندەڵیەکان تا ئێستاش هاوبەشیت .
حەوتەم : بۆچی کوتلەکانت رۆڵیان دابەش کردوە لە نێوان حەق و مافی خەڵک و پارتی و وناحەقیدا ؟
دەبێت ئەوەش لەبیر نەکەین کە گۆران و ئیسلامیەکانیش بێبەش نین لە گەیشتنی بارودۆخەکە بەم وەزعە، چونکە ئەو قەیرانەی ئەمرۆ زادەی کتوپری سیاسەتی ئەمرۆ نیە بەقەد ئەم ماوە دورودرێژەی کە ئەوانیش بەشداری حکومەتن و لە زۆر رووەوە بەرژەوەندی تەسکی حزبیان لەبەرچاو بووە نەک بەرژەوەندی باڵای میلەت ، دەکرا هەڵوێستی راست بۆ رێگە گرتن لەگەیشتن بەم دۆخە لە پێش ساڵیکدا دەرببرێت نەک لە کاتی گەیشتن بە بن بەست، بۆچی لەم کاتەدا کە سەرجەم رێگەکان گیران ئەم هەڵوێستە هاتۆتە ئاراوە و بۆچی دەیانەوێت لە بوارەکانی نەوت و گاز و باری ئابوری وەک حزب بەشدار بن و خەڵکی نزیک لەخۆیان لە جومگوکانی ئابوریدا بخەنە گەر نەک وەک خۆیان ئیدیعایان دەکرد هەموو شتێک بەدەست حکومەتەوە بێت . بۆیە خەڵک لەوە هۆشیارترە کە سیاسەتی لەم جۆرە بەسەریاندا بروات و یەکێتی بەم شێوەیە و ئەوانی تریش لە کەمتەرخەمی و بەشداری سلبیاتەکان ببورێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت