Zirek-Kemalmontage

بزووتنەوەی ڕیفرانۆم نە خۆی ماوە و نە بەرپرسی هەیە . وەڵامێک بۆ کاک زیرە کەمال .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕۆژی ٢٣ ئەم مانگە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی لە هەوڵێکیدا لە بارەی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ، دیدارێکی لەگەڵ کاک زیرەک کەمال سازکردووە ، لەسەر پرسەکە و وەک بەرپرسی بزووتنەوەی ڕیفراندۆم ناساندوویەتی .

ئێمە کە کە لە ڕیفراندۆمدا کارمان کردووە لەسوید و بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی باشووری سویدی بزووتنەوەی ڕیفراندۆم بووین ، هەواڵەکەمان زۆر پێ سەیر بوو ، چونکە ئاگادار بووین کە بزووتنەوەکە نەماوە چ جای کاک زیرەک وەک بەرپرسی ڕیفراندۆم لێدوان بدات .
بەنامە پەیوەندیمان بە کاک فەتاح زاخۆیی کرد کە دوا کۆبوونەوەی بزووتنەوەی ڕیفراندۆم لە سلێمانی وەک بەرپرسی بزووتنەوەکە بوو .
ئەویش ووتی ئەوە چەندین سالە ڕیفراندۆم هەموو کارەکانی خۆی سڕ کردووە تەنانەت هیچ کوبونەوەی لێژنەی باڵا نەکراوە ، و تا بزوتنەوەکە کارا بوو ، کاک زیرەک کەمال ئەندامێکی لیژنەی باڵا بوو نەک بەرپرسی بزوتنەوەکە .
هیوادارین ئەم دێڕانە بگاتە کاک زیرەک کەمال و هەڵوێستی خۆی لەسەر هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕوون بکاتەوە .
سەرنجی خوێنەران بۆ ڕوونکردنەوەیەکی ئێمە ڕابکێشین لەسەر هەمان بابەت و وەک ئەرشیف لە زۆربەی سایتەکان ماوە . کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :
ڕۆژی 8 ی ئەم مانگە ڕاپرسی باشووری سۆدان ڕاگەیەنرا کە بەڕێژەی پتر لە سەدا نەوەد و هەشت دەنگ بە سەربەخۆیی درا . دانپیانانی حکومەتی سۆدان لە زمانی سەرۆکەکەیەوە و پاشتر ئەمریکا بە دانپیانان بە دەوڵەتی سەربە خۆی باشووری سۆدان لە هاوینی ئیمساڵدا ڕووداوێکی مەزنی بێ وێنەیە نەک لە ئاستی جیهانی عەرەبی ئیسلامی وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لە ئاستی هەموو دونیادا . گەرچی ڕاپەڕینی گەلانی تونس و میسر بوونەتە سەردێڕی ماس میدیای جیهانی و هەواڵی باشووری سۆدان بە ئەندازەی ڕووداوێکی مێژووی گرنگ باس نەکرا بەڵام ئەمە هیچ ناگۆڕێت .
ئەگەر تا ئێستا هەموو عەرەب و زۆر لەدەوڵەتانی ئیسلامی و , بگرە جیهانیش بە گژ مافی دەوڵەتی کوردیدا دەچوونەوە لەمەودوا ناتوانن بە هەمان شێواز و قەبارەوە بەردەوام بن . دروست بوونی دەوڵەتی باشووری سۆدان لە ئاییندەیەکی نزیکدا کاریگەری یەکەم و بەهێزی دەبێت لەسەر داوای گەلی کوردستان لە بڕیاردانی مافی چارەی خۆنووسین .
ڕووخانی ڕژێمی سەدام لە 2003 ئەو هەلە مێژوویە دەگمەنە بوو کە نەبووە جاڕدانی دەوڵەت لە باشووری کوردستان لە لایەن هێزە کوردیەکان بە بیانووی سیاسی جیاجیا … بەڵام دروست بوونی بزووتنەوەی ڕیفراندۆم و کۆبوونەوەی فراوانی خەڵک بەڵگەی ئەوەبوون کە خەونی گەورەی ئەم میللەتە دەوڵەتە نەک هەر فۆرمێکی تر .
کۆمیتەکانی ڕیفراندۆم لە هەندەران سەدان کوردستانی لەدەور کۆبوونەوە و , دەیان چالاکی نەتەوەییان کرد وبوونە دەنگێکی بەهێز بۆ ناوەوە و سەدان ئیمزا بۆ ڕاپرسی کۆکرایەوە و پاشان نزیکەی دوو ملیۆن ئیمزا کۆکرایەوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان .
ئێستا لە کاتێکدا بزووتنەوەی ڕیفراندۆم لە ناوەوە هچ چالاکیەکی نیە و ئێمە نازانین چی لێ هاتووە بە بێ ئەوەی ئەوان ڕوونکردنەوەیەک بدەن .. ئێمە وەک کۆمیتەی باشووری سوید کە لە کۆمیتەکانی سوویدین ئاگاداری هیچ نین و بە بێ بزووتنەوەی ڕیفراندۆم لە کوردستان ئێمە مانایەک بۆ چالاکیەکانمان نامێنیت و چاوەڕوانی ئێوەین .
دوا هەوڵی ئێمە بۆ بەدواچوونی ئەم پرسە ئەم سەردانەی ئێمە وئەم نامەیەیە کە بیرتان دەخەینەوە .
کاک سەلاح جەلیلەیی بەرپرسی ئەوسای کۆمیتەی ڕیفراندۆمی سوید و ئێمە کە ئەرکی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی باشووری سویدمان گرتۆتە ئەستۆ لە سەردانێکی خۆمان بۆ کوردستان لە 23.06.2007 لەگەڵ کۆمیتەی باڵای کورستان لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی دانیشتین و بۆ نیوەڕۆش میوانتان بووین . لە کۆبوونەوەکە کاک فەتاح زاخۆیی و کاک هەڵگورد و کاک کەمال زیرەک و کنێر خان و کۆمیتەکانی هەولێر و خانەقین و . وابزانم دهۆکیش .. بەداوای لێ بوردنەوە ناوی بەڕێزەکانی ترم بیر نەماوە .. لە کۆبوونەوەکەدا کاک سەلاح وەک کۆمیتەی سوید ڕەخنەی زۆری لە کاک هەڵگورد گرت لە بەرامبەر سستی کارەکانی بزووتنەوەکە و پاشان کاک فەتاح بە ئێمە ناسرا وەک بەرپرسی یەکەمی ڕیفراندۆم .. بەڵێن درا بە کۆمەڵیک چالاکی نەتەوەیی بەتایبەت لە کەرکوک و خانەقین . پاشتر ئێمە سەردانی کاک فەتاحمان لە ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی کرد .. بەڵام بەداخەوە پاش ئەمە ئێمە لە هیج کەناڵێکەوە هیچ چالاکیەکمان نە بیست .. لە دوا کۆبوونەوەی کۆمیتەی ڕیفراندۆم لە باشووری سوید لە هاوینی 2007 داوا کرا لە کاک ناسیح مەلا حەسەن وەک بەرپرسی کۆمیتەی سوید کە نامەیەک ئاڕاستەی کۆمیتەی باڵا بکات لە کوردستان .. لە کۆتایی ئەم ڕوونکردەوەیەدا دەقی نامەکە ووەڵامی کاک فەتاح دەخوێننەوە . پاش ئەم وەڵامە ئێمە ئاگاداری هچ چالاکیەک نین کە دڵنیاین نە کراوە لە کوردستان .
ئایا ئێستا کاتی ئەوە نیە لەم گۆڕانە گەورە ومێژوویانەی ناوچەکەی تێدا پێ دەپەڕێت کە بە کۆتایی دیکتاتۆرەکان تەواو دەبێت ئەمە هەلێکی تر نیە بۆ پرسی ڕیفراندۆم لەسەر چارەنووسی گەلەکەمان لە باشوور .
ئێستا دەپرسین بزووتنەوەی ڕیفراندۆم لە کوردستان چی بەسەر هات .. تکایە کۆمیتەی باڵا وەڵام ?
شێرزاد عەزیز
2007.02.11
لینکی هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵ Anadol
لینکی بابەتەکەی ئێمە kurdistannet

 

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت