شاناز ئیبراهیم ئەحمەد : دەڵێی نە بایان دیوە و نە باران !

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بریارم دابوو کە لەسەر هەموو بابەتێک قسە نەکەم و زۆر شت جێ بهێڵم بۆ کەسانیتر ، بەڵام بە خوا هەر چەندم کرد خۆم پێ نەگیرا ، کە رای خۆم سەبارەت بە چاکسازییەکەی حکومەتەکەمان دەرنەبڕم . 

بەرێزان منیش وەک هەمووان موشتاقی گوێبیستی ئەو چاکسازییە بووم ، کە حکومەت بەتەما بوو بیکات .. و بە پەرۆشەوە وویستم پرۆژەکە بخوێنمەوە و منیش وەک ئێوە تا سەر ئیسقان لەگەڵ چاکسازیدام ، بەڵام لێتان ناشارمەوە پاش خوێندنەوەی خاڵی یەکەم ئیتر باقیەکەیم نە خوێندەوە .. بڵێن بۆ ؟
جارێ پێش هەموو شتێک نەدەبووایی کە بە بێ ئامادە بوونی ئەو وەزیرانەی کە بە فەرمانی قەرەقۆش لادرابوون ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئەنجامی بدا ، چونکە ئەوە بە واتای چەسپاندنی حوکمی دیکتاتۆری و پەسەند کردنی بریاری تاکرەوانە دێت .. سەبارەت بە پرۆژەکەش پاش ئەوەی ، کە یەکەمین خاڵم خوێندەوە کە نوسرابوو لە سەدا پەنجای دەرماڵەی سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی کەم دەکرێتەوە .. ئیتر خۆم ماندوو نەکرد بە خوێندنەوەی خاڵەکانی دووایی ..
پێم سەیر بوو کە حکومەتی هەرێم تا وەکو ئێستا درکی بەوە نەکردوە کە هەرێمەکەی بێ سەرۆک و بێ جێگرە .. و لە باتی ئەوەی بڵێت کە تەواوی مووچە و دەرماڵەی ئەو دوو پۆستەمان بڕی و تەنیا خانەنشێنیەکەیان بۆ سەرف دەکرێت کەچی هاتوون و وەک ئەوەی کە نە بایان دیبێت و نەباران و نە کێشەی کورسیەکەیان بە کێشەی سەرەکی هەرێمەکەیان دانابێت و نە زۆربەی قەیرانەکان و نە شکستی حەیران و سازانەکانیان گەراندبێتەوە بۆ بە زۆر هێشتنەوەی ئەو پۆستە هاتوون و دەڵێن وەڵا لە ١-١-٢٠١٦ وە نیوەی دەرماڵەکانیان دەبڕین ! خۆ لەوانەیە کە من هەڵە بم و مەبەستیان لە سەرۆک و جێگری داهاتووی هەرێم بێت و رەنگیشە پێدانی دەرماڵە مافێکی رەوای خانەنشینان بێت ، بەڵام ئەوەی کە دڵنیام لێێ ئەوەیە کە هەرێم نە سەرۆک و نە جێگری سەرۆکی نیە لەم کاتەدا .
گەر چی دڵنیام لە نیەت پاکی و هەوڵی بێ ووچانی جێگری سەروکی حکومەت بۆ دەرباز بوون لە قەیرانە ئابورییەکان ، بەڵام دڵگرانم کە هەوڵەکان بە شێوازێکیتر دەقوزرێنەوە و بە ئاقارێکی تردا دەبرێن !! ئەمە جگە لەوەی کە ئەم لەملاوە یەک لایەنە باس لە دروست کردنی دەوڵەت دەکات و ئەویتر پاش ئەو هەموو قوربانیدانەی حزبەکەی لە باتی ئەوەی کە وەک هەمیشە دەستپێشخەری حزبەکەی دەرخات ، کەچی قەرزارباریشمان دەکات و دەڵێت : گەر دژی راگەیاندنی ئیمارەتە مەزهەبیکەی هەرێم بین ئەوا خائینین و ، ئەوەکەی تر کۆبونەوە بە کابینەیکی خاوەن چەندین پۆستی کاتی دەکات ئەوەکەیتریش لەولاوە داوای ریفراندۆم دەکات ، لە کاتێکدا کە هەرێم بێ پەرلەمانە و لە مەملەکەتەکەماندا پرۆسەی ‌قڕو‌قپ پەیرەو دەکرێت .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت