عوسمان عومەر : کتێبخانەکەی مەکەنزی چۆن دامەزرێنرا .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وەبەرهێنان تەنها خانوو بەرە و نەوت و بازرگانی و بازرگانى کەل و پەل نییە و دەردەکەوێ و ئەتوانم بلێم مەکەنزی یەکەم کەس بوە کە لەبواری کتێب و کتێبخانەدا وەبەرهێنانی کردبێ لە عیراق و هەموو دونیای ئەو سەردەمە . لەگەل ئەوەى ئینگلیزەکان بەوە ناسراون چەند چاوچنۆک و تەماحکارن بۆ وەدەست هێنانی سەرچاوەکانی ووزە بۆ پێشخستنى کەرتی پیسشەسازی خۆیان و هەر لەکۆنەوە بیریان لەوەش کردۆتەوە ، هەروەها ئەوەشمان بۆ دەسەلمێ کە لە لەرێگای کتێب و کتێبخانەوە چۆن دەبێتە هۆی گەشەکردن و ناساندنی مێژوو ، داب و نەریت کەلتور ، ئەدەب و هونەرو مۆزیک و فلیمى دیکۆمێنتارى بۆ پێشاندانى ئەوکارەسات و تاوانانەى دەرحەق بەهەر گەلێک دەکرێ وناساندنى بەگەلان و وولاتانی جیهان ودەزگا فەرمیە نیودەولەتیەکانبۆ ئەوەى رووى گەشى ئەو گەلە و ئەوزولم زۆرەى لێی کراوە دەرخرێ ….. حسێن حوزنی موکریان و گیوموکریانی دەتوانم بلێم دوو وەبەر‌هێنەری کورد بوون لە بواری چاپ و کتێب دا لە رۆژهەلات و باشوری کوردستان چۆن مەکەنەزی تاکە وەبەرهێنەری کتێب بووە لە عیراق ئەوانیش هەروەها چەندین کتێبى مێژوویی و ئەدەبى وسیاسى و کەلتوریان لەو چاپخانە سەرەتاییە بەچاپ بگەیەنن و بیخە بەردیدى رۆشنبیرو خویندەوارى کورد .

کینیث مەکەنزی لە خێزانێکی جوتیاری سکۆتلەندا هاتۆتە دونیاوە دەوروبەری سالی ١٨٨١ لە ناوچەکانی روس شایر کە دەکەوێتە سەروی ئەو ووڵاتەوە …. باوکی هەرلە زوویەکەوە کۆچی دوایی کردوە ، دوو خوشک دایکی کەوتن بەسەر ئەودا …. دایکی دوو مندالی تریشی پاش کۆچی هاوسەرەکەی گرتەخۆ خێزانەکە بوونە ٥ کەس …. دایکی خوێندەوار بووبۆیە خۆی تەرخان کرد بۆ پەروەردەو فێرکردنی ئەو منالانە … ئەو خێزانە بەهۆی کارەساتێکی سروشتی ( لافاو ) هەرچی هەیان بوو نەیانبوو لە مەروماڵات تیاچوو تەنها خۆیان سەلامەت بون ئەویش بەهۆی چونە سەرگردێکی بەرزی نزیک خۆیان بۆیە ئەو خێزانە بریاری کۆچکردنیان دا بەرەو لەندەنی پایتەخت ، مەکەنزی گەنج و تازە پێ گەیشتوو بە شوێن کارێکدا دەگەڕا بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان …. تا لە یەکێ لە بەشی فرۆشی کتێب لای یەکێ لە کتێب فرۆشەبەناوبانگەکانی لەندەن دەستکەوت .
دوای سەرکەوتن لەو کارەیدا کارێکی تری لە یەکێ لە کتێبخانە بەناوبانگەکانی لەندەن بەناوی بۆ گۆڤاری(Army and navy stores) واتە سەربازی و دەریاوانی کە تا ئەم رۆژگارەش هەر ماوە …. دوای چەند ساڵ کارکردن لەو بوارەدا مەکەنزی ئەزمونێکی باشی لە بواری بە بازارکردنی کتێب بەرهەمی فکری و ئەدەبی دا پەیداکرد مەکەنزی سالی ١٩٠١ بریاری دا کە کتێبخانەیەکی بچوکی دا بەناوی ( Resort book lovers – خۆشەویستانی کتێب) لە گەرەکی ساوث کینگستۆنی بەناوبانگی رۆژئاوای لەندەن بکاتەوە ، دوای ماوەیەک بووە سەنتەرێکی گرنگ لە لایەن رۆشنفکران و نوسەرانی کتێب وگرنگەیەکی تایبەتییان دەدا بە رۆشبیری و ئەدەبیاتی سکۆتلەندا لوسی برۆد وودی نوسەرو پسپۆر لە بواری فۆلکلۆر دا سەبارەت بە مەکەنزی نوسیویەتی و ئەلێت رێنمایی کەرو رێپێشاندەرم بووە لە پێناساندنی سەرچاوەکان نەک هەر ئەوە بەلکو بەشداری کردنیەتی لە ( کتێبی گۆرانیە فٶلکلۆریەکانی سکۆتلەندا ) کردووە و مەکەنزی ببوە بەشێک لەبڵاوکەرەوەی کتێب بە زمانی ((Galic ی سکۆتلەندی کۆن .
بەرپا بوونی جەنگی جیهانی سالی ١٩١٤ رادەیەکی دانا بۆ حەزو ئارەزووەکانی مەکەنزی و وەستانی و دڵی تەنگ کرد و هیواکانی کزکرد بەهۆی داخستنی کتێبخانەکەی و پەیوەندی کردنی بە سوپا ویەکە سەربازیە سکۆتلەندیەکە کە دەچونە فەرەنسا بۆ شەر و دڵنیاش بوو لەو جەنگەدا دەکوژرێ چۆن هەموو ئەندامەکانی ئەو یەکەیە تیاچوون ئەویش زامدارێکی سەخت بوو بۆیە گواسترایەوە بو نەخۆشخانەی شرۆپشایەری بەریتانیا بۆ چارەسەرو تا کۆتایی جەنگ هەر چارەسەری وەردەگرت چونکە زامەکانی چاک نەببونەوە .
دوای چاکبونەوە لە لەندەن سۆراخی کارێکی دەکرد و تازە (همفری بومان) لە عیراق گەرابۆوە لەندەن بە دوای کەسێک دا دەگەرا وەک ( کتێب دار – کتبی ) لە عیراق کاربکات ( همفری بومان ) کینیث مەکەنزی ناسی و لەگەل خۆی بردی بۆ بەغدا بۆ ئەوەی راستەوخۆ چاوی بەوە بکەوێت کە خوێندنگاکانی عیراق و دەزگا پەروەردەیەکان پێویستیان بە کتێب و سەرچاوە هەیە ،دوای دیتنی واقیعەکە بۆی دەرکەوت کە بە غدا پێویستی بە کتێبخانەیەکی گەورە و سەرچاوەی کتێبی بیانی هەیە ، مەکەنزی پێشنیاری ئەوەی کرد لە جیاتی ئەوەی وەک فەرمانبەر کار بکات لەو کتێبخانەیە خۆی خاوەنی بێ وتەنها رەزامەندی حکومەتی و قەرزی پێویستە واتە ( وەبەر‌هێنان ) خۆی سەرپەرشتی بکات دوای گفتوگۆ و چەندو چوون حکومەتی ئینگلیزی رەزامەندی بۆ دەربری و یەکێک لە ژوورەکانی ( سەرا ) ی بۆ دیاری کرد بۆ ئەوەی ئەو کتێبخانەیە دامەزرێنێ بەناوی (Goverment book shop – واتە کتێبخانەی حکومی ) بۆیە مەکەنزی گەرایەوە بۆ لەندەن و لەگەڵ هەندێ لە دەزگاکانی چاپ وبلاوکردنەوە و زۆرێک لە هاورێانی کە لەبواری کتێب فرۆشی کاریان دەکرد کتێبی پێ بفرۆشن دوای ٣ مانگ پارەیان بداتێ ، دواتر دەرکەوت ئەو ماوەیە بەس بوو بۆ گێرانەوەی پارەکان و ئەو قەرزەی لە حکومەتی وەرگرتبوو چونکە پێویستی پێی نەمابوو .
لەو ماوەیەی لە بەریتانیا بوو مەکەنزی سەردانی شوێنی لە دایک بوونی کرد لە باکووری سکۆتلەندا و پەیوەندی کرد بە کچێکەوە کە پێشتر پەیوەندییان پێکەوە هەبوو ودەیناسی هەر لە بنەمالەی مەکەنزی و فەرمانبەر لە بەرێوەبەرایەتی پۆستەی گوندێک بوو وهاوسەرگیرییان کردو لەگەڵ خۆی بردی بۆ بەغدا .
کتێبخانەی مەکەنزی بەسەرکەوتویی دەرگاکانی کرایەوە و دەست پێکرد رۆژانە هاوینان لە کاتژمێر ٨ ی بەیانیان تاکو ١٢ ی نیوەرۆیان دەرگاکانی کراوە بوو زستانانیش لە کاتژمێر ٩ تاکو ١ی پاش نیوەرۆیان و دوو شەممە و چوارشەممە و هەینی هاوینان لە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە تاکو ٧،٣٠ زستانانیش لە کاتژمێر ٤ تاکو ٦،٣٠ دەکرایەوە .
کتێبخانەکە سەرەرای دابینکردنی کتێبی زانستی و ئەدەبیەکان بۆخوێندنگاکان وکتێبە پەروەردەییەکان هەموو جۆرە کتێبێکی ئینگلیزی تایبەتمەند بە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی لە گەشتە مێژووییە کۆن ونوێکان و کەلەپووریەکان سەرەرای ئەوانە چەندین بلاوکراوەی وەرزی بە توانای دابین دەکرد لەوبارەیەوە ( ریچارد کۆک) دانەری کتێبی (بەغدا شاری ئاشتی – بغداد مدینە السلام ) لە یەکێ لە ووتارەکانی لە بلاوکراوەوەرزیەکانی بەریتانیا دا ئەڵێت ” کتێبخانەی مەکەنزی چاکترین کتێبخانەیە کە تایبەتمەندی لە ئیسلامگەرا ( اسلامیات ) و کەلتورو گەشت بۆ جیهانی عەرەب نەک تەنها لە عیراق و رۆژهەلاتی ناوەراست بەلکو لە هەموو جیهان چونکە گوژمە کتێبەکانی لەلایەن کتێبخانەکەوە دەنێردرا بۆ کریارەکانی زۆر لە وولاتانی وەک ویلایەتە یەکگرتوەکان و تەنانەت ژاپۆنیش سەرەرای ئەو گوژمانەی دەنێردرا بۆ وولاتی فارس ولە یەکێ لە ریکلامە ( ئاگادارینامە) کان لە رێ پێشاندەری بازرگانی دا لە سالی ١٩٢٤ دا بلاوکراوەتەوە هاتووە ئەلێت کتێبخانەکەمان ئامادەیە بۆ دابینکردنی هەرجۆرە کتێب و سەرچاوەیەک لە سەرتاسەری جیهان دا و کتێبخانەکەمان هەفتانە بارو وبارگە ( شحنات) ی لە بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتوەکانەوە بەدەست دەگات ” .
سالی ١٩٢٣ مس گیرۆترۆد بێڵ لە یەکێ لە نامەکانی دا کە بۆ باوەژنەکەی ناردویەتی ئەلێت ” مەکەنزی داوای لێکردوم کە کتێبەکەم سەبارەت بە ( عیراق – مراد الێ مراد ) لە لەندەن سالی ١٩١١ چاپکراوە دووبارە چاپکەمەوە کە وەسفێکی شاری بەغدای تێدایە کەلەسالی ١٩٠٩ لە گەشتێکم بووم لەوێ وپێی ووتوە داواکاری زۆر لەسەر ئەو کتێبە هەیە و ئامادەم ٢٠٠ دانەی لێبکرم وبە فیعلی سالی ١٩٢٤ چاپی دووەمی لێ دەرچوو ” . مەکەنزی هەندێ کتێبی ئینگلیزی لە بەغدا بە چاپ گەیاند لەوانە شارەکۆنەکانی عیراق کەلەسالی ١٩٢٦ چاپکراوە رێگای بیابان لە بەیروتەوە بۆ بەغدا و یاسای دەستوری لە عیراق کە سالی ١٩٢٨ چاپکراوە و چەند کتێبێکی نایابی کۆن سەبارەت بە عیراق لەسەرەتای سەدەی ١٩ وکتێبی گەشتی گێربۆرتۆر ١٨٢٢ ،کتێبی گەشتی بانگهام ١٨٢٧ و … هتد .
چالاکی کتێبخانە بەردەوام بوو لە دابین کردنی کتێبە دانسقە و کۆنەکان واپێویستی کرد کە یەکێکی تر هاوکاری بێ لە بەریتانیا بۆیە ئەو کارەی بە ژنبراکەی بەناوی دۆنالد مەکەنزی سپارد بۆ دابین کردنی ئەوکتێبانەی پێویستیان پێی دەبوو هەندێ جاریش هاوسەرەکەی ئەوکارەی ئەنجام دەدا …. کاتێ سالی ١٩٢١ یەکەم حکومەتی نیشتیمانی دوای دانانی مەلیک فەیسەل بە پادشای عیراق کتێبخانەی مەکەنزی سەربەخۆیی خۆی لە دەست نەداو لە رووی کارگێری و دارایی ،سالی ١٩٢٥ حکومەت ئەوەی بە نەشاز دادەنا چونکە لە حەرەم سەرادا و حکومەتیش هیچ دەسەلاتێکی بەسەردا ناشکێ بۆیە حکۆمەت بریاری دا ئەو پەیوەندییە کۆتایی بێ و کتێبخانەکە بفرۆشرێ سودمەندی یەکەمێش هەر مەکەنزی بوو بۆیە کتێبخانەکەی گواستەوە بۆ بینای یانەی بەریتانی کە دەکەوتە شەقامە نوێیەکە کە دواتر بە شەقامی رشید ناونرا کە دەکەوتە مزگەوتی سەیید سولتان وناوەکەی پاش لابردنی ووشەی حکومی لەوەدواتر بوو بە (The book shop) بە خاوەنداریەتی مەکەنزی لە هەمان ئەوکاتانەی پێشوو دیاری کرابوو دەکرایەوە .
ئێوارەی شەممەی ٢١ کانونی دووەمی سالی ١٩٢٨ لە کاتی کارکردن لە کتێبخانەکەی دا کەوت لە هۆش خۆی چوو دیاربوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێش هۆشی نەهاتوەو کۆچی دوایی کرد بۆ رۆژی دواتر خەلکێکی زۆر لە عیراقی و بەریتانیەکان ئامادەی جەنازەکەی بوون لە گۆرستانی ( الباب الشرقی ) نێژراو مەحفەلی ماسۆنی لە بەغدا پرسەیان بۆ دانا چونکە یەکێک بوو لە ئەندامە چالاکەکانی .
دوای ئەو دۆناڵد مەکەنزی سەپەرشتی ئەو کتێبخانەیەی دەکرد تاریق ئیسماعیل مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆیەکی کەندا لە کتێبەکەی سەبارەت بە حیزبی شیوعی عیراق لە سالی ٢٠٠٨ بە چاپی گەیاندووە ئەلێت ” دۆناڵد خاوەنی بیروباوەری سۆشیالیستی بوو لە رێگای ئەو کتێخانەیەوە هەلدەستا بە بڵاوکردنەوەی بیروباوەری سۆشیالیستی و چەپ لە عیراق دا ، دۆنالد مەکەنزی بەردەوام بوو لە بەرێوەبردنی کتێبخانەکە تا کۆچکردنی سالی ١٩٤٦ و دواتر خاوەنداریەتی کەوتە دەست عیراقیەک .

 تەنها بە کلیکێک لەسەر شێیر لەخوارەوە ، ئەم بابەتە ڕەوانەی هاوڕێکانت بکە لە فەیسبووک .