Nechir

کامەران وریا قانع : سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌خت یاوه‌ری نابێت .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

له‌ نێوان دۆخی نیچرڤان بارزانی و حسین كاملی زاوای سه‌دام حسین ، ئه‌م دوانه‌ هه‌ردووكیان كچی سه‌رۆك خێزانیانه‌ ، هه‌ردوو كیان برازاو كوری ئامۆزای سه‌رۆكن ، هه‌ردوكیان له‌ كاتی گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌سه‌لاتیاندا زۆرترین بازرگانی و قازانجیان كردووه  .


دواجار سه‌رۆك و كوڕِه‌كه‌ی مافی خۆیانه‌ له‌سه‌ر شكست هێنانی حكومه‌ت له‌‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بپرسنه‌وه وه‌ك كه‌سانى یه‌ك بنه‌ماله یاخود به‌ ناوى حزبه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تاكانى ئه‌م لێپرسینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتون‌‌ . ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و كوره‌كه‌ی به‌راوردی كاری خۆیان به‌ كاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بكه‌ن ئه‌وه‌ بێ دووڵی ئه‌وان تا راده‌یه‌ك له‌ خۆیان ڕازین و خۆیان به‌سه‌ركەو ‌توو ئه‌زانن له‌و پۆستانه‌ى به‌رێوه‌ى ده‌به‌ن .
هه‌رچی سه‌رۆكه‌ وه‌كو سه‌رۆكى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان توانیویه‌تی به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌رێوه‌ ببات و ترسى داعش دوور بخاته‌وه‌ ، هه‌رچی كوڕه‌كه‌یه‌تی توانیویه‌تی به‌ره‌ی ناوخۆی كوردستان له‌ ڕووی ئاسایشه‌وه‌ زامن بكات و نه‌هێڵێت تیرۆرستان كاریگه‌ریان هه‌بێت .
ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بپرسن :
چی كردوه به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه‌ى خه‌ڵك له‌ دۆخه‌ ئابورییه‌كه ‌‌؟
ئه‌م قه‌یرانانه‌ بۆ دروست بوون ؟ ئه‌و هه‌موو فه‌زاحه‌ته‌ گه‌نده‌ڵیه‌ چیه‌ ؟
كه‌ رۆژانه‌ دزه‌ ئه‌كه‌نه‌ ناو ڕاگه‌یانده‌كان، بۆ دۆخی ئه‌مرۆی هه‌رێم به‌م رۆژه‌ گه‌یشت؟
بۆچی له‌ سیاسه‌تی نه‌وت شكستى هێنا؟
بۆچی حكومەت ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ قه‌رزاره‌ ؟ چه‌ندین پرسیاری تر….هتد . بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان پێوسته‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ست له‌ كار بكێشێتەوە ( هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ بێت , سیاسەتی سه‌رۆكی جێبه‌جێكردوه‌ ، به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ كه‌سى یه‌كه‌مى حكومه‌ته‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ دۆخی حكومه‌ت له‌ پێش كۆمه‌ڵگا و لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ) . له‌به‌ر خاتری هه‌ڵه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ، سه‌رۆك و كوره‌كه‌ى ره‌نگه‌ له‌ رێگاى حزبه‌وه‌ كار بۆ ئه‌وه‌بكه‌ن كه‌ پیشانى ئه‌ندامان و لایه‌نه‌كانى ترى بده‌ن كه‌ حزب ئاماده‌ نیه‌ باجی هه‌ڵه‌كانى بدات .
سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر بێكه‌س ده‌رئه‌كه‌وێت ، له‌ سه‌رێكه‌وه‌ له‌ ناو حزب جێگری سه‌رۆكی پارتییه ‌، ئه‌وه‌ی شاره‌زایی مێژووی حزبێكی وه‌ك پارتی بێت ئه‌زانێت جێگری سه‌رۆكی پارتی چه‌ند پۆستێكی ڕه‌مزییه‌ . عه‌لی عه‌بدولله‌ نزیكه‌ی 30 ساڵ جێگری سه‌رۆكی پارتی بوو ، كه‌چی هه‌تاكو له‌ جه‌ژنێكیش جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌یه‌كی نه‌ ئه‌نارد ، هه‌رچی پێگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ ، حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی شكستی هێناوه‌ ، كه‌ هه‌موو كه‌س هه‌ستی پێده‌كات ، حكومه‌تێك قه‌یران به‌ قه‌یران چاره‌سه‌ر ‌بكات ، مووچه‌ى 5 مانگى فه‌رمانبه‌رانى نه‌دابێت قه‌یرانى دارایی گه‌وره‌ى هه‌بێت ، ئیتر به‌ خێرایی ئه‌وه‌ى متمانه‌ى پێنامینێت به‌ حكومه‌ت ئه‌ندامه‌ ده‌ست رۆشتوه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ خۆیه‌تى كه‌ بە زووترین كات سه‌ره‌كیترین كاریان ئه‌بێته‌ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی له‌ ناو قه‌یرانه‌كان خۆ ئاماده‌ كرن بۆ وازهێنان .
سه‌رۆكی حكومه‌ت دواجار وه‌كو كه‌سێكی بێ پشت و په‌نا له‌ ناو حزب و له‌ ناو جه‌ماوه‌ر به‌ ته‌نها ئه‌مێنێـته‌وه‌ ، ره‌نگه‌ كه‌یسی خێزانه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بوو بێت بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌ رۆژانی داهاتووی زۆر نین ، ئه‌م كه‌یسه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی شڵه‌ژان كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی ناچار كرد روونكردنه‌وه‌ بدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌م ئافره‌ته‌ ته‌لاق دراوە یان نا !.
له‌ كۆتایدا لێكچونێكی سه‌رنجراكێش هه‌یه‌ له‌ نێوان دۆخی نیچرڤان بارزانی و حسین كاملی زاوای سه‌دام حسین ، ئه‌م دوانه‌ هه‌ردووكیان كچی سه‌رۆك خێزانیانه‌ ، هه‌ردوو كیان برازاو كوری ئامۆزای سه‌رۆكن ، هه‌ردوكیان له‌ كاتی گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌سه‌لاتیاندا زۆرترین بازرگانی و قازانجیان كردووه ‌، حسین كامل دواجار ئه‌وه‌نده‌ ده‌سه‌لاتی زۆر بوو چی تر كوڕه‌كانی سه‌دام به‌رگه‌یان نەگرت دان بە خۆیاندا بگرن ، به‌ تایبه‌تی كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی ، چاودێران ئه‌ڵێن : ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر حسین كامله‌وه‌ ئه‌گه‌یشتنه‌ سه‌دام حسین له‌ رێگای كوڕه‌كانیه‌وه‌ بوو ، كه‌ زۆر بێزاری خۆیان ده‌ربریوه‌ له‌ هه‌ڵسو كه‌وته‌كانی حسین كامل ، كه‌ دواجار ئه‌میش هه‌ست به‌ مه‌ترسی ئه‌كات و عێراق به‌ جێده‌هێلێت .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە  ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت