Goran-pkk

هۆشه‌نگ سەروچاوەیی :  گۆران و په‌كه‌كه‌ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

گۆران وه‌ك هه‌رئایدۆلۆژیایه‌كی نوی كه‌له‌باشوری كرودستان له‌ژیر چه‌وساندنه‌وه‌ی عه‌داله‌تی دارایداو خۆفه‌رزكردنی ئایدۆلۆژیای سیاسی هاته‌ بوونه‌وه‌ ، ئیتر توانی زۆرینه‌ی ده‌نگێكی ناره‌زایی له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌ كه‌بانگه‌شه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی و دارایی بۆهه‌مووان ده‌خوازێت ، ئه‌وا پێم وانیه‌ ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ بێت كه‌ ( كه‌عه‌قڵ و بوون گه‌رایی ) ده‌یه‌وێت ،، چونكه‌ بمانه‌وێت یان نا بززتنه‌وه‌ی گۆران ته‌نیا هه‌ڵگری په‌یامی عه‌داله‌تی دارای و پێكه‌وه‌ ژیانه‌  ، نه‌وه‌ك گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی له‌ عه‌قڵی كۆنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌تی ( كه‌لتورو دین ) دا .

ئه‌وه‌ی كه‌زۆریش گرنگه‌ باسی لێوه‌ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ ، ئێستا كوردستانی باشوور كه‌وتۆته‌ بارێكی قورسه‌وه‌ كه‌به‌هۆی ده‌سته‌ڵاتی خۆسه‌پێنی سیاسیه‌وه‌ پێه‌وه‌ گیرۆده‌بووه‌ ، جاهه‌م له‌رووی  ئابوری سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی و گشت بواره‌كانی تری تایبه‌ت به‌ژیانی خه‌ڵك   .

كه‌هیچ له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیان و ناكارایی نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كان كروو بێده‌نگن ،، ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێت له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌بێت ئیتر هیچ رێگاچاره‌سه‌رێكی ترنه‌بێت بۆهه‌ڵقه‌نان و بازدانی ته‌واوه‌تی بۆئه‌م دۆخه‌ ! به‌ڵكوو كێشه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ به‌هۆی خودی خۆیان كه‌به‌ژدارن له‌م چه‌قبه‌ستویه‌دا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دایه‌ بۆیه‌ ناتوانن خۆیان له‌م دۆخه‌ رزگاربكه‌ن و له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران هیچ فشارێك و ئه‌لته‌رناتیڤێكی  تری پێ نیه‌ كه‌بتوانێت خۆی لێ رزگاربكات و به‌سه‌ر ده‌نگی ده‌سته‌لاته‌وه‌ سه‌ركه‌وێـت ،، چونكه‌ پێم وایه‌ هه‌موو قسه‌یه‌ك كراوه‌و هیچ نه‌ماوه‌ نه‌گوتریت ، به‌ڵام خودی ده‌سته‌ڵات لێی بێده‌نگه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ قسه‌ بۆدارو به‌رد بكرێت .

ئیتر ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ پێم وایه‌  بزوتنه‌وه‌ی گۆران  ، كه‌ بتوانێت هه‌م خۆی نوێ بكاته‌وه‌و هه‌م خۆشی له‌م دۆخه‌ رزگاربكات و ئیتر بۆئه‌به‌د جارێكی تر گه‌ل چاوه‌رێی نوخبه‌یه‌كی سیاسی نه‌كات بۆهه‌ڵته‌كاندنی هزرو بیری كۆنی عه‌قڵی كۆنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌وا پێم باشه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران خۆی بكات به‌ لقێكی نوێ له‌ژێر باڵی ( په‌كه‌كه‌) دا چونكه‌ تاكه‌ ئایدۆلۆژی كه‌له‌ناو كوردان دا بوونی هه‌بێت و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆربێت ئه‌وا ته‌نیا   په‌كه‌كه  یه‌ .

كه‌خۆی له‌خۆیدا وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی نه‌ته‌وه‌یه‌ ئه‌وا هه‌ڵگری له‌گۆرنانی   عه‌قڵی كۆنی دین و كه‌لتوریشه‌  تاحه‌دێك ،، چونكه‌ گه‌ر له‌ئێستاوه‌ سه‌رجه‌می ئه‌م ده‌نگه‌ ناره‌زایه‌تیه‌ كه‌بوونی هه‌یه‌ ئه‌وا گۆران ناتوانێت بۆگۆرینی سه‌رجه‌م پایه‌كانی ژیانی تاكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بگۆرێت .

ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری عه‌قڵی ئازادین  له‌ناو گۆراندا بیرو چاره‌سه‌ری خۆیان بۆئه‌م پێكهاته‌یه‌ بخه‌نه‌ كارو ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن ،، لێره‌دا پێم وایه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیاندایه‌ ، چونكه‌ ده‌مێكه‌ بێچاره‌یی گۆران له‌م دۆخه‌دا ئه‌وی خستۆته‌ بازنه‌یه‌كی داخستودا و خۆشیان له‌چاوه‌رێی گۆرینی بارودۆخه‌كه‌ن ، وه‌ك ئوه‌ه‌یه‌ كه‌سێك بێت ده‌ستیان بگرێت و پێیان بلێت ئه‌وه‌ بكه‌ن و ئه‌وه‌ مه‌كه‌ن ، چونكه‌ گۆران توانی هۆشێكی نوێ بخاته‌وه‌ نه‌وه‌ی نوێ ، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ی  ئه‌م هۆشه‌ نوێ یه‌ بۆنوێتر هه‌نگاو بنێت و بۆهه‌تاهه‌تایه‌ ئه‌م ده‌نگه‌ كۆبكاته‌وه‌و به‌ره‌و ئه‌م نوێخوازه‌ بروات كه  عه‌قڵی په‌تی مرۆڤ گه‌رایی  ده‌یه‌وێت ، چونكه‌ بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت تائیستا هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كی ( عه‌قل گه‌رایی) كه‌جه‌ماوه‌رێكی زۆرینه‌ی هه‌بێت بوونی نیه‌ بۆیه‌ هه‌سته‌كه‌م گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بێت ئه‌وا بوونی ئه‌م ده‌نگانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران كه‌له‌خۆیدا كۆی كردونه‌ته‌وه‌ ئه‌وا به‌هه‌ده‌رده‌روات ، یاهیچ نه‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئایدۆلۆژیای خۆی بگۆرێت بۆ نوێ خوازی  عه‌قڵ گه‌رایی دوور له‌دین و كه‌لتور  .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت