Mamosta-Osman

عوسمان عومەر : چەند زانیاریەک دەربارەى گوێگرتن لەسەردەمى بەعس لەسەر بێتەلەکان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشى یەکەم
بۆئەوەى نەوەى نوێ وا نەزانن هەمو کارێکى ناو شۆرش بەئاسانى و بێ کێشە و بێ چەرمە سەرى و بەئاسانى هاتۆتە دەستەوە بەلکو چەند فشار لەسەر گەلەکەمان و ریکخستنەکان هەبوو لەناوەوە ئەوەندش فشار لەسەر هیزى پێشمەرگەو دام و دەزگاکانى شۆرش هەبووە .
سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا ونستون چرچڵ لەکاتى سەرکەوتنیان لەدووەم جەنگى جیهانى دا جەنگى ئەلیکترۆنى بەوشێوەیە وەسف کرد ( قەلغان و شمشێرە ) چونکە خزمەتى تەکتیکى سەربازى دەکات لە حالەتى هیرش وبەرگرى لەهەمان کاتیش دەبیتە قەلغانى هۆیەکانى شەرکردن . واتە گوێگرتن جۆرێکە لەجۆرەکانى جەنگى ئەلیکترۆنى بێگومان لەم سەردەمەى ئەمرۆدا زۆر پێشکەوتنى بەخۆوە دیوە .
گوێ گرتن وەک ووشە بریتیە لە کردەوەى گوێ گرتن بۆ قسەکردنى نیوان دووکەس بەهۆى ئامێریکى بیتەل یا مۆبایل یا هەر هۆیەکى هەر هۆیەکى گەیاندن کە گوێ گرتن بێ .
گەشە کردنى ئەم کردارە لەگەل گەشەکردنى جەنگى ئەلیکترۆنى دایە و ئەگەرێتەوە پێش بەرپا بونى یەکەم جەنگى جیهانى چونکە گەیاندنى زەمینى ( مواصلات سلکیە ) لەرێگەى مۆرس کە سالى ١٨٧٣ دۆزایەوە کە بەئامێرى بروسکەى دەنگى ( تەلگراف ) ( البرق الصوتى ) بەسەرتاسەرى جیهان دا بلاوبۆوە چونکە پێشتر هەرچى گەیاندن بوو لەریگەى نامە و تەتەرو نمایندەوە جێ بەجێ دەکرا , کاتێ جەنگى ناوخۆى ئەمریکا لەنیسانى ساڵى ١٨٦١ هەلگیرسا ، کارى یەکەم هێزە شەرکەرەکان هێرش کردنە سەر هیلى تەلگرافەکان بوو چونکە بە وایەر راگێشرابوو دەچون وایەرى تریان پیوە دەبەست و گوێیان لە قسەو گفتۆى لایەنى بەرامبەر دەگرت بۆ سود لێوەرگرتن بۆیە لەکاتى پیویست هیلەکانى یەکتریان دادەخست و دەتوانم بڵیم ئەوە سەرەتاى گوێگرتن بووە .
سالى ١٨٨٨ کاتێ زاناى ئەلمانى هێرتز پەیوەندى بیتەلى بەکارهێناو ئەندازیارو داهێنەر مارکۆنى سالى ١٨٩٧ گەشەى بە لاسلکى ( بێتەل ) دا بۆ کارى دەریاوانى بەکاربێت بەهۆى زۆربونى بەکار هێنەرانى شتێکى سروشتیە کە ( کارلەیەکردن – تداخولى شەپۆلەکان – تەشویش ) لەسەریەک دروست بکەن وهەر لەوکاتەشەوە بە دەستى ئەنقەست تەشویش دەخرایە سەر یەکترى بۆیە فەرماندەى یەکە سەربازیەکان بیریان لەوە کردەوە چۆن کارێکى وابکەن هیزە نەیارەکان بێدەنگ بکەن بۆ ئەوەى نەتوانن پەیوەندى و کۆنترۆل و ئاراستەى هێزەکانیان و فەرمانەکانیان پێ بگات دیسان ئەمەش بەسەرەتاى جەنگى ئەلیکترۆنى و گوێگرتن دەزانرێ .
لەوروانگەیەوە گرنگى درا بە کارى گەران وپشکنین وچاودێرى بيتەل ( الاستطلاع اللاسلكى ) لەسەر تۆرى بیتەلى دوژمن سەرى هەلدا چونکە دەرکەوت هیزە دەریاییەکان زۆرترین کات بیتەل بەکار دەهێنن بۆ وەرگرتنى زۆرترین زانیارى لەسەر دوژمن تەنانەت لەگەل بەکار هێنانى کۆد و شیفرەش بابزانین کۆد چییەوشیفرە چییە ؟ کۆد بریتیە لەبەکار هێنانى رستەیەکى نهێنى یا ووشەیەک یا دانانى ژمارەیەک بۆ شتیک یا چەمکێک یا شوێنێ یا کەسێ کە لەنێوان نیرەرو ( المرسل ) و بۆ نێردراو ( المرسل الیە ) کە هەردوو لایان لەسەرى رێککەوتون رایەک هەیە دەڵێت : شیکردنەوەى کۆد لە شیکردنەوەو کردنەوەى شیفرە گرانترە ، چونکە پەیرەوى هیچ سیتەمێک و یاسایەک ناکات . لەشۆرشى نۆێ دا وەک عەدەد بیتەل زۆرکەرەت لەگەڵ هاورێیان ئەم جۆرە کارەمان کردووە بەنمونە کەجەنابى مامجەلال زۆرکات قسەى لەگەل فەرماندەو لێپرسراوان دەکرد ( بچن بۆلاى کابراى گۆرین یا پەیوەندى بەکابراى گۆرین بکەن ) کەس نازانى کابراى گۆرین کێیە ؟ چییە ؟ خۆشمان لە نێوان خۆماندا بەکارمان دەهێنا نمونە خزمەکەى دوکانم . لەکوێ یەکترمان بینى . دارە سوتاوەکە . کابراى ١٦ هەویە .
جێى خۆیەتى بەسەرهاتێکى بچوک بگێرمەوە ئەوەندە ووشەى نهێنى لەنێوان عەدەد بیتەلەکان هەبوو ، هەندێ جار سەرمان لێ تێک دەچوو . جاریکیان بەفیعلى پێویستم بە ( بەنەخوێنى شەروال ) هەبوو ، داوام لەکاک کاروان کیمیاوى مەلبەندى دوو کرد لەگەل رێزوخۆشەویستى بۆی ، بۆم بکرێ و بۆم بنێرێ بەریکەوت ئەوبرادەرە بەکارێک هات بۆ یاخسەمەر ، کاتێ بینیم چەند قاپێ تێزابى پاترى بۆ ناردبوم دواتر کە بە بێتەل قسەم لەگەل کرد وتم بەراستى بەنەخوێنم دەوێ لەوەڵام دا ووتى ماڵت بەقورنەگیرێ ئەوەندەمان شت لەنێوان دایە لێم تێکچوە . بەڵام شیفرە بەپێى یاسا و بەکارهێنانى پیتە ئەبجەدیەکان کە لەشێوەى نامە دەنوسرێ و دەنێردرێ ئەویش بەهەمان شێوە پیویستە وینەیەکى لابێ ئەگینا هەڕی لەبڕى ناکاتەوە تەنها ژمارەیە و نوسراوە .
لەشۆرشى نوێ دا چەندین جۆر شیفرەمان بەکارهێناوە بە شیوازى جیاواز و بەدەر لەیاسا پەیرەوکراوەکان و سەرەتاى بەکارهێنانى شیفرە لەشۆرشى نوێ دا دەگەرێتەوە بۆ سەرەتاى دامەزاراندنى دەنگى شۆرشى عیراقى ئەوکات و دەنگى گەلى کوردستانى ئیستا لەریگەى ئەو رادیویەوە بروسکە شیفرە کراوەکان دەخوێندراینەوە دەنێردرا بەو ناونیشانە ( لەئاسودەوە بۆ ئاوارە ) بۆ وەرگرتنەوەشى لەرێگاى صوت العراق من سوریا وەردەگیرایەوە ( من صابر الى صامد ) گەر هەڵە نەبم ماوەیەک لەلایەن خوشکى بەرێز دادە هیرۆخان شیدەکرایەوە سەرەتاى شیفرە دروستکردن لەلایەن بەرێز بەختیار مستەفاوە بوو دواتر بەندەو چەند هەڤالێک خەریکى بوین و بەشانازیەوە باسى دەکەم کە تا کەوتنى رژێمى گۆربەگۆری بەعس بەهۆى زیرەکى و تواناى عەدەد بیتەلەکانمانەوە سود لەشفرەکانمان سود وەربگرن و بیکەنەوە بەلام زۆرجار زانیاریمان پێ دەگەیشت کە هى لایەنەکان بەئاسانى دەکرانەوەو شیدەکرانەوە . لەکەسە بەناوبانگەکانى شیفرەیان بەکارهێناوە بۆ پاراستنى نوسین و کتبیەکانیان لیۆناردۆ دافشى و ناپلیۆن پۆناپارت و ئۆلیڤەرکرومۆیل بوون و یەکەم کەسیش کە شیفرەى داهێناوە سەرکردەى گریکەکان ( یولیۆس قەیسەر ) بوو ٢٠٠ ساڵ پ . ز چونکە ناچار بوو بەو شیوەیە پەیام بگەیەنێتە فەرماندەو سەربازەکانى .
رژێمى گۆربەگۆرى بەعس پاش دەست بەسەردا گرتنى دەسەلات لەساڵى ١٩٦٨ هەوڵى دا سوپاکەى بە نوێترین وتوندترین شێوە دەست بەسەردا بگرێت و هەرچى دەنگى نارازى و گومانلێکراو هەبوو لە ریزى پلەدارەکانى ناو سوپا یا خانەنشینى دەکردن یا دوورى دەخستنەوە و کارى مەدەنى دەدانێ یاخود بە پیلانێک لەناوى دەبردن بەتایبەت شیعە و کورد و هەندێ لەسونەکانى گرتبۆوە . هەر لەوکاتەوە بەعس لەهەمو بوارەکان دا هەولى نوێکردنەوەو بنیات نانەوە و پرچەککردنى دەدا بەقۆناغ تا واى لێهات بوو بە پرچەکترین سوپا لەرۆژهەلاتى ناوەراست دواى ئیسرائیل و میسر و زیاتر بۆ بەرەنگاربونەوەى کورد و سەرکوتکردنى و گەلانى عیراق بەگشتى .
یەکێ لەوبوارانەى زۆر گرنگى پێ دەدا بوارى بێتەل بوو بەنوێترین و مۆدێرنترین جۆرى بیتەلى بۆ دابین دەکردن بەپێی تەکنۆلۆژیاى ئەو کات و سەردەمە لەهەمانکاتیش زۆر گرنگى بە پێکهێنانى چەندین یەکەى نوێ وەک یەکەى بەرەنگارى چەکى کیمیاوى و یەکەى رۆکیتى دژە ئاسمانى و یەکەى رۆکێتهاوێژ ، یەکێ لەوانە بەناوى ( وحدة المعدات الفنیة ) تازەترین جۆرى دەزگاى بێتەلى ئەو سەردەمەى بۆ دابین کردبون , کارى ئەم یەکە سەربازیە گویگرتن بوو لە پەیوەندیە بیتەلیەکانى بەتایبەت ئێران کە لەجەنگێکى دژواردابوو لەگەڵى و سوریا بەرەبەرکانێی سیاسى و تورکەکان و سعودیەکان کوەیتیەکان لەگەل ئەمانەش چاودێرى و گوێگرتن بوو لە ( فەیلەقەکان , فیرقەکان , لیواکان , فەوجەکان و …. هتد ) هەروەها بیتەلى سەفارەتەکان ئەوکات و سەردەمە بەکاریان دەهێنا و سەرەڕاى گوێگرتن لە لەپەیوەندى تەلفۆنە ناوخۆییەکان و تەلەفۆنى مایکرۆوەیڤى فەرماندەى فەیلەقەکان و فیرقەکان لیواکان و فەوجەکان و پەیوەندى تەلەفۆنى وەزیرو لێپرسراوە حیزبى حکومیەکان تەنانەت پەیوەندى تەلەفۆنە سەتەلایتیەکان نمونەشم بۆ ئەمە گوێگرتنیان بوو لە قسەى تەلەفۆنى نێوان شا فەهد و میرى بەحرینى ئەوکات بەهۆى پرۆژەیەکى نهێنیەوە بەناوى ( خاد) کە ئێمە هیچ زانیاریەکمان لەسەرى نەبوو هەوڵى زۆریشى بۆ درا تەنها ئەوەمان پێ گەیشت کە زۆربەى بیتەلەکانیان کۆمپیوتەریەو دروستکراوى ژاپۆنە یەکیان لە ئیسرائیلە و ئەوى تر لەبەغدا .

 

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت