Namai-EU-parlaman

لەنامەی پەڕلەمانی ئەوروپادا یوسف محەمەد ـ یان وەک سەرۆکی هەریم و پەڕلەمان بانگێشت کردووە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وێنەکە نامەی بانگێشتکردنی سەرۆکی پەڕلەمانە بەسیفەتی سەرۆکی هەرێم

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە ئەندامێكی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان تایبەت بە میللەتی راگەیاند ، یوسف محەمەد صادق, سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە یاوەری وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان گەشتێكی بۆ ئەوروپا بۆ رێكخراوە .
لەو گەشتەدا هەریەك لە موستەفای سەید قادر , وەزیری لەكارخراوی پێشمەرگە و رێباز حەملان وەزیری لەكارخراوی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان هاوڕێیەتی دەكەن و هەروەها وەفدەكە ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمان و راوێژكاری بزوتنەوەی گۆڕان ئەندامن تیایدا .
بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیەش كە وێنەیەكی بۆ میللەت نێردراوە , یوسف محەمەد صادق وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان , بەپێی دەستور , وەكو سەرۆكی پەرلەمان بانگێشتی پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا و زنجیرەیەك كۆبونەوە كراوە لەگەڵ چەند ناوەندێكی توێژینەوە لە ئەوروپا .
شایانی باسە , لەسەر داوای ئەو بەرپرسەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بزوتنەوەی گۆڕان
ناوی ئەو كەس و لایەنانە بڵاونەكراوەتەوە كە یوسف محەمەد صادقیان بانگێشتی ئەوروپا كردووە .
پێشتر میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەیان بڵاوكردبۆوە كە یەكێتیی ئەوروپا , ئامادە نەبووە كە وەكو سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە یوسف محەمەد صادق بكات .

س ـ م

 

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت