Barzani

کامەران وریا قانع : قه‌ده‌رى خوا بوو .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

كاك نه‌وشیروان له‌ كتێبى ( له‌ كه‌نارى دانووب بۆ خڕى ناوزه‌نگ ) ده‌لێت : رۆژنامه‌ نووسى میسرى محمد حسنین هیكل له‌ چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانى دواى شكستى شۆرشى ئه‌یلول ئه‌م پرسیاره‌ى له‌ بارزانى كرد بوو : ئێوه‌ پێش پێنچ , شه‌ش مانگێك ئاگادار كرابوونه‌وه‌ كه‌ صدام و شاى ئێران رێك ئه‌كه‌ون و ئێوه‌ش ئه‌بن به‌ قوربانى ئه‌م رێكه‌وتنه‌ بۆ خۆتان بۆ ئاماده‌ نه‌كرد؟ . بارزانى له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ قه‌ده‌رى خوا بوو .
هه‌روه‌ها دووباره‌ كاك نه‌وشیروان له‌ كتێبى ناوبراو ده‌ڵێت : ( بارزانى هیچ رێكه‌وتنێكى سیاسى یان سه‌ربازى له‌گه‌ڵ شا نه‌بوو , ته‌نها قسه‌ بووه‌ ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ شاى ئێران زۆر به‌ ئاسانى و بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك و هه‌ست به‌ گوناح كردنێك پشتى كرده‌ بارزانى و شۆرشه‌كه‌ى به‌ چه‌ند كیلۆمه‌ترێكى شه‌ت عه‌ره‌ب گۆرییه‌وه‌ .
ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى دۆخه‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌ بارزانى كوڕ زۆر له‌ بارزانى باوك ئه‌چێت , كاتێك هه‌موو قورسایی خۆیی له‌سه‌ر توركیا داناوه‌ كه‌ هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌م پشتگیره‌ى توركیا تاسه‌ر بێت . چونكه‌ رێكه‌وتنى پارتى و توركیا له‌ رێكه‌وتنى پارتى و ئێرانى سه‌رده‌مى شا ئه‌چیت , كه‌سى یه‌كه‌مى حزب ئه‌یكات بێ ئه‌وه‌ى نه‌ حزبه‌كه‌ى نه‌ هاوپه‌یمانه‌كه‌نى نه‌ ده‌زگایه‌كى وه‌ك په‌رله‌مان ئاگادارى هیچ بن .
له‌ باشترین دۆخدا , دۆخى هه‌رێم وه‌ك قوبرسى توركى لێدێت له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تى توركیا . كاتێك به‌شه‌ توركه‌كه‌ى قوبرس له‌ 14 ته‌موزى 1975 جیابوه‌وه‌ له‌ قوبرسى دایك ته‌نها دواى 6 رۆژ له‌ 20 ته‌موز 1975 توركیا ئه‌و ولاته‌ى ( هه‌رچه‌نده‌ هیچ لایه‌نێكى جیهانى ئیعترافی پێ نه‌كرد) به‌ سوپا داگیر كرد , ئه‌م جیابونه‌وه‌ى قوبرسى توركى كارى ده‌وڵه‌تى توركیایی زۆر ئاسانتر كرد له داگیر كردنى , چونكه‌ ده‌وله‌تى توركى وڵاتێكى داگیر كرد كه‌ له‌ رووى یاساییه‌وه‌ كه‌س نه‌بوو به‌رگرى لێبكات !, ئه‌مرۆش داگیرى كردنى وڵاتێكى تازه‌ دروست بوو و جیا بوه‌وه‌ له‌ عێراق زۆر ئاسانتره‌ بۆ توركیا له‌وه‌ى بێت و به‌شێكى خاكى عێراق داگیر بكات له‌ رووى یاسایی نیو ده‌وله‌تیه‌وه ‌. دواجار زۆر لایه‌ن و گروپى تر هه‌ن كاتێك توركیا دێته‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ پارتى و بارزانییه‌كان دلسۆزتر و به‌ وه‌فاترن بۆ ده‌وڵه‌تى توركى هه‌ر له‌ عه‌ره‌بی سونه‌ بیگره‌ تاكو ئه‌و توركمانانه‌ى كه‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌ تازه‌كه ئه‌ژین . ره‌نگه‌ به‌ دروست بوونى ئه‌م كیانه‌ سه‌یره و بۆ ماوه‌یه‌كى كورت ‌ ئیتر كارى بارزانیش ته‌واو بێت و ئه‌وه‌نده‌ گرنگى بۆ توركیا نه‌مینێت .
ئه‌م دۆخه‌ى ئه‌مرۆى كوردستان ئه‌وه‌نده‌ ناسكه‌ له‌ هاوكێشه‌كه‌ ته‌نها كورده‌كان بێ پشتن , كورده‌كان ئه‌وه‌ى هه‌یانه‌ هێزى یه‌كگرتووى ناوخۆیانه‌ , به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م هێزه‌ زۆر بچوك كراوه‌ته‌وه‌و بێ سه‌رو به‌ره‌ . هه‌موو ولاتانى ناوچه‌كه‌ له‌ غه‌مى سونه‌كانى عێراق و سوریان , به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌یانه‌وێت كیانێكیان بۆ دروست بكه‌ن , به‌ڵام له‌ باشترین دوخدا به‌شێك له‌ كورده‌كان ئه‌بنه‌ به‌شیك له‌م ده‌وڵه‌ته‌ كه‌ ئه‌و كات ده‌بێت رێژه‌ى كورد چه‌ند بێت ؟ ره‌نگه‌ كه‌متر بێت له‌و سه‌دا 17ى عێراق , تۆ بڵێت ده‌وڵه‌تێك تورك ئه‌ندازیاره‌كه‌ى بێت و عه‌ره‌بی سونه‌ ئامرازه‌كانى بێت شتێك هه‌بێت ناوى بودجه‌ى كورده‌كان بێت له‌ قاموسى ئه‌م ده‌وڵه‌ته ‌؟ . ئیتر ئه‌بێت به‌ ئوسامه‌ نوجیفی و مشعان جبورى و صالح موته‌له‌ق بڵێن ئه‌زبه‌نى ئه‌م كاته‌تان باش !!! هةر ئه‌م ده‌موچاوانه‌ بوون له‌ 2003 زۆرترین گاڵته‌یان به‌ كورد كردوه‌ .
هیوادارم جارێكى تر تووشى شكستێكى تر نه‌بین و بڵێن قه‌ده‌رى خوا بوو .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت