kamaran-wriya-3

کامەران وریا قانع : یاساى ساكسۆنیا و كوردستان .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ سه‌ده‌ى پانزه‌ له‌ هه‌رێمى ساكسۆنیا له‌ ئه‌ڵمانیا , چینى ده‌سه‌لاتدارو شازاده‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان یاسا دانه‌ره‌كانیان ناچار كردبووكه‌ ئه‌بێت یاساكان هه‌موو تاكێكى كۆمه‌ڵگایی ساكسۆنى بگرێته‌وه‌ بێ جیاوازى له‌ پله‌ و پۆست , به‌ڵام به‌ جیاوازیه‌كى گه‌وره‌ له‌ جێبه‌جێكردن . ئه‌گه‌ر هه‌ژارێك دزییه‌كى بكردایه‌ له‌ پێش چاوى خه‌ڵك جه‌ڵد ئه‌كرا , به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ى شازاده‌كان كارێكى دزى بكردایه‌ , ئه‌وه‌ ئه‌چون له‌به‌ر تیشكى خۆر دایان ئه‌ناو سێبه‌ره‌كاین جه‌ڵد ئه‌كرد , هه‌روه‌ها بۆ پرۆسه‌ى كوشتینش ئه‌گه‌ر كه‌سێكى ساده‌ى كۆمه‌ڵگا كه‌سێكى بكوشتایه‌ , ئه‌وه‌ یه‌كسه‌ر ئه‌كوژاوه‌ یاسا سه‌ره‌ور ئه‌بوو !! ,به‌ڵام بۆ كه‌سێكى سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نه‌كان و شازاده‌كان , هه‌مان كاریان دووباره‌ ئه‌كردوه‌ سێبه‌رى كه‌سى تاوانباریان ئه‌كوشت . دانانى ئه‌م یاسایانه‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاى ساكسۆنى بوو ئه‌وه‌نده‌ بۆ ناوخۆ نه‌بوو , تاكو نه‌ڵێن هه‌رێمى ساكسۆنیا یاسا و دادپه‌روه‌ریی تیا نیه‌ !!.
ئه‌مرۆ له‌ زۆربه‌ى ولاته‌ دیكتاتۆریه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست روحى یاساكانى ساكسۆنى ئاماده‌ن , وه‌ به‌ تایبه‌تى له‌ كوردستانه‌كه‌ى خۆمان , به‌ تایبه‌تى تر له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى زۆنى زه‌رد , ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌كوێ بوو به‌ چى ئه‌نجامێك گه‌یشت !, ده‌بوایه‌ كێ ده‌سه‌لات به‌جێبێلێ كه‌چى له‌ جیاتى كێیان دورخسته‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات . كورسیه‌كى سه‌رۆك هه‌رێم كێشه‌یه‌كى سیاسى و ياسايى بوو چۆن تێكه‌ڵ كرا به‌ كێشه‌ى حكومه‌ت و كارگێرى وه‌ك دورخستنه‌وه‌ى وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆران , گۆرینى ئاراسته‌ى ئه‌م كێشانه‌ ناكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرانى یاسایی ساكسۆنى ئاماده‌ بوونێكى به‌هێزیان نه‌بێت .
له‌ هه‌موو شوێنى دنیا به‌رگرى كردن له‌ كه‌یسێكى دۆراو فۆرمێكى زۆر كۆمێدى وه‌ر ئه‌گرێت . به‌رگرى كردن له‌ كورسى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ به‌ بریارى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كۆتایی هات ‌!!. دورخستنه‌وه‌ى دكتۆر یوسف له‌ كورسیه‌كه‌ى , به‌ كۆمێدیترین لێكدانه‌وه‌ كۆتایی هات كه‌ بۆ پاراستنى گیانى خۆیی بووه‌ . كۆمێدیایه‌كى تر دانانه‌وه‌ى بازگه‌ى نێوان هه‌ولێر و سلێمانى بۆ دزه‌ نه‌كردنى تیرۆریستانه‌ وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى پارتى وتى ! چه‌ندان نموونه‌ى تر.

بێگومان بۆ ئه‌وه‌ى یاسایی ساكسۆنى جێبه‌جێبكرێت پێویستت به‌ هێزى شه‌قاوه‌ هه‌یه ‌, بۆ ئه‌وه‌ى هێزى شه‌قاوه‌ دروست كه‌یت پێویستت به‌ یاساى ساكسۆنى هه‌یه‌ , كه‌واته‌ دۆخه‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌ , تا هێزه‌ شه‌قاوه‌كان بریار ده‌رى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى كۆمه‌ڵگا بن , ئه‌بێت بڵێن : یاساى ساكسۆنیش په‌یدا بوه‌ به‌ ڤێرژنى كوردی‌‌ .

كورد ئه‌ڵێت : تا زیاتر بژیت , شتى عه‌نتیكه‌ و مه‌هزه‌له‌ى زیاتر ئه‌بینیت !.

 تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر