دواجار بەرزانی ئەم گۆڵەی لە کورد و یەکێتی کرد .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەپێی کورتە ڕاپۆرتێک لەڕۆژنامەی کەی ئێن ئێن ، کە سەرچاوەی ئەم کورتە ڕاپۆرتەی لە سەنتەریی دیموکراسی عەرەبی وەرگرتووە . لەو ڕاپۆرتەدا باس لەنهێنییەکی ترسناک و ناپاکی بەرامبەر بەگەلەکەمان دەکات لە سەردانەکەی سەرۆکی پارتی بۆ وڵاتی سعودییە . لەو سەردانەدا لەنێوان پاشای سعودی و داعش لەلایەک و بارزانی لەلایەکەی تر واژوو لەسەر گەراندنەوەو جێهێشتنی کەرکوک لەلایەن پێشمەرگەو دەسەڵاتی کوردەوە بۆ بەعسی و داعشەکان کراوە . 

گەر بەپێی ئەم ڕێکەوتنەبێت ، کەلەم بەناو سەنتەریی دیموکراسی عەرەبی نوسراوە ، دڵ و قودسی کورستان لەلاین بارزانییەوە فرۆشراوەو هیوا و خەون و مێژوویەک لەخەبات و قوربانی بووە قوربانی پیلانە ترسناکەکانی بنەماڵەی بارزانی .
کەرکوک جگە لەوەی هیواو خەونی کورد بوو ، دەکرا بەگەڕانەوەی کەرکوک بڵانسی هێز لەکوردستان بگۆڕدرایە پارتی توشی شکستی سیاسی ئیداری بهێنایە . بۆیە پارتی و بنەماڵەی بارزانی بەدوای خەونەکانی خۆیان کەوتون و کەرکوکیان کردە سوتەمەنی خواستەکانی خۆیان .

ئەمەی خوارەوە کورتە ڕاپۆرتەکەی کەی ئێن ئێن ـە .

بارزانی ڕێكه‌وتنێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌گه‌ له‌شاری كه‌ركوك ئیمزا ده‌كات .

سه‌نته‌ری‌ دیموكراتیی‌ عه‌ره‌بی‌ ، دوو قۆناغی كاركردنی هاوپه‌یمانیی‌ ئیسلامی‌ ئاشكراده‌كات ، كه‌ له‌بری روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر ، زیاتر دژایه‌تی پێكهاته‌ی شیعه‌ و كورد ده‌كات ، به‌پێی ڕێكه‌وتنێكیش له‌ نێوان پادشای سعودیه‌ و مه‌سعود بارزانی ، ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك پاشه‌كشه‌ی پێبكرێت و هه‌نگاویش بۆ پێكهێنانی‌ هه‌رێمێكی‌ سوننی‌ له‌عێراقدا ده‌نێت .
هاوپه‌یمانی ئیسلامی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی و بێ هیچ كۆبونه‌وه‌ و كۆنگره‌یه‌ك و به‌ بێ به‌شداریپێكردنی عێراق پكێهێنانی خۆی راگه‌یاند ، مه‌به‌ست لێی دووباره‌ گه‌رانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سونه‌ی عێراقه‌ بۆ ناوده‌سه‌ڵات و راكێشانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی شیعه‌ به‌لای خۆیاندا و دوباره‌ ده‌ستگرتنه‌وه‌یان به‌سه‌ر خاكی كورداندا . له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌نته‌ری‌ دیموكراتیی‌ عه‌ره‌بی ‌، له‌ڕاپۆرتێكدا باس له‌ ئیئتلافی ئیسلامی ده‌كات و به‌ ناتۆی ئیسلامی ناوی ده‌هێنێت و كاری داهاتووی ئه‌و ئیئتلافه‌ بۆ دوو قۆناغ دابه‌شده‌كات ، كه‌ گرنگترینان هه‌نگاونانه‌ بۆ پێكهێنانی هه‌رێمێكی سونه‌ ، كه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ .
سه‌باره‌ت به‌ شاری كه‌ركوكیش ئه‌و سه‌نته‌ره‌ ، ده‌ڵێت به‌پێی رێكه‌وتنی ریازی نێوان شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌ و مه‌سعود بارزانی ، ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و شاره‌ بكشێته‌وه‌ ، به‌ گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش مه‌سعود بارزانی ئیمزای له‌سه‌ر رێكه‌وتنێك كردوه‌ كه‌ جارێكی تر شاری كه‌ركوك له‌بری گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، ده‌یكاته‌ به‌شێك له‌و هه‌رێمه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانی ئیسلامی خوازیاره‌ بۆ سونه‌كانی عێراقی پێكبهێنێت .
سه‌نته‌ری دیموكراتی عه‌ره‌بی ده‌شڵێت هاوپه‌یمانیی‌ ئیسلامی‌ هه‌وڵ‌ ده‌دات ، له‌ ڕێگه‌ی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 100 هه‌زار سه‌ربازی‌ هاوبه‌شی‌ وڵاتانی‌ ئیسلامییه‌وه ‌، گوایه‌ به‌ره‌نگاری‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان ببێته‌وه‌‌و دواتریش ڕێگری‌ له‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ میلیشیا شیعه‌كان بكات ، كه‌ گوایه‌ به‌پاساوی‌ شه‌ڕی‌ تیرۆر ، ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌كاندا ده‌گرن .
وه‌ك ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی داشیانناوه‌ سه‌ره‌تا له‌ ڕێگه‌ی‌ ئوردنه‌وه‌ هێزه‌كه‌یان ده‌چێته‌ ناو سنوری‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار‌و بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌‌و سه‌ربازگه‌ بنیات ده‌نێت ، له‌وێشه‌وه‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ پێكهێنانی‌ هه‌رێمی‌ سوننه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كات . هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرته‌كه ‌، دوای‌ دامه‌زراندنی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌‌و چونه‌ ناوه‌وه‌ی‌ هێزی‌ هاوپه‌یمانیی‌ ئیسلامی‌ بۆ عێراق ، هێزه‌كه‌ی‌ به‌دوو ئاراسته‌ جوڵه‌ ده‌كات ، به‌ره‌و باكور بۆ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا‌و به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتیش بۆ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین ، به‌وه‌ش ڕێگه‌ بۆ هێزه‌كه‌ خۆش ده‌بێت به‌ره‌و به‌غدا‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ سوننه‌ نشین جوڵه‌ بكات ، تا ده‌گاته‌ سنوره‌كانی‌ ئێران له‌ پارێزگای‌ دیاله‌ . ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه ‌، هاوپه‌یمانیی‌ ئیسلامی‌ هه‌وڵ‌ ده‌دات هه‌رێمێكی‌ به‌هێزی‌ سوننه‌ له‌ عێراقدا دروست بكات ، كه‌ پارێزگاكانی‌ به‌غدا‌و نه‌ینه‌وا‌و كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله‌‌و ئه‌نبار‌و بابل له‌خۆده‌گرێت ، به‌وه‌ش قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ پێكهێنانی‌ هه‌رێمه‌كه‌ كۆتایی‌ پێدێت ، هه‌روه‌ها پلانیش داڕێژراوه‌‌و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ چه‌ندین لایه‌نی‌ شیعه‌دا كراوه ، بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌هێزی‌ سه‌ربازیی‌ هاوپه‌یمانیی‌ ئیسلامییه‌وه‌ بكه‌ن‌و گوایه‌ پێكه‌وه‌ كار بۆ وه‌ده‌رنانی‌ ئێران له‌ خاكی‌ عێراقدا بكه‌ن .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت