Imad-Ali-003

عیماد عەلی : ئایا عەقڵیەتی سەرانی کوردستان لەئاست کارلێکەکانی ناوچەکەدایە ؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

هیچ کاتێک وەک ئەم قۆناغە لەم ناوچەیەی ئێمەدا کاریگەری کارلێکی هاوکیشەکان وا لەسەر خەڵکی ناوچەکەو کوردیش نەبووە و ، لە رابوردودا ، چارەنوسی گەلانیان وا بەخێرایی ، نەخستۆتە دوو ریانی هات و نەهات و ئەرێنی و نەرێنی و پەرینەوە و بەجێهێشتنی قۆناغێک و دەستپێکردنی ئەویتر .
ئەمرۆ بەزەقی چاوەرێی گۆرانکاری گەورە دەکرێت و ، هەریەکە و بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی گەورەی کەوتۆتە سەرشان . مامەڵە تایبەت و ژیرانە و پلان و بیرکردنەوە ی زۆر گەورەی دەوێت و ، زۆر پێویستە عەقڵیەتێکی فراوان ئەگەر و پێشهاتی چاوەرونکراو بخوێنێتە تاوەکو بتوانێت زۆرترین قازانیج لێبکات .
ئەگەر بیرو مامەڵە و سەرکردایەتێکی حەکیم بۆ وڵاتانی ناوچەکە لەم قۆناغەدا زۆر پێویست بێت ، بۆ گەلێکی وەک کوردی بێ وڵات و خاوەن مێژوویەکی ئاڵۆز و ابەستە بوانی تر کە چەندان هەوراز و نشێوی لەخۆ گرتووە ، عەقڵ و سەرکردایەتی و بلیمەتی گەورەی وای دەوێت کە بزانیت بە جوانی واقع و گۆرانکاریەکان بە باشی بخوێنێتەوە چوی لەسەر ناوچەکە و جیهان و نێوخۆی کوردستان بێت پێشبینیەکان لەبەرچاو بکرێت و ، هەنگاوی پێویست لە ئاستیدا بنێت و ، بە دلسۆزیەوە بەرپرسیارێتیەکان لەسەر شان بگرێت ، بێ ئەوەی بەرژەوەندی تەسکی شەخسی و حزبی کاری لەسەربکات ، لە دەرەنجامدا سەرکەوتو دەبێت .
هەمووان دەزانین لەپاش سەد ساڵ ئەمرۆ چاورەێی تاکە هەلی زێرینین بۆ کورد و ، بە رێژەیەکی گەورە و بۆ یەکەمجار بەدیهێنانی ئامانجە گەورەکەی گەلی کوردستان لەسەر بارودۆخە خودیەکە و عەقڵیەت و زانین و لەخۆبوردوویی و دڵسۆزی سەرکردایەتیەکەی وەستاوە، بەتایبەتی لە کوردستانی باشووردا .
ئێمەیەک لەم کاتەدا گیرۆدەی دەستی دەیان قەیران و کێشەی نێوخۆیی بین، دەشێت گەشبینانە وەزعی کورد لەقۆناغی داهاتوو بخوێنینەوە ؟ ئەگەر ئێمە بەم پێکهاتە و کەرەستانەوە بنوارینە پرسەکەمان ، چواەروانی مامەڵەی راست نەکەین لەگەڵ گۆرانکاری ناوچەکە دا ، دەتوانین وەڵاممان دەست کەوێت :
1 – نەبونی سەرکردایەتیەکی شارەزا و ژیر و دڵسۆز و لەخۆبوردوو ، کە باوەری بە پرسە گەورەکە بێت و نەیکاتە قوربانی ململانێ و کێشە نێوخۆییەکان ، بەداخەوە .
2 – بارودۆخی ئابووری و رۆشنبیری و سیاسی خۆمان لە ئاستێکدا نەبێت بەرگەی شەپۆلێکی قورسی دەستوەردانەکانی ئەم و ئەو بگرێت .
3 – سیاسەت و بەرێوەبردنی کاروباری کوردستان بێ متمانەی و بیهودەیی هیانبێتە ئاراوە و خەڵک باورەی بە سەرکردایەتی خۆیشی نەمابێت .
4 – گەندەڵی تاب ینا قاقای دەسەڵاتی کوردستان هاتبێت و دەست بۆ چاکسازی نەبەیت و پرسەکە بکرێتە قوربانی بەرژەوەندیە حزبیە شەخسیە تەسکەکە .
5 – سیستمێکی سیاسی مۆدێرن و بارودۆخێکی جێگیر و دامودەزگای پێویستت نەبێت بۆ مامەڵەی گونجاو لەگەڵ پێشهاتە خێراکان .
6 – رەفتار و هەنگاوی لایەنەکان دوور لە یاسا و ، بێرێزی لە ویستی خەڵک و دژی بۆچون و ئامانجەکانیان بێت .
بەم شێوەیە کوردستان بچێت بەرێوە کە دەیبینین لە سایەی دەسەڵات و حزبە دەسترۆیشتوەکاندا ، بێگومان ، گومانێکی گەورەت دەبێت لە عەقڵمەندی کورد لە ئاست گۆرانکاریەکاندا، بۆیە رەشبینم .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر