Daesh-1

سپانسۆرەکانی داعش بناسە بە ئیسرائیلیشەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی : هەورامان عەلی .

پێگەی ئەلکترۆنی ” گلوباڵ ڕیسیرش ” ی کەنەدی ، ناسنامەی ٧ دەولەتی ڕاگەیاند کە یارمەتی داعشیان داوە . لەنێویاندا فەرەنسا و ئیسڕائیلی تێدایە !
پێگەی ناوبراو لە ڕاپۆرتێکیدا لەسەر کتێبی ( جەنگی قێزەون لە سوریا ) ی نوسەری ناسراوی ئەمریکی ” تم ئاندرسۆن ” کە بڕیارە بەم زوانە بڵاوبکرێتەوە ، ئەو لایەنانە و شێوازی کۆمەکەکانیان بلاو دەکاتەوە . گلوباڵ ڕیسیرش دەنوسێت : هەریەکە لە سعودیە ، تورکیە ، قەتەر ، ئیسڕائیل ، بەریتانیا ، فەرەنساو ولاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کۆمەك و پشتیوانی داعشیان کردووە ، بەم شێوەیە :

سعودیە ـ
لە ساڵی ٢٠٠٦ دا بە فەرمان و ڕێنوێنی ڕاستەوخۆی واشنتۆن ، دەزگای هەوالگری سعودیە ڕاسپێدرا لەرێگەی گروپە ترۆریستیەکانی سەر بە قاعدە ، داعش ( دەولەتی ئیسلامی لە عێراق ) دامەزرێنن ، تا لەمپەرێکی گەورە لە بەردەم نزیكبونەوەی نێوان عێراق و ئێران دروست بکەن .
لە ساڵی ٢٠١١ سعودیە ڕاپەرینی شاری دەرعەی سوریای چەکدارکرد ، ئەو لەڕێگەی پارە و چەکەوە گروپەکانی ئامادەکرد و نەیدەهێشت یەکبگرن ، هەر بە پرشوبلاوی هێشتنیەوە تا نەبنە هێزێکی یەکگرتووی خاوەن بڕیاری سەربەخۆ . بەم شێوەیە کۆنترۆڵی هەمویانی کرد و بەکاریهێنان .

تورکیا ـ
لەڕێگەی کردنەوەی سنورەکانی و دابینکردنی ڕێگەیەکی ئارام بۆ چونە نێو باکوری سوریاوە . لەم ڕێگەیەوە هەزاران چەکداری بیانی گەشتنە ئەوێ. دامەزراندنی ” بەرەی نوسرە – قاعدە ” بە هاوکاری سعودیە . سەرپەرشتیکردنی سوپای فەتح لە شەرەکانی باکوری سوریا لە ساڵی ٢٠١٥ دا ، میوانداریکردنی سەرکردە ئیسلامیەکان و ڕێکخستنی کرین و فرۆشتنی ئەو نەوتەی کەوتویە ژێر دەسەلاتی داعش ، ئەمە جگە لە کۆمەکی لۆجستی ، لەوانە یارمەتی پزیشکی و چارەسەری بریندارەکانیان لە نەخۆشخانەکانی تورکیادا .

قەتەر ـ
لە نێوان ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٥ قەتەر چەند ملیارد دۆلاری خستە بەردەم ئیخوانەکان و ئەوانەی لە فەلەکی ئەواندا دەخوڵینەوە ، لەوانە کۆمەڵەی فاروق ناسراو بە ” ئێف . ئێس . ئای” دوای ساڵی ٢٠١٣ سپانسۆری سەرەکی سوپای فەتحی سەر بە محوەری تورکی – سعودی ، بوو .

ئیسڕائیل ـ
ئیسرائیڵ کۆمەکی سەربازی و پزیشکی سەرجەم گروپ و تاقمە ئیسلامیەکانی سوریای کرد ، لە نێویاندا بەرەی نوسرە و داعش ، ئەوە جگە لە هاوکاری و هەماهەنگی لە چەند خاڵێکی بەیەكگەیشتن لە ناوچەی جۆلانی سوریدا کە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدایە .

بەریتانیا ـ
بەخشینی چەك و تەقەمەنی بە یاخیە نزیکەکانی قاعدە لە نێو سوریادا و بەردەوامبونی ئەو کۆمەکانە بەشێوەیەکی رێکخراو و درێژخایەن .

فەرەنسا ـ
فەرەنساش بە شێوەی بەریتانیا ، بەشێوەیەکی بەردەوام و رێکخراو ، کۆمەکی دارودەستە ئیسلامیەکانی کرد .

ئەمەریکا ـ
ڕۆڵی ئەمەریکا لە کۆمەك و هاوکاری داعشدا ، گشتگیر و فراوانە . ئەو بە هەماهەنگ کردنی هەوڵ و کۆمەکەکانی دەولەتە پشتیوانەکانی داعش ، بەکارهێنانی بنکە سەربازیەکانی لە هەریەك لە تورکیا ، ئەردەن ، قەتەر ، عێراق و سعودیە خستە خزمەتی سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیەوە .

پێگەی ناوبراو دەڵێت :
لەسەرەتاوە ئەمەریکا داعشی لە ناوچە کوردیەکان دورخستەوە و چاوپۆشی لێکردن تا ڕووە سوریا بڕۆن ، لەو ماوەیەشدا بەشێوەیکی ڕاستەوخۆ و لە رێگەی بەردانەوەی چەك و تەقەمەنی لە ئاسمانەوە کۆمەکی فراوانی پرچەککردنی داعشیان کرد .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت