هانا عەلی : نوێژ كردن …

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نوێژ كردن له‌ سه‌ر جاده‌ ، سه‌خیف ترین نه‌وعی نمایشی دینیه ‌. من كه‌سێكی بێ دینم و هه‌موو دینه‌كان ڕێز لێ ئه‌گرم ، هه‌موو جۆره‌ باوه‌ڕێك ، ته‌نها جینایه‌ت كردنی لێ ده‌رچێت ، هه‌ڵه‌ نیه‌ و ده‌بێت حورمه‌تی لێ بگیردرێت .
نوێژ كردن له‌ هه‌موو دینه‌كاندا هه‌یه‌و به‌ شێوه‌ی جۆراو جۆر ، پێڕه‌و ده‌كرێت و له‌ هه‌موو نوێژه‌ جیاوازه‌كاندا ، مرۆڤ له‌ گه‌ڵ خودای خۆی ، یان ئه‌و شته‌ی ئه‌یكات به‌ خودای خۆی ، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆحیدان . په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌ر جۆره‌ ڕه‌خنه‌ گرتێكی هه‌وڵێكی گه‌مژانه‌یه‌ به‌ ڕای من .
ئیمان به‌ مانا نا دینیه‌كه‌ی ، هه‌موومان له‌ خۆ ده‌گرێت . واتا هه‌مانه‌ ئیمانی به‌ خودا هه‌یه ‌، هه‌مانه‌ خودایه‌كی تایبه‌ت بۆ خۆی درووست ده‌كات ، وه‌ك مانگا په‌رست و ده‌یان جۆری جیاوازی به‌ خودا كردنی شتێك، یان مه‌خلووقێك .
من ئیمانم به‌ هیچ كام له‌وانه‌ی باسم كرد نیه‌ , وه‌لێ ئیمانم به‌ زانست و توانایی به‌شه‌ریه‌ . من نوێژ ناكه‌م ، دژیشی نیم . من مه‌سیحی نیم و زۆریشم پێ ئاسایه‌ له‌ سه‌ر مێزی نان خواردنه‌كه‌م ، مێردم ، منداڵم یان هه‌ر كه‌سێكی تر نوێژی خۆی پێش ده‌ست پێ كردنی نان خواردنه‌كه‌ی بكات . ئاساییه‌ به‌ لامه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێشیان بكه‌م و له‌ دوای ته‌واو بوونی نوێژه‌كه‌یان، پێكه‌وه‌ نان بخۆین .
من ئاساییه‌ به‌ لامه‌وه ‌، كه‌سێكی موسڵمان بۆ نموونه‌ خوشكه‌كه‌ی خۆم ، به‌رماڵه‌كه‌ی بده‌مه‌ ده‌ست و كاتی نوێژ كردنی بێت ، ئیشه‌كانی ئه‌و بكه‌م تا نوێژه‌كه‌ی دوا نه‌كه‌وێت ، به‌ڵام نوێژ كردن له‌ سه‌ر جاده‌ ، نه‌ك مایه‌یی ڕێز گرتن نیه‌ ، به‌ڵكو جۆرێكی تری گه‌نده‌ڵی و ڕه‌ش و ڕووت كردنی كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌ .
ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ر جاده‌ نوێژ ده‌كه‌ن به‌ گروپ ، په‌یامی سێداره‌ی ژنان و ئازادی به‌خش ده‌كه‌نه‌وه ‌. ئه‌و گروپه‌ له‌ خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر به‌ خۆشیان نه‌زانن ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان نه‌بێت په‌یوه‌ندی ڕۆحیه‌ له‌ گه‌ڵ خودا ، ئه‌وه‌ی نیه‌تیان نه‌بێت ، ڕزگار كردنی كۆمه‌ڵگایه‌ له‌ قه‌یران ، به‌ڵكو ئه‌و جۆره‌ نمایش كردنه‌ ڕێك نماینده‌گی ئێران و سعودیه‌ ده‌كات و نابێت ڕێگه‌یان پێ بدرێت .
كوردستان مه‌مله‌كه‌تێكی فره‌ ئاین و فره‌ كلتووره‌ ، نابێت ڕێگه‌ بدرێت ، نوێنه‌ره‌كانی ئێران و سعودیه‌ ، به‌ نمایشێكی سه‌خیف به‌ ناو خودا په‌رستیه‌وه‌ ، كوردستان له‌وه‌ كاول تر بكه‌ن .
من بانگه‌وازی خۆپێشاندان ناكه‌م و خۆشم له‌ كه‌نه‌دام ! به‌ڵام به‌ ده‌نگی به‌رز هاوار ئه‌كه‌م ” گه‌نجان و ئازادیخوازان ، ئه‌گه‌ر به‌ نیازی گۆڕانكارین له‌و نێشتمانه‌ وێران كراوه‌دا ، ئه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ هێنانی مۆدێلی ژیانی ئێران و سعودیه‌ مه‌ده‌ن . ڕێگه‌ مه‌ده‌ن كه‌س نوێژ بكات له‌ سه‌ر جاده‌و هه‌ر مه‌لایه‌ك هاوار هاواری كرد، پێی بڵێن : مامۆستا بڕۆ مزگه‌وت و ماڵه‌كه‌ت شوێنی خودا په‌رستیه ‌، نه‌ك شوێنێ خۆپێشاندان “. به‌ جیا له‌ هه‌ر ڕه‌خنه‌و قسه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆم له‌ سه‌ر دینی ئیسلام ، به‌ هیوام ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م وه‌ك دژایه‌تی ئیسلام به‌ كار نه‌هێنرێت ، چونكه‌ من مه‌به‌ستم دژایه‌تی بازرگانانی ئیسلام فرۆشیه ‌، نه‌ك ئیسلام خۆی .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت