Kuncryni

لاوک کونجرینی : بزوتنەوەی گۆڕان بەتای پارتی و یەکێتی تاوانبارە ، گەر قبوڵی گەڕانەوە بۆ حکومەت بکات .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

سەرەتا ستەمگەر دەبێت هەمیشە خۆی وەک پارێزری خەزێنەی میلەت بنوێنێت . هەروەها دەبێت لە دەستبڵاویە گەندەڵەکان ، بۆ نمونە پارێزەری بەردەوام بە کەسە سۆزانی و دەڵاڵەکانی خۆشەویستی و بێگانە بێهونەرەکان و پیشەوەرانێک ، کە هەمیشە سەرقاڵی کردەوەی ناپاکن ، خۆیان بپارێزن ، چونکە خەرجکردنی ئەم بودجەیە لەپارەیەک ، کە بە ئارەقی ناوچەوان و هەوڵ و کۆششی زۆرینەی خەڵکی بەدەست دێت ، توڕەیی و ناڕازیی خەڵکی دەورژێنێت  . ئەرستۆ . سیاسەت . ل 268  .

هەولێرێکی خەوتو ، لە دوای ستەمی هۆلاکۆوە نوست و بەخەبەر نەهات تا ستەمی ماڵی بارزانی وەخەبەریهێنان و ، وادەبنە بنەچەی هەستانەوەو بنیادی ژیانێکی نوێ بۆ کورد ـ کەچی سەرگەردان و هەتیومان دەکات هەواڵی گەڕانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ناو حوکمەت .. هەولێر لەسەر پێیە ، هەواڵ لەدوای هەواڵ ، کوچە و کۆڵانەکانی بڵقی ناڕازیی دەردەکەن و بڕۆن ببینن ـ کوچەوکۆڵانی نییە چەند ملازم موحسین و چەند جەلادێکی پاراستن و هەتیوەچەی پارتی لەسەر گۆشەکانی لە شەونخوونی گەنجان و کوڕانی توڕەی هەولێردا نەبن . ئەوان ڕاوەستاون پاساریی دەگرن لە کێ ؟ لەو شەپۆلەی بە هەموو ستمەکەران ڕاناگیرێت چ جای پارتی . هەولێرییەکان تەکانێکی ناڕازیی سەرسوڕهێنانەتان ، بەتای ئازادی کورد و سەربەخۆیی نیشتمان سووودی هەیە . ئێوە دەبنە داینەمۆی ئازادی و سەربەستی و کۆتایی جومگە ترسناکەکەی بەرگرتوو لە خەون و خەیاڵی ڕاستەقینەی کوردایەتی ..

قیادەی موقەتە ، دروستبوون  و هەستانەوەی پەیامێکە بۆخواریی شۆڕش و لەکەدارکردنی قیەمی ڕەوشتی کوردایەتی . ئەوان درۆیان لەگەڵ ئێمە نەکرد ، وتیان شۆڕشمان پێ نەکریت ، خۆ پێمان دەڕوخێت .

ئەوان لەسەرەتای شۆڕشی نوێوە بۆشۆڕشکردن نەهاتن بۆ ڕوخاندنی هاتن ، بۆیە لەدەستپێکی دروستبوونیانەوە لە سنورو باوەشی دوژمنەوە نامەردانە ڕۆژانە کوڕەسەرگەردانێکی ڕێگای کوردایەتی و پڕهەناسە بۆ هەستانەوەی دوای ئاشبەتاڵیان شەهید دەکرد .

ئەوان بۆ بنیادی حوکمەت و پەڕلەمان نەهاتن بەڵکوو بۆ تێکدان و هەڵوەشاندنەوە و ڕیسواکردنی هاتن ، بۆیە هەر لەسەرەتاوە دەستیان کرد بەگزیی و لە دهۆکدا نەک دەنگی زیندوەکان بەڵکوو مردۆکانیشیان خستە ناو سندوقەکانەوە . گەر نەوشیروان ئەندازیاریی قبوڵی ففتی بە ففتی نەبوووایە ، ئەوسا شەڕی ناوخۆیان دەستپێدەکرد ، نەک ساڵی 1994 . 

ئەوان تائێستا بۆ بنیادی حکومەت و پەرلەمان نەهاتوون بۆیە لەشکریی تورکیان لە بامەڕنی و ناوچەی عامێدی جێگیرکرد .

ئەوان بۆ دەوڵەتی کوردی نەهاتوون ، ئەی هەر ئەوان نەبوون لەدەستپێکی پەڕلەمانەوە ، هاواریان دەکرد ، بونی ئاڵای کوردستان ـ واتای جیابوونەوە دەبەخشیت و دەبێت بە دارێکی پیس فڕێدرێتە دەرەوە .

 ئەوان بۆ خۆشی و داهاتووی گەل ـ  لەگەڵ بوونی پەڕلەمان و حکومەتدا نەبوون ، بۆیە لە 12-10  دا بەیاسای قەرەقوشی ڕێگایان لە سەرۆکی پەڕلەمان گرتو و ، بە کودەتایەک وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیان ناردەوە بۆماڵەوەو بەوەش نەوەستانەوە بەبەر چاوی حیزبەکانی کڕ کەوتووی ئیسلامی ، کە هەریەکەیان کیتابێکی قورئانیان لەسەر سنگیان داناوە بەدرۆ ، لەگەڵ شەیدایانی دیموکراسی و سۆشیالدیموکراتیەکەی یەکێتییەوە ، جێگەکەیان پڕیان کردنەوە .

ئەوان لەوەتەی هاتوون هەروابوون . ئێستاش هەروا دەبن و داهاتووش هەروا دەبن . ئەمە بۆچوون و هەڵهێنجاوی ڕەگ و بوون و بیرکردنەوەی ئەوانە . گەر بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر قسەی پارتی بگەڕێتەوە ، دەبێت سوود و زیانەکانی هەژمار بکات  . دەبێت ئەوە بزانێت پارتی ڕێگری و کودەتاکەی ـ  لە بێ موبالات نەکردووەو ، هەروەها دەبێت بزانێت بۆ پەشیمان بۆتەوە . ئەمانە بێ بەڵا نین ، بەڵکوو بەشێکە لەسیاسەت و تاکتیکی حیزبی .

پارتی لەوە گەیشتووە ، قسەکردن لەسەر دیموکراسی ، وشەیەکی داتاشراو نییە لای ئەوروپی ئەمریکاییەکان . بۆ پارتی چارەسەریی ڕەوشی سوریا قوتبوونەوەی هێزە گەورەکەیەو تەسفیە حیساب لەگەڵ ئەوان ، هاوتا نابێت بە تەسفییە حساب لەگەڵ گۆران .

 ئەوانەی لە ئیجە دەخنکێن ڕۆژانە ، ئەو بەڵگانەن بە چرکەسات بۆ ئەوروپاییەکان دەچن ، کە لەم هەرێمەی ئێمە دیموکراسی و چی و مافی مرۆڤی چی و ئازادی چی ، بەڵکوو خەڵکی ئەم هەرێمە مردنی نێو دەریاچەی ئیجە هەڵدەبژێرن نەک ژێر دەسەڵاتی پارتی .

ئەمانە ئەو ئالەتانەن دەبێت بزوتنەوەی گۆڕان یان بیکات بەچەکێک ڕووی لەپارتی پێ بکات ، یان بەگەڕانەوەی بۆناو حوکمەت ، دەبێت خۆی پێ بکوژێت .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت