Allai-komari-kurdistan

دێهات عوسمان : چی شەرعیەت بۆ ئاڵا و سەرۆك دەگەرێنێتەوە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

17- 12 هەموو ساڵێك رۆژی هەڵکردنی و رێزگرتن و قوربانی دانە بۆ بەرز راگرتنی ئاڵای کوردستان لە باشوری کوردستان .
لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵکرا . لەساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە .
بەرای من ئاڵاکەمان شەرعیەتی هاوشێووەی شەرعیەتی سەرۆکی ئیستای باشوری کوردستانە ! ئەوەی دەتوانێت شەرعیەت بە سەرۆك و حکومەت و ئاڵا و داموو دەزگاکانی وڵات بدات تەنها رای خەڵك و یاساکانی وڵاتە .
بەداخەوە
ئەم دوو سەرچاوەیەش لە باشوری کوردستان لای هەردوو حیزبی فەرمانرەوا هیچ بەهایەکی نەبووەw , نە لە ئیستاداو نە لەرابدروودا . ئەگەر لە داهاتووش هەر ئەم دوو حیزبە جلەوی دەسەڵاتی باشوری کوردستانیان بەدەستەوە بێت , ئەوا بێ گومان هەمان روانینیان دەبێت بۆ رای خەك و حوکمی یاسا وەك ئەوەی هەیان بووە لە رابردوو دا .. لەگەڵ ئەوەی ئەم ئاڵایە لای تەواوی تاکەکانی گەلی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی وەك و ئاڵاو پەرچەمی کوردستان نەناسراوە بەجۆریك زۆرینەی باکوری کوردستان ئەم ئاڵایە بە ئاڵای کوردستان نازانن ،
لە رۆژئاوای کوردستانیش ئەم ئاڵایە هەڵ نا کرێت و ئاڵایەکی تر وەك و ئاڵای باکور و رۆژئاوای کوردستان ناسێندراوە و لە سەر تەواوی داموو دەزگا خۆبەرێوبەرایەتیەکانی رۆژئاوای کوردستان هەڵدەکرێت . چونکە لای گەلی باکور و رۆژئاوای کوردستان ئەم ئاڵایە زیاتر بە ئاڵایەکی حیزبی و بەتایبەت ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ناسێندراوە .
لە راستی دا دەستکەوت و بەرهەم و چالاکیەکانی ئەم دووحیزبە نەمانی خۆشەویستی نیشتیمان لای هاوڵاتیانی کوردستان و نیشاندانی رێگای خیانەتکردن بەهاوڵاتیان و تێکشاندنی شکۆی هاوڵاتیانی کوردستان بووە لەماوەی حکومرانیان لە باشوری کوردستاندا لە ژێر ئەم ئاڵایە .
لە بەرامبەر ئەم چالاکیانەدا حەزی حیزبایەتیان لە ناخی تاکی هاوڵاتیدا بەشێوەیەك تۆخ کردووە ، کە کاڵ بوونەوەی ئەستەمە لە هەمووشی قێزەونتر هێنانی دوژمانی کورد بوو بە ژێر ئەم ئاڵایەدا بەشانازیەوە پەلکێشی ئەرتەش و عەسکەر و پازداری دەوڵەتانی داگیرکەریان بۆ ناو باشوری کوردستان کرد بێ شەرمانە ململانێی حیزبیان بە هێزی داگیرکەران یەك لای کردەوە .
لە ئیستاش دا دەڵێن پیرۆز بێت رۆژی ئاڵای کوردستان .
هەر بۆیە ئەم ئاڵەیە هاوشێوەی سەرۆکی ئیستای باشوری کوردستان شەرعیەتی چەماوەری و یاسای لەدەست داوەو دەبێت لە کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان دا ئاڵایەك دەست نیشان بکرێت و لە راپرسیەك دا تەواوی گەلی کوردستان لەهەر چوار پارچەکەدا دەنگی لەسەر بدات .
وەهەروها کەمە نەتەوەکانی کوردستانیش بە ئاڵای خۆیانی بزانن و شەرعیەتی پێ بدەن .
بەهەر حاڵ پێکهاتەی ئاڵای کاتی ئیستای باشوری کوردستان بەم جۆرەیە
ئاڵای کوردستانیش لە چوار ڕەنگ پێکدێت :
سوور : هێمای شۆڕشگێڕی خوێنی شەهیدانی میللەتەکەمانە لە پێناو مافەکانمان .
سپی : هێمای ئاشتیی و ئاساییشە کە میللەتی کورد بەردەوام ئاشتیخوازبووە .
سەوز : لە سروشتی کوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە .
زەرد : ڕۆژە بیست و یەک تیشکیەکە هێمای دواڕۆژی میللەتی کوردە ، ڕەنگی زەرد ڕەنگێکی پیرۆزبووە لە ئایینە کۆنەکانی کورد و ژمارەی بیست و یەکیش یەکێک بووە لە ژمارە پیرۆزەکان لەلای کوردە زەردەشتییەکان .
ئەم ئاڵایەى هێمای شۆڕشە ڕزگاریخوازە یەک بەدوایەکەکانی کورد بووە تا لە ڕۆژی (1946/22/1) و لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە گۆڕەپانی چوارچرای سابڵاغ بۆ یەکەمجار بە فەرمی هەڵدراوە و بووە بە ره‌مزی کۆماری كوردستان ، چونکە دوای کەمتر لە (11) مانگ و بەپێلانێکی نەگریسی دوژمنان کۆمارەکە شکستی هێناوە ، ئەوەبوو لە رۆژی (1946/12/17) و بۆ پاراستنی ئاڵایەکە لەوەی دوژمنان سووکایەتی پێبکەن ئاڵایەکەیان داگرتووە بۆ هەڵگرتنی و هەڵکردنەوەی لە کاتی گونجاودا ، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ڕۆژەی دەستنیشانکردووە وەک ( ڕۆژی ئاڵای کوردستان ) واتە ئەمڕۆ ڕۆژی بەرزڕاگرتن و وەفادارییە بۆ ئاڵا پیرۆزەکەمان ، کە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی (1999) بە بڕیار بە ئاڵای فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ناساند .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت