بورهان شێخ ڕەئووف : لە پەراوێزى پرۆژە چاکسازییەکاندا  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا زۆر پرۆژەو بانگەواز و وتارو پێشنیارو بیروڕا خرانە ڕوو دەربارەى قەیرانە قورس وگورچکبڕەکانى هەرێمى کوردستان کە هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان چارەسەرى بە پەلەو پێشنیارى بە جێ و خەمخۆرى و بە دەربەسیان پێوە دیارە بۆ دۆخى نەخوازراوى هەرێمى کوردستان .
بەلام حەزدەکەم ئەوە بە بیرى خوێنەران و هەموو لایەنە بەر پرسەکانیش بێنمەوە کە چۆن پزیشکەکان ناتوانن چارەسەرى دەردو نەخۆشیەکان بکەن تاوەکو جۆرى ڤایرۆس و بەکتریاو هۆکارو ماکى دەردو کۆڤانەکان نەدۆزنەوە ناتوانن چارەسەرو تیمار بۆ دەردەکان دەستنیشان بکەن .
بۆیە ئاواش بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانانە کە ڕەگو ڕیشەى مێژووییان هەیە و هەموویان دەر ئەنجامى کەڵەکە بوونى کەموو کوڕیەکانى حوکمڕانى کوردن لە دواى ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى 1991 ەوە تاوەکو ئەمێستا ،
ئێستاش ناتوانین چارەسەرى گونجاو بۆ هەموو ئەو دەردو مەینەتیانە بدۆزینەوە کە بەرۆکى تاک بە تاکى ئەم هەرێمەى گرتووەتەوە بێئەوەى قامک لە سەر هەموو فاکتەرو دیاردە نەگەتیفەکانى داکشانى سیاسى کە زانستى سیاسەت دیارى کردوون دانە نێیین کە لە خوارەوە یەک بەیەک دەیانخەمە ڕوو و بە گیانێکى وەرزشیانەوە دان بە هەڵەو کەموو کوڕیەکاندا نەنێین زۆر ئەستەمە ئەم قەیرانانە بگوزەرێنین و بچینە قۆناغێکى ترى گەشەکردنەوە .
دیاردە نێگەتیفەکانى داکشانى سیاسى لە کۆمەڵگادا :
1 – هەڵبژاردنى ساختەو چاوپۆشى لە یاساو بڕیارەکان .
2 – خۆپیشاندانى ناڕەزایى ئامێز بە بەکارهێنانى توندو تیژى .
3 – ئاژاوەى نەیاران چالاکى ژێرزەمینى و هێرشى چەکدارانە .
4 – گەندەڵى سیاسى بۆ بەرژەوندى تایبەت .
5 – پەرت و بڵاوى پارتە سیاسیەکان ،
6 – سەرکوتکردنى ناڕەزایەتیەکان .
7 – پیرۆزکردنى سەرکردەکان .
8 – مەزنکردن وپیاهەڵدانى ئایدیۆلۆجى فەرمى حوکمڕانەکان .
9 – بە سیاسى بوونى هێزە چەکدارەکان بوونى هێزى چەکدارى نایاسایى .
10 – ملکەچبوونى فەرمانبەران بۆ هێڵى پارتى دەستەڵاتدار،
11 – گەندەڵى فراوان و خراپ بەڕێوەبردن ،
12 – بە سنتراڵبوونى بڕیارەکان .
13 – زیندانیکردنى بە کۆ .
14 – دەستێوەردانى دەرەکى لە کاروبارى ناوخۆ .
15 – نەبوونى شەفافیەت لەکارى حکومەت و بەرپرسیار نەبوونى حوکمڕانان بەرامبەر بە خەڵک .
16 – سەروەر نەبوونى یاساو سەربەخۆ نەبوونى دەستەڵاتى دادوەرى .
بەڵى ئەو خاڵانە لەلایەن نووسەرێکى ئێرانى نووسراون بە ناوى د. عەبدوڕەحمان عالم لە کتێبى بنەماکانى زانستى سیاسەت کە وەرگێڕراوەتە سەر زمانى شیرینى کوردى وەکو بنەمایەکى گشتى بۆ هەموو گەلان بەڵام بە ووردبوونەوە لێیان زۆربەیان لەناو کۆمەڵگاى ئێمەدا بوونیان هەیەو فاکتەرى سەرکى قەیرانەکانن .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت