مەحمود عەبدوڵا : سیاسەت و گەمژەیی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

دوو شتی سەرسوڕ هێنەری جیهان مجسمەی ئەبولهول و ئەهرامەکانی میصر نین ، ئەوانە عیبارەتن لەوەی کە : بۆچی بێشعورەکان ئەوەندە نەفرەت ئەنگێزوچەپەل رەفتار دەکەن ؟ بۆچی لە بیرخستنەوەی ئەو خاڵە ئەوەندە ئازاردەچێژن ؟ منت اراکولیوس .

سیاسەت هۆشیارییە ، بەڵام سیاسەتی گەمژانە ، ناهۆشیاری بەرهەم دێنێت ، چونکە بۆئەوەی سیاسییەکان گەمژانە ڕەفتار بکەن دە بێت ، پانتاییەک لەناهۆشیاری هەبێت ، تا بتوانن مومارەسەی گەمژەییەکەیان بکەن . کەواتا لەوشوێنەی کە ناهۆشیاری سیاسی هەیە حەتمەن سیاسەتی گەمژانە پەیرەودەکرێت . هەرگیز سیاسەتی عەقلانی فەزایەک لە ناهۆشیاری دروست ناکات ، چونکە کارکردن لەسەر دروستکردنی ناهۆشیاری پێناسەیە بۆجۆری سیاسەت ، واتا سیاسەتی گەمژانە . کاتێک سیاسەت ڕووبەری ناهۆشیاری فراوانتر دەکات ، بۆئەوەیە کەدەرفەتی زیاتر هە بێت بۆکردەی گەمژانە . گەمژەیی سیاسی جۆرێکە لەنەخۆشی ، یاخود معتاد بوون ، چارەسەری نییە ، هەرچەندەزیاتر فشار بخرێتە سەر ئەو فضایە لەگەمژەیی , ئەوا کردەی کەمژانە خێراتر دە بێت و ، کاتێک روبەری هۆشیاری فراوانتر دە بێت ، سیاسەتی گەمژانەش پانتایی کردەی گەمژەیی فراوان دەکات و داهێنانی تێدادەکات ، واتا کاتێک خەڵک پەرچەکردارییان دە بێت دژی کردەی گەمژانەی سیاسی ، ئەوا سیاسەتی گەمژانەش پەر چەکرداری دە بێت دژی هۆشیاری سیاسی خەڵک ، بۆیە سیاسیەکان وەڵامی کۆمەڵگا نادەنەوە ، بە ڵکو دەیانهەوێت لەڕێگەی کردەی گەمژانە ڕوبەری هۆشیاری بچوک بکەنەوە . ئەم جۆرە لەسیاسەتکردن هەموو دەسەلاتە دیکتاتۆرەکانی پێدەناسرێنەوە . سیاسەتی گەمژانە هەرگیز بەدوای چارەسەردا ناگەڕێت بۆشکستەکانیان ؛ بەڵکو بەدوای کەسێک ، شتێک ، ڕوداوێک دادەگەرێت کەشکستەکانی بخاتە ئەستۆ ، واتا خۆ بێبەریکردن لەشکست ئەدگارێکی زەقی سیاسەتی گەمژانەیە .
ئێمە کاتێک گوێبیستی لێدوانی هەندێک بەرپرس دەبین کەدەڵێن : گەر بایکۆت چارەسەرە ، ئێمەش بایکۆت دەکەین ” ئەوە جگە لەدۆزینەوەی شتێک بۆئەوەی شکستەکانی خۆیانی پێدا هەڵبواسن چیتر نییە ، ئێمە ناتوانین ئەمجۆرە رستانە ، وەک گەمژەیی سیاسی نە بینین ، چونکە خۆ بونەوەرێکی تر ئەم وڵاتە بەرێوەنابات ، تا هیچ کەس لێی بەرپرس نە بێت !
تێگەیشتن لەگەمژەیی بەشێوازە تەقلیدییەکەی ، یاخود وەک تێگەیشتنی زۆربەی خەڵک ، جیاوازە لەو گەمژەییە ی کەمن لێرەدا ئاماژەی پێدەکەم . بەڵکو پێویستە بەجۆرێکی تر ، لەگەمژەیی تێبگەین کە دکتورخاویر کرمنت ” پێیوایە جۆرێک نەخۆشییە ،یاخود جۆرێکە لە اعتیاد بوون ، وەک اعتیاد بون بە مواد مخدر ، وەک چۆن ئەوانەی معتاد دەبن زیان بەخۆیان و بەوکۆمەڵگایەدەگەیەنن کە تێیدادەژین ، گەمژەکانیش بەهەمان شێوە ، بەڵام خراپترین تایبەتی ئەوجۆرە معتاد بوونە ” گەمژەیی “، ئەوەیە کە گەمژەکان یەک زەررە لە گەمژەیی خۆیان ئاگادارنین . لە بەرئەوەی هەرشتێکیان بوێت دەستیان پێدەگات ، تەنها کاتێک دەزانن کە بێشعورن کە ناتوانن مومارەسەی گەمژەییەکەیان بکەن .
گەمژە ئەو کەسەیە ، یاخود ئەوسیاسییەیە ، کە پێی وایە کۆمەڵگا بۆئەوە دروست بووە ، تا ئەو خۆی تێدا عرض بکات ، باکی بەهیچ شتێک نییە ، ئەوەی بۆئەو گرنگە بوارێک هەبێت خۆی تێدا دەولەمەند بکات ،پۆستێک هە بێت خۆی پێ بنوێنێت . یاخود بتوانێت لەوێوە مومارەسەی گەمژەییەکەی بکات . خەسڵەتێکی ھاوبەشی ھەمووگەمژەکان ئاستنزمی ئینتیمای نیشتیمانییە ، لە بەرامبەردا ئینتیمایەکی بەرزییان بۆگروپەکەیان ھەیەو ھەمیشە قوربانی بە ئینتیمای نیشتیمانی ئەدەن بۆ ئینتیمای حیزب و گروپەکەیان . ھەموو بەھاکانی کۆمەڵگا پێشێل دەکەن ، لەھەمانکاتدا بەردەوام بانگەشە بۆ بەھاجوانەکان دەکەن . د.خاویر دەڵێت : گەمژەکان هیچ کات داوای لێبوردن ناکەن ، هەمیشە فەرمان دەدەن . ئەمجۆرە لەگەمژەیی لەسەر ئاستی سیاسی وڵات بەرەو وێرانکاری دەبات ، کێشە ئەوەنییە کە قەیران دروست دەکەن ، بەڵام ئەوە کێشەیە کە هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکەن ، بەڵام داوا دەکەن خەڵک خۆی بە بەرپرسیار بزانێت ، وەک ئەوەی خەڵک بۆ ئەوە دروستکرابن باجی هەڵەکانی ئەوان بدەن . لە جیاتی داوی لێبوردن لە هاوڵاتیان ،ستایشیان دەکەن بەوەی کە خۆڕاگرن ، ئا ئەمەیە سیسەتی گەمژانە .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت