Ahmad-Mirawdeli

دکتۆر ئەحمەد میراودەلی : ئەفسانەی خودا .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

خودای پڕ گومان و شەیتانی بی گومان
لەوەدەچێت مرۆڤ خودای لە شێوە و سروشتی خۆی درووستکردبێت .
ئەگەر لێم بپرسن خودا هەیە ، دەڵێم نازانم ، وەلێ ئەگەر لێم بپرسن شەیتان هەیە ، بەدڵنیاییەوە دەڵێم ، لە ئەژماردن نایەن .

کاتێێک دەڵێین فڵان شت هەیە یان نییە ، دەبێ بەڵگەی بوون ونەبوونمان بەدەستەوەبێت ، هەر لەبەر ئەوەشە ئەو پرسیارە لەخۆم دەکەم کە، هەتا چەند ئەتایستم ؟ وەک دەزانین ئەتایزم مانای بێ بڕوایی دەگەیەنێ کە زیاتر مەبەست لە بڕوانەبوونە بە ئاین و بەتایبەتیش بوون و نەبونی خودا . بڕوانەبوون بە هیچ ئاینێک مانای ئەتایزم ناگەیەن ێ، لەبەر ئەوەی ئەو کەسە رەنگە بروای بە بوونی خودا هەبێت . ئەتایست ئەو کەسەیە کە بڕوای بە بونی خودا نییە و وەک ئیسلام دەڵێ ” کافرە ” . جارێکیان مەلایەک لێی پرسیم کە ئایا بڕوام بە ئیسلام هەیە ، لەوەڵامدا وتم نەخێر ، ئەوجا لێی پرسیم کە بڕوام بە بوونی خودا هەیە، لە وەڵامدا گوتم ” نازانم ” مەلاش گوتی لەبەر ئەوەی دوودڵی لەبوونی خودا ، تۆ کافریت .
لە گەڵ هێندێک جیاوازی لەنێوان روانگەی هەرسێک ئاینە بیابانیەکانی بەناو ئاسمانی” جوولەکاێتی ، مەسیحاێتی و ئیسلام ” دا ، خوداوەند ، ئافەریندە/ ئافڕێندەری هەموو شتێکە ، بەواتای ئەوەی ئافڕێندەری ئەم گەردوونەیە لە ئەستێرەی هەسارەکانەوە هاتا زەمین و هەموو ئەو شتانەی لەسەری دەژین بە مرۆڤ و روەک و هەموو ئاژەڵ و خشۆک و مێش و مەگەزیشەوە ، لە لای هەرسێک ئاینەکە ، خواوەند ، ئۆمنیپۆتێنتە/ بەواتای ئەوەی توانای کردنی هەموو شتێکی هەیە . لە ئاینی جولەکاێتی و مەسیحاێتیدا ، خوداوەند هەر باشەکار و لێبووردەیە و دژی خراپە و بەدکارییە . ئیسلامیش هەر ئەو شێوە روانگەیەی هەیە بە زیادکردنی ئەوەی کە خودا تۆڵەسێنیشە . سەرباری ئەوانەش بە بڕوای هەرسێک ئاینەکە ، هیچ شتێک لەم گەردوونەدا روونادات ئەگەر رەەزامەندی خودای لەسەر نەبێت . لە روانگەی ئیسلامەوە هەموو گیاندارێک پێش ئەوەی لەدایک ببێت چارەنووسی لە ” لەوحی مەحفووز ” دا نووسراوە . بەواتای ئەوەی ، هەر مرۆڤێک پێش ئەوەی لەدایک ببێت هەموو ژیانی لەیەکەم رۆژی لەدایکبوونییەوە هەتا مردنی لەلایەن خوداوە نەخشە بۆ داڕێژراوە .
لەبارەی لێدوان دەربارەی خودا ، دەبێ ئاگاداری دوو راستی پێوەندیدار بین کە جێگەی مشتومڕ نین . یەکەمیان ئەوەیە کە هەموو ئاینەکان درووستکراوی مرۆڤن ، نەک هەر ئەوەندەش هەموویان دروستکاراوی دەستی پیاون . دووهەمیان ئەوەیە کە بەڵگەی ئەوە زیاترە مرۆڤ خودای درووست کردبێت لەوەی کە خودا مرۆڤی درووست کردبێت – بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە خودا مرۆڤی درووست نەکردووە یان خودا بوونی نییە . دەربارەی ئەوەی کە مرۆڤ خودای درووست کردبێت ، ئەو پرسیارە دێتە پێش کە تۆ بڵێیت هەر بە رێکەوت ئەو خودایە ” هەر باشە ، لێبووردە ، ئاردار ، زانا و …. هتد ” بێت کە رەنگە مرۆڤ بییەوەێ وەهابێت ؟ یان جۆرێکە لە بەڵگەی ئەوەی مرۆڤ خودایەکی درووست کردووە کە لە ئاستی ئارەزوو و پێداویستیەکانیدابێت ؟
راپرسییەکی گۆڤاری ” نیوز ویک ” ی ئەمەریکای ساڵی 2006 وایدەرخستووە کە لە سەتا نەوەت و شەشی ئەمەریکاییەکان بڕوایان بە بوونی خودا هەیە ، لە سەتا چواریان ئەتایستن و لەسەتا دوویان ” ئەگنۆستیک agnostic” ن- بەواتای ئەوەی ناتوانن بڕیار بدەن لەبوون و نەبوونی . من لەم نووسینەدا خۆم دەخەمە ئاستی کەسێکی ئەگنۆستیکەوە دەربارەی هەبوون و نەبوونی خودایەک لەودیو میتافیزیکەوە کە ئەم گەردوونەی درووست کردووە . بەڵام دەربارەی خودای ئاینە ئاسمانییەکان ” جوولەکاێتی ، مەسیحاێتی و ئیسلام ” ئەگنۆستیک نیم ، بەبڕوای تەواوم خودای ئەو ئاینانە ، بوونی نییە . خودای هەردووک ئاینی مەسیحاێتی و جوولەکاێتی هەموو توانایەکی هەیە و میهرەبان و بەخشندەشە . ئالێرەوە مشتومڕی ئەوە سەر هەڵدەتات ، کە خودا لەیەک کاتدا ناتوانێ هەموو توانایەکی هەبێت و لەهەمان کاتیشدا بەخشندە و میهرەبان بێت چوونکە دوو شتی پێکەوە نەگونجاون لەگەڵ ئەو هەموو نەریتە شەیتانی و بەدکاریە خوێناوییەی لە دنیادا هەیە . با واز لە هەموو ئەو خەسڵەتانە بهێنین کە خودا هەیەتی و تەنها بێینە سەر ئەوەی کە هەموو توانایەکی هەیە و دەتوانی رێگە لە بەدکاری بگرێت ، بەڵام کە لە بەرامبەر ئەو هەموو خوێنڕشتن و نەهامەتیانەدا کە لەسەر ئەم زەمینە روودەدەن ، هیچ نەکات و نەیان وەستێنێ، ئەوە یەکاویەک پێمان دەڵێ کە خودا هەمووی چاکە نییە وەک هێندێک ئاین دەڵێن ، بەتایبەتیش مەسیحاێتی . لووک 18:19 . جێڕێمایە 31:14 .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـ ئەفسانەی خودا

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر