111.2899 Barzani 7

شەریف هەژاریی : هۆکارەکانی بەهێزبوونی پارتیی !

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 1 – بوونی پەیوەندییەکی سیخوڕیی و نوێنەرایەتیی لەگەڵ ” ئیسرائیل ، ئەمریکا ، بەریتانیا ، ئەڵمانیا و تورکیا ، کە ئەمە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەهێزبوونیەتی . بەتایبەت پاش بردنەوەی ئەردۆگان ئەوا پشتی پارتیی کە ئەردۆگانە لە ناوچەکدا قایمتر بوو .

2 – خێڵەکیی بوونی زۆرێک لە کۆمەڵگای کوردیی و ، خۆشخزمەتی بەشێکی خەڵک لە پێناو پارەو پۆست دا . بە جۆرێ پڕۆفیسۆری زانکۆ هەیە لای سەربەرزییە کە هەر جۆرە گزیرییەک بۆ مناڵێکی بنەماڵەی فەرمانڕەوا بکات لە پێناو ئیمتیاز دا . ئەمە بەشێوەیەکی فراوان لە ناو پارتیی دا هەیە و ، تەنانەت لە نێو حیزبەکانی دیکەش دا گزیریی بۆ مناڵانی بنەماڵەی فەرمانڕەوا لەوپەڕی ئاستیی دایە ، کە سەلمێنەری ئەوەیە هەندێک لە مرۆڤی کورد ” ئیرادە و هەڵوێستیی ” بەلاوە گرنگ نییە و تەرکیزی تەواوی لەسەر بەدەستهێنانی ئیمتیازە و فەقەت .

3 – جیۆپۆلەتیکی ئەو ناوچانەی پارتیی لە ژێر دەستی دان ، زۆر گرنگن!! پارتیی لە ناوچەکانی هەولێر – دهۆک دا هێژموون دارە، کە ئەم ناوچانە لینکێکی ‘ بازرگانی – سیاسیی – سەربازی ‘ ین بۆ هەبوونی تۆڕێکی جاڵجاڵۆکەیی بۆ چوار ووڵات ” عێراق ، ئێران ، تورکیا و سوریا ”. کە ناوچەکانی هێزەکانی تر خاوەنی ئەو تایبەتمەندییە جیۆپۆلەتیکییە دانسقەیە نین .

4 – درووست نەبوونی هێزێک کە بە وردی ئیش لەسەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانی پارتیی دا بکات و ، نەبوونی هێزێکی کاریگەریی جەماوەرخواز کە راستگۆبێت لەگەڵ جەماوەری زوڵم لێکراوی کوردستان دا و ، تێکۆشانی جدی بکات لە پێناو ئامانج و ستراتیژە خەڵکسالارییەکەیدا . هەرچەندە گۆڕان ویستیی وەک هێزێکی لەو شێوەیە تێکۆشان بکات و تەنانەت دەنگی کاریگەری گەلیشی بەدەستهێنا . بەڵام هەڵبەزو دابەزەکانی ئەم بزووتنەوەیە و نەبوونی ستراتیژێکی ڕوون کە قۆناغ بە قۆناغ ئیشی لەسەر بکەن و نەبوونی تیۆریسێنێکی سیاسیی – ستراتیژیی کە تێکۆشانەکە بەتەواوی ئۆرگەنایز بکات و بەڕەکە لە ژێر پێی پارتییدا دەربێنێت ، لە کەموکوڕییە سەرەکییەکانی بزووتنەوەکەن . ئەمە سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی گۆڕان و بەڕێکخراوەییکردنی ڕێکخستنەکەیان و ڕاگەیاندنیان لە ئاستیی پێویست و دەنگی زۆری شەقام دا نین .

5 – پەیدابوونی داعش و هێرشیان بۆ سەر کوردستان ، لە %١٠٠ لە خزمەتی بەرژەوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی پارتیی دابوو . پارتیی بە قەد هەموو تەمەنی خۆی سودی لەم دەرفەتە وەرگرت و قازانجی ‘ سیاسیی ، دبلۆماسیی ، ئابوری ، سەربازی ‘ ی زۆری تێداکرد و ، تەنانەت لە ڕووی بازرگانیکردن بە سەهیدانیشەوە قازانجی جەماوەری تێدا دەکات . پێشموایە یەکێتیش لە هاتنی داعش قازانجی کرد بەڵام نەک هێندەی پارتیی . ئەوەی لە هاتنی داعش زەرەرمەندبوو بە دەرەجەی یەک جەماوەری کوردستان بوو کە بوونە قوربانیی و ، بە دەرەجەی دووەمیش بزووتنەوەی گۆڕان بوو کە وەک بزووتنەوەیەکی مەدەنی – سەرشەقامیی لە دۆخی شەڕدا کارکردەکانی کاریگەرییان کەمتر بوویەوە .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت