ئارام قزلەری : بنی هەمانەکە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی ئێمە لە ڕابوردودا ئامانجمان بوو بێتە دی و بەدەستی بهێنن  بۆ میللەتەکەمان کۆمەڵێک دروشمی نەتەوایەتی و دیموکراسی و یەکسانی کۆمەڵایەتی بوو ، کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان لێی سود مەد بێت و ئاوات و خواست و ئامانجە کانیانی تیا ببین .

ئەو خەبات و تێکۆشانەی هەر هەموو کردمان و بەخشیمان  ، نە بۆ کورد بوو نە بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش بوو ، بەڵکو بۆ ئەم بەرپرسانەی ئێستا بوو کە  دەستیان گرتوە بەسەر داهات و جومگەکانی یەکێتیداو تەنهاو تەنها بۆ خۆیان و کەسوکاریانن و پشتیا کردۆتە خەڵک و بە ئاڕەزوی خۆیان تەخشان وپەخشان بە داهاتو سەروەت و سامنی میللەتەوە ئەکەن .

  گەر بە وردی چاوێک بە ئۆرگانەکانی یەکێتی و حکومەتدا بخشینینەوە  ، دەبینین زۆربەی ئەوانەی کراونەتە  ، ئەندام مەکتەب و ؟ ئەندامی  ئەنجومەن و ؟ ئەندام مەڵبەند و؟ بەڕیوەبەری گشتی  ؟ کە تیایاندایە لەو جۆرە کەسانەن ،  نەگ یەکێتی نەبون  بەڵکو ڕابردوشیان  لەکەدار بووە هەم لەڕوی سیاسیەوە هەم لە ڕوی کۆمەڵایەتیشەوە  .

بەخشینەوەی  پلەی حیزبایەتی  و حکومی  تەنها  کەسوکاری خۆیان و  سەدان  خەڵکی  بودەڵە و نا موستەحەقیشیان کردۆتە دەسەڵاتدارو خاوەن کۆمپانیای  زەبەڵاح  و ژێر بەژێریش  خۆیان  لەگەڵیاندا شەریکن  و سودو داهاتەکەشی  تەنها  دەچێتە گیرفانی خۆیان و کاسە لێسەکانیانەوە .

گەر بەوردی چاوێک بە  ژیانی ڕابردوی بەرپرسان و ژیانی ئێستایاندا بخشێنینەوە ، دەبین جیاوازی نێوانیان هێندەی دوری نێوان ئەرزو ئاسامەنە  . تەنها خۆیان ئەزانن  خاوەنی چەند باخ و ڤێلاو ئوتومبێلی گران بەهاو پارەی نوستوی هەڵگیراون ، کە لە پاڵ بەرپرسیاریەتیاندا لە ناو یەکێتیدا  لێێ سودمەند بون و هەر ئەشکڕوزێنەوە ؟؟  .

جگە لەوەی  بەرپرسەکان خۆیان دەستیا گرتوە بەسەر یەکێتیدا  ،  ماناڵەکانیشییان  بە جۆرێکی تر  سودمەند کردوە ! کوڕی یەکێکیان  بازرگانی دەرمانە ! هی یەکێکی تریان  بازرگانی چەکە ! هی ئەوی تریان  بازرگانی  پێشانگای ئوتومبێلە و !  هی ئەمی تریان بازرگانی نەوتەو بەتەنکەر ئاودیوی ئەکات !  کوڕی هەر بەرپرسێکیش  لە حیزب و حکومەتدا دەسەڵاتدار  نەبێت خەریکی گەشت و گوزارە  بۆ  ئەمریکا و ئەوروپا و   تورکیاو هەندێک لە وڵاتە عەرەبیەکان و  بە ئارەزوی دڵی دڵشکاوەکانی گەلەکەمان  ڕا ئەبوێرێن و خۆشی ئەبینن .

کاتێکیش لە کوردستاندا ئەبن سەرقاڵی شەوانە  ئاهەنگ و ڕۆژی لە دایک بونی هاوڕێکانیانن و شەوانی شاهانەیان  بۆ ئەڕازێننەوە و تێچوی پارەکەشی لەسەر حسابی ئەبو شواربەکانە .

ئەڵێن پارە نیە !!

نازانین ڕووی دەمان بکەینە  کام مەکتەبی سیاسی و کام ئەندامی سەرکردایەتی و پرسیاریان لێ بکەین و پێیان  بڵێین پارە بە چی هەبێت ؟ 

هەریەکەتان  چەندین ئوتومبێلی زریپۆش و  گران بەهاتان پێە و بەس مەسرەفی بەنزینەکەی موچەی  هەزاران فەرمانبەرە !! پارە نیە بەڵام  هەریەکەتان  گەر سێ باخی  نەبێت  ! دوانی هەیەو  لە ناو بەخەکانیشتاندا کۆشکی جۆراو جۆری تیا دروست کراوە و  گەر بە پارەی یەکێتی و  داهاتی خەڵک نەبێت  بەخەویش نەتان ئەبینی و نە ئەبونە خاوەنی  ئەو ماڵو حاڵەی ئێستا کە هەتانە  !! ئەڵین پارە نیە !  لەو لاشەوە  هەر یەکەتان بە ئارەزوی خۆتان ئەم وڵات و ئەو وڵات  ئەکەن  بۆ پشکنین و بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانتان . ئاخر چۆن پارە ئەمێنێت  کورد وتەنی کە ئەڵیت پارە کانیش بێت هەر لە بن دێت .

 ئەڵێن پارە نیە !! بەڵام  ماوەیەک  لەمەو بەر ئەندامێکی سەرکردایەتی داوای بڕی ملێۆنێک دۆلاری کردوە و بە بڕی ( ٧٥٠،٠٠٠)  حەوسەد و پەنجا هەزار ڕازی کراوە .

ئەڵین پارە نیە !! هەر لەم قەیرانی بێ موچەو پارەیەدا شووقەیەک لە دیلان سیتی و ئوتومبێلێکیش کراوە بۆ ئەندامێکی ئەنجومەن ، ئەشڵین پارە نیە  .

ئەڵێن پارە نیە ! ئەی کە پارە نیە چۆن  چەند هەفتەیەک لەمەو بەر بڕی ( ٥٠،٠٠٠،٠٠٠)  پەنجا ملیۆن دینارتان داوە  بە خانمێکی دەسەڵاتدار و هەر بەوەشەوە نەوەستاون دوو ئتومبێلی  نوێتان بۆ کڕیوە و ، لەوەش سەیتر باس لەوە دەکرێت پارەی پارچەیەک زەویشی پێدراوە .  

ئەڵێن پارە نیە ! ئەی کە پارە نیە بەچی خانویەک کڕاوە بۆ ئەندامێکی مەکتەب سیاسی لە وڵاتی ئیسپانیا ، بە مەبلەغێکی خەیاڵی تەنها لەبەر ئەوەی  کەمێک دڵگران بوە بۆ ئەوەی دورنەکەوێتەوەو نەگ خوا نەکردە بڵانسی لایەک لە تەکوتولەکان بەهێزتر بکات و لەدەست دەر بچێت .

هەمومان مێشکمان پڕ بوو ، هەر حیزبێک دەبینیت پشتی لەخەڵکەو سنگ دەکوتێت بۆ پێگەیەک لە نێو حکومەت ، بەهەموومان لەوە گەیشتین نەوت دەفرۆشێت و ئەم حکومەتە گەندەڵە ، لەدەمی گەورە گەندەڵەکەی کوردستانەوە ئاشتی هەورامی ، مانگانە دوو هێندەی موچەی خەڵکی بەم کەمی نرخی نەوتەوە دەبیستین ـ دەفرۆشرێت ، کەچی مووچە نییە . هەر ڕۆژەش بەبیانووی پیلانێکەوە وەزیرێک یان گزیرێک دەردەپەڕێت لە حکومەتداو بیر لە هۆکارەکەی ناکرێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت ، بەڵکوو هەموویان شەڕیانە لەسەر پڕکردنەوەی پۆستەکەی .

ئەمەیە بوونی ئێوەو ئەمەشە حاڵی ئێمە ، تێدەگەین چی دەکەن و بەڵام تێمان ناگەن چیمان دەوێت . لەم تێگەیشتن و نەگەیشتنەدا سەرمایەی ئێوە پوشی بەر ڕەشەبا دەبێت و هەوڵی خەڵکیش ئامانجگیر ، بەڵام خۆ بێکەس باش لێمان گەیشت بۆیە دەفەرموی : داری ئازادی بەخوێن ئاونەدرێت قەت بەرناگرێت .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت