Daesh-Nasra

هەورامان عەلی : گرتەڤیدیۆ ـ خۆپیشاندانی داعش لە دانیماک .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمەی دەیبینی لەخوارەوە خۆپیشاندانی موسولمانەکانی دەنیمارکە و خوازیاری دامەزراندنی دەولەتی خەلافەتن !
ئەمانە ئەو ژن و پیاوانەن ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان ڕووبەڕووی مەرگ و تیاچون کردبوەوە تا گەر لە دەریاکانا نەخنکێن ، مینی سەر سنورەکان قاچەکانیان نەپەرێنێت ، قاچاخچیەکان دەستیان نەبرن ، بە زیندویی گەشتنە ئەوێ .
هەزاران درۆیان کرد تا ئەم دەولەت و کۆمەڵگە کافر و عەلمانیە وەك کۆچبەرێك مافی پەنابەریان پێ ببەخشن ، کەچی هەر ئەوەندە جێ قنگیان گەرم بوویەوە خوازیارن ئەو خەڵکە واز لە شێوەی ژیان ، مێژوو ، ئاین و سەرەتا گشتیە کۆمەڵایەتی و ژیاریەکانی خۆیان بهێنن و بڕوا بەو خەلافەتە بهێنن کە خودی ئەمانە لەدەستی هەڵهاتون !
خۆش ئەوەیە ئەم موسولمانە شەریفانە زۆربەی هەرە زۆریان هیچ کاروکاسپیەك ناکەن و لەسەر فێڵ و درۆ و باجی خەڵکی کرێکارو فەرمانبەری ئەوێ دەژین ، کەچی هێندە بێ چاو و ڕوون ئەوانیان پێ بێ ڕەوشت و جاهیلە و خۆیان بە شەریف و بڕوادار ، دادەنێن !
ئیبراهیم بلیهی دەڵێ : ئێمە نەك خۆمان دواکەوتووین و بوینەتە بار بەسەر خۆمان و ئەوانەوە ، بەلکە جیهانمان ناچارکردووە ، دەست لە ئازادیەکانی خۆی هەلگرێ و ڕوەو دواوە هەنگاو بنێ تا بتوانێت لە شەر و ئاژاوەی ئێمە بە دووربێت !

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت