بزانە یەکێتی چۆنچۆنی ڕزای بووە ، بەرزانی بە سەرۆکی هەرێم بمێنیتەوە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەمڕۆ مەسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی بەناوی سەرۆکایەتی هەرێمەوە بەیاننامەیەکی دەرکرد ، لەو بەیاننامەیەدا باس لە چاکسازی لەحکومەتی هەرێم دەکات . 

ئەوەی ، کە گرنگە قسەی لەسەر بکرێت لەمیدیاکانی یەکیتییەوە بەهەواڵێکی گرنگ بڵاوکرایەوەو ، لەهیچ سەرچاوەیەکی ئەو حیزبەوە ئاماژە بەوە نەدرا ، کە ئایا بەرزانی بە چ سیفەتێک بەناوی سەرۆکایەتی هەرێمەوە بڕیار دەدات ؟ .
میدیاکانی یەکێتی و هەموو حیزبەکان لەم بڕیارەی بەرزانی بێدەنگیان هەڵبژاردووەو ئەم یاسا شکێنیەی بەرزانیان نەخستۆتە ژێر پرسیارەوەو ، تا ئێستاش قسەکەری فەرمی هەموو حیزبەکان لێدوانیان لەو بارەوە نەداوە .
بیدەنگی و گرنگی دان بەرامبەر یاسا شکێنی بەرزانی ، ڕازی بوونە .

ئەمەی خوارەوە بەیاننامەکەی بەرزانی یە ، بەناویی سەرۆکایەتی هەرێمەوە

پاڵپشت به‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (1) ـی ساڵی 2005 ـ ی هه‌مواركراو ، و به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیارماندا به ‌:
1. ئه‌نجامدانی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ له‌م بوارنه‌ی خواره‌وه‌ :
ا. پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو و به‌پێی پێویستی حكوومه‌ت .
ب. پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌یكه‌لیه‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ ژمێریارییه‌كان له‌ گشت دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو .
ج. پێداچوونه‌وه‌ به‌ گشت میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات ، و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی راژه ‌.
د. پێداچوونه‌وه‌ به‌ میلاكاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌ و دامه‌زراوه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات و هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ڕێكخستنه‌وه‌یان .
هـ. پێداچوونه‌وه‌ به‌ گشت زه‌ویه‌ كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزارییەكان و ڕێكخستنه‌وه‌یان و لادانی هه‌ر زێده‌ڕۆییه‌ك له‌سه‌ر موڵكی گشتی .
و. پێداچوونه‌وه‌ به‌ گشت موڵكه‌كانی حكوومه‌ت كه‌ به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست یان گرێبه‌ستی بانه‌وانی یان له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌به‌رهێنان دراون به‌ هاووڵاتیان و ، ڕێكخستنه‌وه‌ی موڵكه و زه‌وی و باڵه‌خانه‌كان و گشت كرێیه‌كانی حكومه‌ت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی باری ئابوری .
ز. پێداچوونه‌وه‌ به‌ گشت ئه‌و خانوو و موڵكانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ت به‌ كرێ گیراون به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌یان و ڕێكخستنه‌وه‌ی كرێیه‌كانیان .
ح. پێداچوونه‌وه‌ به‌ خه‌رجیی دامه‌زراوه‌كان و نه‌هێشتنی خه‌رجی زێده‌ڕۆیی .
گ. پێداچوونه‌وە و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێم .
ی. پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیسته‌می وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێم .
2. ئەو كۆمپانیانەی كە بەشێوەیەكی یاسایی لە ئەرك و چالاكییەكانیاندا سەركەوتوو بوونە بەپێی میكانیزمێكی گونجاو داوایان لێ بكرێت كە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی و یارمەتیدانی دۆخی ئابووریی هەرێم بەشێك لە سوودەكانیان پێشكەشی گەنجینەی حكوومەت بكەن .
3. ئەو كەس و كۆمپانیانەی بەشێوەیەكی نایاسایی دەوڵەمەند بوونە و لە گەندەڵیدا تێوەگڵاون پێویستە ئیجرائاتیان لەگەڵدا بكرێت و بەپێی میكانیزمێك و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سوود و داهاتەكانیان بدرێتە گەنجینەی حكوومەتی هەرێم .
4. بۆ جێبەجێكردن و بەدواداچوونی ئەو بڕیارە بە فەرمانی هەرێمی لێژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێت كە كاره‌كانی به‌پێی میكانیزمێكی گونجاو ئه‌نجام ده‌دات ، و ئه‌نجامی كاره‌كانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .

مسعود بارزانی
10ـی 2ـی 2016

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت