کونجرینی : دەنگی زەنگۆڵانی سیاسەتی مەلا بەختیار .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەڵێن : شۆربای خڕکەبەردیان هەیە ، لەبەر ئەوەی میوانێکی زێدە ئەزیزیان دێت . ئەمە دیوی ئەو دیوی یەک قەسیدەی مەلا بەختیارە ، لە دوو پێگەی جیاوازدا .
ئەو لەدوای 31 ئاب وتی ، سەدام هەولێری گرت ، بەڵام ئەمریکا بەسرەی ڕۆکێتباران کرد ، وەکو ئەوە وایە بچیت بۆ لای دکتۆر و بڵییت سەرم دێشیت ، چارەسەری قاچت بۆ بنوسێت . مەلا بەختیاریش دوو جارە دەڵێت : جارێک لە تێکستێکی کورتیدا ، بیکە بەخاتری گۆڕی شەهیدان و .. هتد ، کاک مەسعود تۆزێک پێداگری بکە . جارێکی تریش هەر دوێنێ لەتەنیشت محەمەد فەرەجی یەکگرتوی ئیسلامی دا وتی : هیوادارم کاک مەسعود بەسەلامەتی بگەڕێتەوە لە شەڕی شەنگال و دواتر نەرمییەک بنوێنێت . کەواتە گەر مەلا بەختیار دکتۆری سیاسی بێت ، قاچمان شکاوەو ئەو حەپی سەرئێشەمان بۆ دەنوسێت .
زەنگۆڵەکە لێدە با ڕەوگە سیاسیەکە ڕووەو تۆ بێت . ئەم دوو تێکستەی کاک مەلا بەختیار ، چ بەزەلیلییەکی سیاسیانە گازیی سەرۆکێکی لەکەل نەهاتووە خوارو ، پێشلکاریی یاسا و ڕێسا و دیموکراسی و هەموو خەون و بالۆرەی گەلێک دەکات . ئەویش هەمان ڕێچکەی هەیە دوو ساڵی تر دەبێت سەرۆک بم ، تا خۆم ئامادە بکەم بۆ دوو هەڵبژاردنی تر و دواتر بۆ ئەوەی نیوەی کورسییەکەم ببەمە گۆڕ ، بەهۆی نەدانی ماوەی تەمەن .
بازدە بەسەر دەریادا با قاچت لە کۆڵانەکە قوڕایی نەبێت . یەکێتی مەلا بەختیار ڕاسپارت تا چاکی بکات ، بەڵام خراپتری دەکات . لەلایەک دەمکوتی شاناز ئیبراهیم دەکات لەبەر ئەوەی ڕەخنە دەگرێت و لەلایەک قسە لەسەر نزیکبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان دەکات بۆ ئەوەی هاوکێشەیەکی سیاسی گونجاو سەردەمیانە بنیاد بنێن ، ترۆزی لە کوردەواریدا لەتەنیشت ترشەوە جوانە و بەتامە . یەکێتی لەتەنیشت نەیارەکانی پارتیەوە وەک خونچە گوڵ دەپشکوێ و لەباخچەکەدا بۆن و بۆندارە . یەکێتی لەسەر ڕەگی هەڵکێشراو و توڕدراوی شۆڕشی ئەیلول ترۆکی کردو لەو ڕۆژەوەی دروست بوو ، وای دەوت : خۆمان بنیاد دەنێین خەدرێکی گەورەیان لەکورد کرد ، بە دوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتن .
ئەمانە زەنگی یەکێتی بوو لەسەرەتای دروست بوونی ، وانەی یەکەم بوو بۆ فێرخوازانی ، لەکویدا دەدۆڕێت یەکێتی لەو شوێنەدا کە خۆی لەبیر بکات ، ئەی بۆچی کاکە مەلا زەنگێک لێدەدات بەپێچەوانەی کۆکردنەوەو ، بیرکردنەوەی شەهاب و ئارام و هەموو ئەوانەی دوێنێ نەڕەی وتەو ، شریقەی تفەنگ و پێشڕەوی بیرو ئایدۆلۆژیا بوون ، خۆ کاکە مەلا خەریک بوو سەری خۆیشی لەسەر ئەو بیروباوەڕانە دابنێت . یەکێتی دەنگ و ترۆکی سیاسەتێکی پێویستە ، کە بۆن و بەرامی کوانووی بوونی لێبێت .
دەنا بەپێچەوانەوە ، ……..

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت