دکتۆر سالار باسیره‌ : کێ سه‌رپه‌رشتی پاره‌کانی بارزانی ده‌کات له‌ بانقه‌کانی ئه‌ڵمانیا ؟ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئه‌وه‌ به‌ ته‌نیا خێزانی بارزانی نیه‌ پاره‌کانی که‌ سامانی گه‌له‌ له‌ بانقه‌کانی ده‌ره‌وه‌ دانابێت ، به‌ڵکو خێزانی تاله‌بانی و کۆمه‌لێک له‌ بازرگانه‌ گه‌وره‌ حیزبیه‌کانیشن که‌ جگه‌ له‌ پاره‌ی کاش بونه‌ته‌ خاوه‌نی چه‌ندین پڕۆژه‌و ڤیلای گرانبه‌هاو زۆرێکیشیان به‌و هۆیه‌وه‌ ئیقامه‌ی ئه‌و ولاتانه‌یان پێدراوه‌ .. به‌ پێی زانیاریه‌ گشتیه‌کان خێزانی بارزانی به‌شێک له‌ پاره‌ دزراوه‌کانی هه‌رێمی له‌ دوو بانقی ئه‌ڵمانیا داناوه‌ که‌ بریتین له‌ ( کۆمێرتس بانک و سیتی بانک ) که‌ ئه‌وه‌ی دوایی ئێسته‌ بۆته‌ تراگۆبانک … به‌پێی زانیاریه‌کان ( دڵشاد بارزانی ) برای مه‌سعوود بارزانی که‌ وه‌ک نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم بێ بوونی جێگر ، له‌ ئه‌ڵمانیا سالانێکی زۆره‌ دانراوه‌ به‌لام له‌ ڕاستیدا نوێنه‌رایه‌تی ته‌نیا حیزبه‌که‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌ ده‌کات . یه‌کێک له‌کاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م وه‌ک باوه‌رپێکراوی بنه‌ماڵه‌که‌ بریتیه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتی کردنی پاره‌کانی بنه‌ماڵه‌ له‌و بانقانه ‌.. کاتی خۆیشی سه‌دام حسێن ( بارزانی تکریتی ) زڕبرای وه‌ک نوێنه‌ری عێراق له‌ سویسرا دانابوو به‌لام له‌ ڕاستیدا کاری ئه‌و سه‌رپه‌رشتی و ئیداره‌دانی پاره‌کانی سه‌دام حسێن بوو له‌ سویسرا . دیاره‌ چ مه‌سعوود و مه‌سرور وه‌ چ نێچیر به‌ جیاو وه‌ک حسابی تایبه‌تی خۆیان پاره‌و داتهاته‌کانی فرۆشتنی نه‌وتیان له‌ بانقی جیاواز دانابێت له‌ ده‌ره‌وه‌ چونکه‌ هه‌ر یه‌که‌یان بۆخۆی ده‌سه‌لاتێکه‌و خاوه‌ن کۆمپانیاو پاره‌ی خۆیه‌تی. بێگوومان ده‌ستکه‌وتنی زانیاری له‌سه‌ر به‌تایبه‌ت بانقه‌کانی ده‌ره‌وه‌ وه‌ک سویسرا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریکا ئاسان نیه‌و که‌مترین زانیاری له‌سه‌ر پاره‌کانی ئه‌وانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ بانقه‌کانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریکا هه‌یه‌ .
به‌لام ده‌وله‌ته‌ گه‌وره‌کانی وه‌ک ئه‌مریکا حه‌تمه‌ن به‌ ڕێگای تایبه‌ته‌وه‌ زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ پارانه‌ هه‌یه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی کاتی خۆی دوای ڕوخانی ڕژێمه‌کانی حوسنی موباره‌ک ، بن عه‌لی تونس و قه‌زافی و سه‌دام ئاشکرا کردو دواتر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ داوای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌یان ده‌کرد بۆ ولاته‌کانیان . ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژئاوا پاره‌ بخه‌یته‌ سه‌ر بانقێک و سه‌رچاوه‌که‌ی به‌ ته‌واوی دیار نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و بانقه‌ پێویسته‌ کاربه‌ده‌ستان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باجی لێ ئاگادار بکاته‌وه‌ ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی لای خۆمان به‌شێکی ئه‌و پارانه‌یان بۆنمونه‌ له‌ژێر ناوی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌و بانقانه‌ دانابێت ، به‌لام هه‌مووی پاره‌ی دزراوی گه‌لن ، خه‌ڵکیی ولات ئاگاداریاتا و بانق و هیچ نه‌بووه‌ . بانق له‌ ده‌وله‌ته‌ سه‌رمایه‌داره‌کان ده‌سه‌لاتێکن بۆ خۆیان و به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیانه‌وه‌ن و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌تیش داناوه‌و بێگومان حکومه‌ته‌کانیشیان ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان بکرێت چاو له‌ شێوازی هێنانی ئه‌و پارانه‌ دادخه‌ن که‌ ده‌هێنرێنه‌ ولاته‌کانیانه‌وه‌ چونکه‌ سوودی ئابووری لێ ده‌بینن . له‌م دواییه‌ که‌سانێکی لێهاتوو توانیان ته‌نیا به‌شێک له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ بدۆزنه‌وه‌.. هه‌روه‌ک ئه‌و 18 هه‌ژده‌ ملیۆن دۆلاره‌ی که‌ عومه‌ر فه‌تاح له‌ کاتی پۆسته‌ حکومیه‌که‌یدا به‌ ناوی پڕۆژه‌یه‌کی وه‌همی کاره‌با ناردبویانه‌ سه‌ر حیسابی بانقێکی به‌ریتانی و دواتر میدیایەکی ئەهلی ( ئاوینە ) ی سەردەمی کاک شوان محمد زانیاری بێ کەیشت و بلاوی کردەوە. لیدان و بریندار کردنی کاک ئاسۆس هەردی وەک بەربرسی کۆمبانیای ئاوینە لە لایەن بیاوەکانی عومەر فەتاحەوە کاریکی ریکەوت نەبوو ..

ته‌واوی په‌یوه‌ندیبه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ستی پارتیدایه‌
ته‌واوی په‌یوه‌ندیبه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ستی پارتیدایه‌ که‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌ بارزانیه‌وه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا به‌ ناوی نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ دانراوون . هه‌مان شت یه‌کێتیش کردویه‌تی .. نهێنی ئه‌وه‌ له‌ چیدایه‌ که‌ براکه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ ئه‌ڵمانیا سالانێکی زۆره‌ به‌رده‌وام چوار پاسه‌وانی ئه‌ڵمانی به‌ شوێنه‌وه‌یه‌ و تێچوه‌که‌شی له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌درێت .. ته‌واوی ڕاستیه‌کان ته‌نیا دوای ڕوخانی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی هه‌رێم ئاشکرا ده‌بێت .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت