Sherzad-Wllatdost

شێرزاد وڵاتدۆست : تورکیا لەبەردەم دووەم زلهێزی جیهان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەستپێکردنی شوڕشی هاوڵاتیانی سوریا لە دژی دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد ، وەک یەکەم هەنگاو بوو بۆ بە دیهاتنی دەسەڵاتێکی نوێ دوای ساڵانێک لە حوکمڕانی تاک حزب و دیاکتاتۆری لەو وڵاتە ، بەڵام گۆڕانی ئەم شۆڕشە بۆ جەنگی ناوخۆیی دروستبوونی دەیان گرووپی ڕادیکاڵ و شۆڤێنی و تیرۆرست ، بووە مایەی لە گۆڕنانی خەونی لادانی دیکتاتۆریک و هەڵهاتینی خۆری ئازادی ، هەر ئەمەش وای کرد بەشێکی زۆری خاکی سوریا ببێتە لانەی کۆکەرەوە بۆ توندەرەوە ئیسلامیەکان ، کە دەرئەنجامی ئەمەش دروستبوونی گرووپ گەلێکی هاوشێوەی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) و جەبەهەت ئەلنوسرە و چەندان گرووپی چەکداری هاوشێوە . بە دروست بوونی ئەم گروپانە بەتایبەتی داعش و پەل هاویشتنی بۆ عێراق و دەسبەسەرداگرتنی بەشێکی زۆری خاکی عێراق وای کرد ئەم گرووپە وەک تەونی جاڵجاڵۆکە بە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و جیهان دا بڵاو ببێتەوە ، تەنانەت ئەم گرووپە توانی زەبری گەورەش لە وڵاتانی ئەورووپا بدات هاوشێوەی هێرشەکانی ئەم دوایەی پاریس .
پەنادان و یارمەتی دانی چەند گروپێک لەلایان تورکیاوە ، کە خۆیان بە ئۆپۆسزیۆنی سوریا دا دەنا وای کرد تورکیاش ببێتە بەشێک لە ململانێ ناوخۆیەکانی سوریا ، بەجۆرێک لە تورکیا چاوەڕوان بوو بە لادانی ئەسەد لە دەسەڵات و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایان ئەم چەند گرووپەوە کە وەک ئۆپۆسزیۆنی سوریا خۆیان پیشان دەدا هەژموونی خۆی بەسەر سوریادا زاڵبکات و وەک هەنگاێکی گرنگ بێ بۆ بەدیهێنای خەونی ئەردۆغان بۆ بنایاتنانەوەی دەوڵەتی عوسمانی ، بەڵام پەل هاویشتنی ئێران و روسیا و پشتگیری کردنی دەسەڵاتی ئەسەد بۆ مانەوە تەواوی هاوکێشەکانی گۆڕی ، بە جۆرێک دەسەڵاتی ئەردۆغان لای ڕوون بوو بەدیهاتنی بنیاتنانەوەی دەوڵەتی عوسمانی ئەونەدە کارێکی ئاسان نیە لە بوونی بەرژەوەندی چەندان دەوڵەتی زلهێزی جیهان لە لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
ڕوودانی دواهەمین گۆڕانکاری لە ئاڵۆزیەکانی سوریا ، کە خستنە خوارەوەی فرۆکە جەنگیە ڕووسیەکە بوو لە لایان فرۆکەی جەنگیەکانی تورکیا لەسەر سنوری نێوان سوریا و تورکیا ، بووە مایەی دەستپێکی ئالۆزیەکی مەزن لە نێوان تورکیا و ڕووسیا ، لێدانی فرۆکە ڕوسیاکان لە گرووپە توندڕەوە ئیسلامی و تورکمانەکانی سوریا کە تورکیا وەک ئۆپۆسیۆنی میانڕەو دەیان بینێت و چەند ساڵێکە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو خزمەت و یارمەتی ئەم گروپانە دەدات وای کرد دەسەلاتی ئەردۆغان نەتوانێت ڕۆژانە لە ناوبردنی ئم گرووپانە ببینێت و بێ دەنگ بمێنێتەوە ، هەر ئەمەش پاڵنەری سەرکی بوو بۆ خستنە خوارەوی فرۆکە ڕوسیەکە لەلایان تورکیاوە ، بەڵام بەم کارە تورکیا وای کرد ئەو ئاگرەی ساڵنێکە سوریا دەسوتێنت ئەمیش بگرێتەوە لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیەی لەگەل ڕوسیا ، کە چارەسەرکردنیشی کارێکی زۆر ئەستەم دەبێت ، چونکە ڕوسیا ئەم کارەی تورکیا بە سوکایەتیەکی گەورە بۆ سەر سوپای وڵاتەکەی دەزانێت و بەجۆرێک تۆڵەی ئەم کارە لە تورکیا دەکاتەو کە ببێتە پەند بۆ هەر وڵاتێکی تر لە ئەگەری پەلاماردانی سوپای وڵاتەکەی .
تۆڵەی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە هەرچەند لە ئێستادا لە گەماڕۆی ئابوری و چەند ڕێووشێکی ترخۆی بینیوەتەوە ، کە لایان ڕووسیا بە خراوەتە سەر تورکیا ، بەڵام بێگومان ڕوسیا تەنیا بەم کارەنەی ناوەستێت و بیر لە ڕێگەی کاریگەر تر دەکاتەوە بۆ ساڕێژکردنی ئەوبرینەی کەوتووەتە وورچە سپیەکەوە ، یەکێک لە هەر ڕێگا کاریگەرەکانیش کە ڕوسیا بتوانێت یارمەتی کوردانی باکور و خۆرئاوای کوردستان بدات بۆ سەرخستنی شۆڕشەکەیان و شکاندنی هەیمەنەت و دەسەڵاتی ئەردۆغان لە تورکیا و ناوچەکە .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت