Froka

عوسمان عومەر : 49 ساڵ تێپەر بوون بەسەر فراندنی فرۆکەى مێگ 21 ی هێزی ئاسمانی ئیراقی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشى دووەم

جێ بەجێکردنی کردەی ئۆپەراسیۆنی ژمارە007

بەپێى هەندى سەرچاوەى زانیارى سەفیرى ئەمریکى لەبەغدا کە دەزانێت بەنیازى ناردنى 4 ئەفسەرن بۆ خولى ڕاهێنانى فرۆکەوانى ، پێشنیار دەکات بۆ دەسەلاتدارانى ئەو سەردەمە ، کە بیانێرن بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکان و لە بنکەى ئاسمانى تەکساس خولەکە ببین و لەوێووە دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی هەموو پلانەکانی سازو ئامادە دەکات بۆ جێ بەجێکردن و سەرخستنی ئەوکارە و فراندنی ئەو فرۆکە پێشکەوتوە و خستنە داوى یەکیک لەو ئەفسەرانە .
سالی ١٩٦٥ دەزگای مۆساد بروسکەیەکی گرنگی لە دەزگای موخابەراتی ئەمریکی پێ گەیشت لەلایەن جۆن میکۆن کە ٤ ئەفسەرى فرۆکەوانی عیراقی گەیشتونەتە ئەمریکا بۆ خولێکی ڕاهێنانی فرۆکەوانی بۆ ماوەی مانگێک ، ئەم بروسکەیە زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوان و ( سی ئای ئەی ) و داوای هەماهەنگی و هاوکارى یەکتریان کردبوو ، ئیتر تۆری جاڵجالۆکەیی مۆساد هەر لەئەمریکا یەکێک لە ئەفسەرەکان کە ناچێتە ژێر باریانەوە نەقیب محمد زاحى بەهۆی دواخستنی لەگەرانەوە بۆ عیراق و ڕێکخستنى پلانێک لەلایەن مۆسادەوە تیرۆر دەکرێ . لەگەرانەوەش بۆ عیراق ٣ ئەفسەرەکەی ترلەپاریس مولازم محمد گلۆب لەلایەن مۆسادەوە لە قیتار فرێ دەردرێتە خوارەوەو گیان لەدەست دەدات و دوانەکەى تر کەیەکیان نەقیب شاکر محمود یوسف دەبێ هەر لە ئەمریکاوە هڵگر کرۆثەرى بۆ دەهێنن چونکە ئەونەقیبە زۆر مێباز بووە ، بەلام هەر ناچێتە ژێرباریانەوە و ئەویش لەلایەن (عزرە ناجی زەلخا ) کە یەکێک بوو لە سیخورە بەناوبانگەکانی مۆساد لە بەغدا تیرۆر دەکرێ و لەهەمان کاتیش ( هلگر کرۆسەر ) لە لەندەن دەکوژن بۆ ئەوەى کارەکەیان کەشف نەبێ ، تەنها مونیر دەکەوێتە داوی ( باربرا ) لە ئاهەنگێک لەیەکێ لەیانەکانی شەوانە و یەکتر دەناسن باربرا زۆرخۆشی دەوێ و عاشقی دەبێت بەهۆی قۆزی جوانی مونیرەوە , باربرا هاوسەرەکەی بەرێوەبەری کۆمپانیای IPC بەریتانی بوو لەعیراق لە بەسرا کە ( سالی ١٩٧٢ لە سەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر خۆمالی کرابوو توشی زیانێکی ئابوری گەورەبون ) لەلایەکەوە پێی ناخۆش بوو هاوسەرەکەی عاشقی ئەو عیراقیە بووە لەلایەکی ترەوە بیری لەوە کردبۆوە بەبەکارهێنانی وەک سیخورێک بو پەیدا کردنی زانیاری لە سەرچاوەکانی دابین کردن هێنانی چەک بۆ عیراق لەهەمانکاتدا مونیر دەیویست بەهۆی هاوسەرەکەی باربرا بە حوکمی نیزیکی لە سەفارەتی بەریتانی و ئەمەریکی کارێکی وای بۆبکات بۆ دەربازبوون لە عیراق مۆساد ( یوسف مەنشۆ ) ى بۆتەرخانکردبوو بۆ گەیاندنى خێزان و منالەکانى بە ئێران .
باربرا جارێ لە کەنیسە و جارێ لە موسل دوور لە سێ چاودێری یەکیان هاوسەرەکەی دووەم موخابەراتی عیراق سێهەم چاویی سەفارەتی بەریتانی لە بەغدا و کۆمپانیای نەوتی عیراق ، باربرا وای نیشان دەدا کە ئەوە پەیوەندیەکی بەرژەوەندیە بۆخاتری دەزگای موخابەراتی بەریتانی و بەکار هێنانی مونیر وەک سەرچاوەیەکی زانیاری بەتایبەت پاش پرۆژەی یەکگرتنەوەی میسرو سوریاو عیراق لەسالی 1964 هەوڵی بۆ دەدرا ، جارێ لەوجارانە کە چاوی بەمونیر کەوت و ئاگاداریی کرد کە هاوسەرەکەی حەزدەکات چاوی پێی بکەوێت کە بەیەک گەیشتن زۆر بەخێرهاتنی کردو ئەوەی بۆ روونکردەوە کە چۆن لە عیراق دەربازی کات بۆ بەریتانیا یا ئەمریکا بەپلانى دوو هەنگاو ـ
یەکەم – مۆلەتێکی نەخۆشی پێشکەش بنکەی ئاسمانی رەشید بکات و خێزان و منالەکانی بگوازێتەوە بۆ شارۆچکەیەکی سنوری ئێران و بچنە ئێرانەوەو چونکە لەوێش کۆمپانیای نەوتی ئێران بەدەست ئەوانە دواتر لەوێوە وەک پەنابەر بگوازرێنەوە بۆ بەریتانیا یا ئەمریکا .
دووەم ـ دواتر لە بەسراوە بە ئیختیفا خۆی رەوانەبکەن , دواتر لەوێ لەگەڵ خێزانەکەی یەکتر بگرنەوە ، مونیر رەزامەندی لەسەر پلانەکە نیشان دا بەهەندێ دەستکاریی کاتەکانى بەهۆی ئەوەی خۆی لەچاوی موخابەراتی عیراق بپارێزی و دواتر مۆلەتێکی درێژخایەنی پێشکەش کرد بە بیانوی نەخوشی هاوسەرەکەی و بردنەوەی بۆ مالی باوکی ، چونکە پێشتر هەندێ لە هاورێکانی گومانیان لێ پەیداکردبوو راپۆرتیان لەسەر نوسی کە یا خانەنشین بکرێ یا بگوازرێتەوە بۆ بەشیکی تری ناو سوپا ، چونکە هەستیان بە بێزاری و تورەیی دەکرد ، هەر لەژێر چاودێری مایەوە و هەندێ لە برادەرەکانی دەیانووت بە بارێکی کۆمەلایەتی خراپ دا گوزەر دەکات بۆیە هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نەدۆزیەوە . مونیر لە جیاتی ئەوەی بەرەو باکور بچێت بەرەو بەسرا رۆیشت ، ویستى لەوێوە بروات بە پاسپۆرتێکی ساختەو بە سیفەتی کرێکاریکی سەر پاپۆرە نەوتیەکانی کۆمپانیای نەوتی عیراق پاش بەرێکردنى تەواوى خێزانەکەى کە ١٧ کەس بوون بەرەو ئیران . دوای خەوێکی قوول لە ژێر کاریگەری ماددەی بێهۆشکەر لەجیاتی ئەوەی خۆی لە لەندەن ببینێتەوە لە تەل ئەبیب بەخەبەر هات . پاش وێنەگرتن قسە لەگەڵکردنی ئەو کارەى پێ دەسپێرن ئەویش فراندنی فرۆکەی مێگ ٢١ لە عێراقەوە و ئێمە هەموو داخوازیەکانت جێ بەجێ دەکەین گەر نا هەموو وێنەو قسەکانت بڵاو دەکەینەوە .

رۆژی هەڵهاتن
مونیر رۆڤا دوای گەرانەوەی لەو سەفەرەی بە هێمنی کەوتە بیرکردنەوە بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکەی بۆی دانرابوو ، پاش بەرێ کردنی هاوسەرو منالەکانی و خێزانەکەى بەرەو ئیران , بەردوام توورە دەردەکەوت بەلام کەس گومانی لێ نەبوو بریاریی کۆتایی خۆشی دابوو کە هەلێکی بۆ رەخسا لەدەستی نەدات ئەوەش رۆژی ١٦/ ی ئابی ١٩٦٦ بوو ، ئەو رۆژەی تەشکیلێک فرۆکەی میگ ٢١ لە سەر ڕارەوی فرۆکەخانەی رەشیدی سەربازیی ئامادە بوون بۆ چەند کردەی راهێنانی ئاسمانی و چاوەرێ فەرمان بوون لە فەرماندەکەیان ، یەکێک لەوانە مونیر رۆڤا بوو ، کە فەرماندرا ئەو پاش هەموان بزوێنەری فرۆکەی بەگەر خست دوای ئەوەی ئاگادار کرایەوە کە بۆچی دواکەوتوی لە ئیش پێکردنی بزوێنەر ، کاری پێکرد و چاوەرێ فرین بوون کە یەک بەدوای یەک فرین مونیریش هەروای کرد ، دوای ئەنجام دانی هەندێ مەشقی ئاسمانی فەرمان درا کە بگەرێنەوە بەلام مونیر بەپێچەوانەوە بەردەوام بوو لە بەرز بونەوە بەبیانوی ئەنجامدانی دا‌هێنان و را‌هێنانێکی نوێ دوای هەست کردن لەلایەن فەرماندەکەیە کە ناگەرێتەوە بریاری دا بەدوای بکەوێ ، بەلام مونیر زیاتر بەرزبۆوەو خێرایی زیاتر کرد و چووە ئاسمانی ئوردونەوە و لەوێ دوو فرۆکەی هەنتەر بۆی هەلسان کە رێگە گیری لێ بکەن بەڵام نەیانتوانی چونکە خێرایی لەوان زیاتر بوو لە لای دەریای مردوەوە گەیشتە سەر ئاسمانی ئیسرائیل و لەوێ 3 لە رادارەکانی ئیسرائیل هەستیان پێ کردو فرۆکەیەکی جۆری میراج 3 بەفەرماندەیی نەقیب ( ران) یان بۆ هەلساند ئەویش هەر نەیتوانی بەری پێ بگرێ و لە ناو هەموو ئیسرائیل ئاگاداری هێرشی ئاسمانی و باریی نائاسایی راگەیەنرا ، کە ئەو فرۆکەیە بە ئاڵای عیراق و باڵە سێگۆشەییە ترسناکەکەى بە ئاسمانەوەیە و نەتوانراوە هیچی لەگەڵ بکرێ و چونکە فرۆکە میراجەکان لەحەقی نەهاتون و تەقەشیان لێکردو خەریک بوو بپێکرێ بەلام مونیر زیرەکانە خۆی لێ دەربازکردن و فەرماندەی هیزی ئاسمانی ئیسرائیل هاواری لێ هەڵسا فەرمانی دا کەس تەقەی لێ نەکات و لێی گەرێن با بنیشێتەوە ، بەمەش ئیسرائیل و وویلایەتە یەکگرتوەکان زانیارییان لە سەر ئەو فرۆکەیەی یەکیتی سۆڤیەت بەدەست هێنا . بۆ زانیارى خۆینەرانى بەرێز ماوەى نێوان بنکەى رەشید لە بەغدا و بنکەى حاتسریم لە تەل ئەبیب ٩٠٠ کم بوو بەلام مونیر بەنزینى بەشى ١٠٠٠ کم تێکردبوو نەوەکا فرۆکە سوریەکان بۆى هەلسن و بەرەنگارى ببنەوە .
دواى گەیشتن بە ئیسرائیل یەک ملیۆن دۆلار و شوینى حەوانەوە بۆ خۆى خیزانەى و دواى 3 ساڵ بەرەو کەندا سەفەرى کردو لەوێ بەهۆى مۆسادەوە ببوە خاوەنى بەنزینخانەیەک بەلام بەردەوام ترسى هەبوو و توشى کەئابە ببو تا مرد .

چەند تێبینیەک
* سەرچاوەکانی ئەنتەرنێت بەم شێوەیە باسیان کردوە ، کە بەندە وەرمگێراوە بەلام صلاح الامام و وەرگێرانی شێرزاد هەینی دەلێت : ئەوفرۆکەیە لە فرۆکەخانەی موسلەوە فریوەو چۆتە ناو خاکی تورکیا لەوێوە براوە بۆ ئیسرائیل .
* سەبارەت بەخستنە داوی سیخوری مۆساد سلاح الامام باس لەوە دەکات لە فەرەنسا کەوتۆتە داوەکە و هیچ ناوی کچێکی نەهێناوە بەلام سەرچاوەکانی ئەنتەرنێت ناوی ( باربرا ) ی هاوسەری سەرۆکی کۆمپانیای IPC کۆمپانیای نەوتی عیراق ناوى لیزا هێنراوە .
* بەرای بەندە بەهۆی ئەوەی ئەو فرۆکانە تازە گەیشتبوە عیراق و چەند دانەیەک بووە ، بۆیە نە لە بنکەی ئاسمانی کەرکوک هەبووە نە لە بنکەی ئاسمانی موسل و شوێنەکانی تر نەبوون ، تەنها لە بنکەی ئاسمانی رەشید لە بەغدا بوون .
* هەندێ سەرچاوەش باس لەوە دەکەن پاش گەیشتنى بە ئیسرائیل کە لە بێ هۆشیەکەى خەبەر دێتەوە بانگى لیزا دەکات چونکە زۆریى خۆش ویستوەو پێوەى پابەندبووە , بە درۆ پێیان وتووە کە سەفەرى ئوسترالیاى کردووە و زۆر غەمبار دەبێ و سەرەتا ناچێتە کۆنگرە رۆژنامە نوسیەکە بەلام دواتر قەناعەتى پێ دەهێنن و ئەویش پەشیمان دەبێتەوە بەلام دادى نادات .
* لەئێستادا ئەو فرۆکەیە لە مۆزەخانەى فرۆکە جەنگیەکانە لە تەل ئەبیب دانراوە .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت