هێمن قادر : ئەوقاف و حیزب .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەکۆمەڵگای ئێمە وەزارەتی ئەوقاف لەبەری نموزەجێکی جوانی بەڕێوبەردن بۆتە بەشێک لە فەسادی ئیداری و گەندەڵیەکان . مامۆستایانی ئاینی ئەم وەزارەتە لەژێر هەڕەشە و دوورخستنەوەو چاو سورکردنەوە و سوتاندنی ڕیشیان کارەکانیان ڕایی دەکەن . ئەوانەی ئەم وەزارەتە بەڕێوە دەبەن زۆربەیان کەسانی سەر بەحیزبی دەسەڵاتدارن و شارەزایی یان لەکاروباری ئاینیدا نیە .

لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا کاتێک عەرشی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە هاتۆتە لەرزین و دەترسن لەمانەوەی خۆیان بۆیە بەپێچەوانەی پەیامی ڕابردوویان کاتێک پێیان وابوو دین شتێکی روحیە و دەبێت لەچوارچێوەی مزگەوتدا بمێنێتەوە نابێت پەل بهاوێتە ناو کایەکانی تری ژیان ، بەڵام ئێستا هەوڵدەدەن نەک بەبئ دەنگ کردنیان بەڵکو بەکارهێنانیان لە بەرژەوەندی خۆیان، بەتایبەت لەم چەند ڕۆژەدا کەئاستی ناڕەزایی خەڵکی گەیشتۆتە لوتکە .
لەهەولێر ئەو هەولێرەی کەدەسەڵاتدارەکانی هیچ دوژمنێکی کورد نەماوە کە بۆی نەچەمابنەوە ، دوا مامۆستایانی ئاینی دەکرێت کەبێ دەنگ بن و هانی خەڵکی بدەن بۆ ئەوەی دان بەخۆیاندا بگرن بەبیانوی جیاواز و لاواز ، ئەگەریش مامۆستایەکی ئاینی بەپێچەوانەی ئەوان ڕاستگۆیانە باسی گەندەڵی و فەسادییەکانی دەسەڵاتی باسکرد ئەوا تەقە لەماڵەکەی دەکرێ و یاخود ئیهانە و سوکایەتی پێ دەکرێت و ڕیشی دەسوتێنن .
لەسلێمانیش دوا لەمامۆستایانی ئاینی دەکرێت لەوتاری هەینیدا هانی مامۆستایان بدرێت بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و بایکۆتکردن بشکێنن ئەم داوایەی وەزارەتی ئەوقاف لەمامۆستایانی ئاینی و جێ بەجێکردنی لەلایەن مامۆستایانی ئاینی وەک ئەوە وایە منداڵێک لە برسان بگریا و لەبری ئەوەی پارووە نانێکی بدەیە دکتۆرێکی دەروونی بۆ بانگ بکەی و باسی برسییەتی بۆبکەی بۆئەوەی ژیر بێتەوە .
ئەمە لەکاتێکدایە مامۆستایانی ئاینی لەبارو دۆخێکی وەها ئەگەر لەبەر پیرۆزی کارەکانیان نەبا گومانی تێدانیە بایکۆتی کارەکانیان دەکرد ، هەروەها وەزارەتی ئەوقاف یەکێکە لەوەزارەتە گەندەڵەکان لەبەری ئەوەی خۆی بەراستکردنەوەی کارەکانی خەریک بکات بۆتە ماوسێک بەدەست حیزبە دەسەڵاتدارەکان چۆنیان بوێ بەم شێوەیە کاریان پێ دەکەن .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت