ئازاد حەمدی : بەسەرهاتێکی فائق بێکەس .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەڵێن کاتێک مامۆستا فائق بێکەس لە خولێکی زمانی عەرەبیدا ئەبێت ، مامۆستاکەی زۆر خۆی بە عەرەبی زان ئەزانێت . ئەوکاتانە روونکردنەوەی شیعری عەرەبی بە لێکدانەوەی ماناکەی و وئیعراب کردنەوە دەبوو . هەموو ڕۆژێک کۆپلەیەک شیعری قورسیان بۆ دەهێنێتەوە ، کە شەرحیبکەن و ئیعرابی بکەن . بۆ سبەینێ بێکەس ئەمکۆپلە شیعرە لەسەر تەختە ڕەشی پۆلەکە پێش هاتنی مامۆستا دەنووسێت

فّدّتٌّربّرِّت أتواك ّ رِيشي كُلّها
وبّيًرّني ألزّمانّ شّرّ تّبّيُرٍ

کەماناکەی :

تووکەکانی ڕیشم هەموو دەرپەڕین
زەمانە زۆر خراپ پیری کردم

مامۆمۆستا سەیر دەکات ئەمە وەکو ( وەزن و قافیە ) تەواوەو لەماناکەشی تێناگات و گومانیشی نییە لەوەی وشەی کوردی تیایە ؟ ئەیەوێت ئیعرابیشی کات بۆی ناکرێت .. تالە کۆتایدا دان بە زیرەکی بێکەسدا ئەهێنێت و ستایشی دەکات بۆ ئەو داهێنانەی .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت