عوسمان عومەر : چ کۆبونەوەیە شەرعیەتی هەیە ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمرۆ لەجەند سایت ورۆژنامەیەکەوە ئەوە خراوەتە روو کە سەرۆکی هەرێم بانگهێستی لایەنەکانی کردووە بۆ کۆبونەوە .

هەرچەندە لەگەڵ هەموو دیالۆگ و گفتوگۆ و شەن و کەوی بارودۆخەکەم بەهێمنی بۆ دەرباز بونی گەلەکەمان لەم قەیرانە سیاسی و یاسایی و داراییەی تێی کەوتوتوین دڵنیاشم زۆربەی کە سایەتی و لایەنە سیاسیەکان دەزانن کێ خۆلقاندویەتی بە فیتی کێ بووە … هەرگیز لەگەڵ لێکترازان و تێکدانی بارو دۆخەکە نیم وەک پێشمەرگەیەکیدێرین و تاکێکی ئەم گەلە چونکە قوربانی زۆر بۆ ئەم ڕۆژگارە دراوە .

کۆبونەوە هەر دانیشتن و قسەکردن و چەندو چوون و نانخواردن و دوای دەرچوون لە کۆبونەوە پێکەنین و زەردەخەنەی بەردەم راگەیاندنەکان نییە بەلکو بۆ چارەسەر دۆزینەوە گوێ گرتن لەیەکترو ڕافەرزکردن و تاک لایەنانە بیرکردنەوە و دەستکەوتی تاک حیزبی نییە دەتوانم بڵێم ئەو سەردەمە بەسەرچوو ئێستا خەلک پێویستی بە بژێوی ژیان و موچە دەرچونە لە باری خراپی دەرونی .

ماوەیەکی زۆر دوورو درێژە زورنا بۆ دەوڵەتی کوردی لێ دەدرێ هەمو تاکێکی کوردیش ئاواتی ئەم دەولەتەیە گوێمان لێی پڕ بووە ،بێگومان ئەوەش دێتە بەرباس بەلام با جارێ سەرۆکی ئەو حیزبە گیرفانی خەلک گەرم کاتەوە وەنەبێ نەبێ هی زەمانی دەقنانوسیشیان هەیە کە هەیانە بە دزیەوە بیدەن بە ئەندام دۆست و لایەنگرو فەرمانبەرە تەزویرکراو بندیوارو پاسەوانی زۆرو زەوەندە و خزمەتکارو خانەنشین کراوە نایاساییەکان کە هەموو تێیدا بەشدارین …. کۆبونەوەش راشکاوانە بێ کە دۆست و هاوپەیمان و نەوت کڕو گاز کرەکەمان بەسەرۆک سەرۆک وەزیرانەکەی بلێن گەر خواش دەولەتی کوردی رابگەیەنێ ئێمە لێی هەلدەگەرێینەوە دەوڵەتی چی باس دەکەی ؟ چۆن رایدەگەیەنی ؟ چۆن ریفراندۆم دەکرێ کە خەلک برسی بێ خۆتان دەلێن ئێستا کەسمان لەگەڵ نییە .

بەڕای من وەک هەڵوێستێکی نیشتیمانی و ئەخلاقی هەموو کەسایەتیە حیزبی و لایەنە سیاسیەکان بایکۆتی ئەو دانیستنە بکەن بەو ئیعتیبارەی کە بەناوی سەرۆکی هەرێمەوە بانگهێشتەکە ئاراستە کراوە چونکە هەموو تاکێکی کورد چ جای لایەنە سیاسیەکان دەزانن ماوەی بەسەرچووەو شەرعیەتی نەماوە …. کە چویتە ئەو کۆبونەوەیە ئەوا بەشەرعی بوونی دەدات و دەبێتە شەریکە بەشی ئاسا شکێنی و خستنە ژێر پێی ئیرادەی زۆرینەی گەل ….. بۆیە ئەو داوایەی سەرۆکایەتی هەرێم بگۆڕدرێ بە داوای سەرۆکی پارتی با نۆش لە سەر دەبێ و با دوو رۆژی کەش دوابکەوێ ئەو کات کەس گلەیی نامێنێ .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕیکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت