Sherif-Hejari

شەریف هەژاری : ئایا میللەت ئەمەی لە بیرە ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر دەسەڵاتی حیزبۆکراتی کوردی ، دوو مووچەی بەسەر یەکەوە دا و خەڵکیش بە لێشاو نەچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لە دەنگداندا یەکتریان خوێنین نەکرد لە سەر ئەم حیزبانە!! ئەوا ئیتر بزانن کە کورد پێی ناوەتە قۆناغیی هوشیاربوونەوە و ئەگەری ڕزگاری هەر چوار پارچەکە بەگشتیی نزیکە .

خۆ ئەگەر بە دوو مووچەی نزیکە کاتی دەنگدان ، ئەم خەڵکە فریویان خواردەوە !! ئەوا ئیتر قسە نامێنێت بۆ وتن !! و گەلێک ئاوهابێت ئەستەمە گەندەڵ حوکمی نەکا و سێ بەشیشی هەر لە ژێر دەستی داگیرکەرە دڕندەکاندا نەمێێنێتەوە  .

پێموایە : مرۆڤ پێش ئەوەی ڕەخنە لە بەرامبەرەکەی بگرێت ، وا باشترە کەموکورتییەکانی خۆی چارەسەر بکات .

 ئێمەی کوردیش پێش ئەوەی هەموو تۆمەتێک بخەینە پاڵ داگیرکەرە دڕندەکان ، وا باشتر و مەنتیقیترە کە بزانین : ئەمانە لە کوێ و بەچی بوونە خاوەن سەرمایەی کوردستان ؟ ، بێ گوومان میللەتیش بەرپرسیارێتیی لەسەر شانە ، چونکە گەر میللەت بۆ دەنگدان داخیان بکات ئەوا نە ئەمانە پێی فێر ئەبنەوە و نە داگیرکەرانیش زەمینەیان بۆ ساز ئەبێتەوە کە بە ئاسانیی دزە بکەنەوە ناو مانەوە .

ئەم میللەتە ئەبیننەوە کە بە هۆڕێنی ئۆتۆمبێل و شەڕە چەقۆ و شەڕە پەڕۆ و فیشەکباران چییان بۆ دەکەنەوە !! جاشەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەبینینەوە کە ئایندەیان چۆن دەبێت !! جاشەکانی باکوری کوردستان دەبینینەوە کە داهاتوویان چۆن دەبێت ، ئێستاش وەختە هەندێ لە جاشەکانی حافیز و بەشار ئەسەد لە حوکمڕانی خۆرئاوای کوردستانیشا ئەبینین  .

بێ گوومان هەرگیز – هەرگیز – هەرگیز – میللەتی زیندوو بێ تۆڵە ئەمانەی بەسەردا تێ پەڕ نابێت و نەتەوەی زیندوو کەسانێک ئەکەنە ڕێبەریان کە نەتەوەپەروەریی و کرداری دڵسۆزیی ڕێبەرەکە بۆ نیشتیمان لە پێش بەرژەوەندییە  ” خودیی و بنەماڵەیی و ناوچەیی و عەشیرەتی”یەکانییەوە دابنێت  .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت