Keery-barzani

عوسمان عومەر : دۆستە بێ گوێیەکانى ئەمریکا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دواى ڕاپەرینە شکۆدارەکەى ئادارى ساڵى ١٩٩١ و یەکگرتویی هەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵگاى کوردەوارى بە پشتگیرى هێزی پیشمەرگە و چەکدارە هەڵگەراوەکان لە رژێمى تۆتالیتارى بەعس هاتنە ریزەکانى گەل بۆ رامالێنى دەسەلاتى ٢٣ سالەى دامودەزگا ئەمنى و داپلۆسێنەرەکانى بەعس وەرگەرانێکى جۆرى بوو لەتەرازوى هێز دواى ئەوەى لەلایەن هاوپەیمانانەوە پەڕو باڵ کرابوو زەمینەى سەربەخۆییەک بۆ کوردستان فەراهەم کرا لەلایەن بەرەى کوردستانیەوە بۆ حوکمرانى خۆجێیەتى .

لەکاتى راپەرین و دواى ڕاپەرینیش چەندین دەزگاى ڕۆژنامەگەرى بەناوبانگ و گەورەى میدیایی وەک CNN , CBS, ABC, BBC ئەمەریکى و ئینگلیزى و هەندێ لە ووڵاتانى ئەوروپى وەک فەرەنسا و هۆڵەندا و وولاتانى تر پەیامنێرو ڕۆژنامە نوسەکانیان لەڕێگەى مەکتەبى شامى ی ن ک وە رەوانەى کوردستان دەکرد , بوونى جەنابى مامجەلالیش لەوێ کاریگەرى خۆى هەبوو بۆ هاندانیان . مەکتەبى شام وەک بنکەیەکى تۆڕى هەواڵى و میدیایی فراوانى لێهاتبوو . پێش گەرانەوەى جەنابى بۆ کوردستان لەگەل گەرانەوەى جەنابیشى چەندین ڕۆژنامەنوس و پەیامنێرى تر هاتنە کوردستان و بەداخەوە یەک دوانیکیان لە ڕوومالە ڕۆژنامەوانیەکاندا گیانیان لەدەست دا .
ڕۆژنامەنوس و پەیامنێرەکان ڕۆژانە شانبەشانى هیزى پێشمەرگەو خەڵکە ڕاپڕیوەکە دەچونە بەرەکانى شەر بۆ ئەو شوێنانەى کە هێشتا ئازاد نەکرابون یا شەریان تێدا مابوو و ئێواران هەندێکیان دەگەرانەوە لاى ئێمە و بەو بێتەلە راکالەى کە لەناو ئۆتۆمبیل لەمصیف صلاح الدین جیگیرمان کردبوو هەواڵ و دەنگوباس و پەیامەکانیان دەگەیاند بەبێتەلى شاممان و کەبەراستى و بەدلسوزى لەلایەن کاک ئاراس و کاک ئاکۆ و هەندێ برادەرى تر کاری لەسەر دەکرا ، چونکە تۆرەکانى گەیاندن بەتایبەت مایکرۆوەیڤەکان لەکارخرا بوون ، بەهۆى بۆمبابارانى فرۆکەکانى هاوپەیمانانەوە و بوونى هاوڕێیانیان لەشام هەواڵەکان بەخیرایی بڵاو دەکرایەوە و هەندێ لە دەزگا میدیاییەکان تەلەفۆنى سەتەلایتیان پێ بوو دیمانەو چاوپێکەوتن و شەرەکانیان پەخش دەکرد راستەوخۆ .
لەو رۆژنامەنوسانەى ئەو رۆژانە چاوم پێیان کەوت جۆناثان راندل , چاڕلى و جیم میوەر و بەداخەوە ناوى ئەوانى ترم بیرنەماوە زۆربەیان کارتەکانى خۆیان دەدامێ , زۆرجار بەهۆى زمانەوە قسەم لەگەڵ دەکردن و پرسیارم لێ دەکردن ، یەکێ لەو قسانەى کە لە جۆناثانم گوێ لێبو دەیووت (Kurdistan our glasses to the middle east واتە کوردستان چاوێلکەى ئیمەیە بۆ رۆژهەلاتى ناوەراست ) هەر بۆیەش ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى گرنگى زۆریان دەدا بۆ بووژانەوەى ژێرخانى ئابوورى و بنیات نانەوەى دامودەزگا حکومیەکان و کەوتنە سەرپێ و پێشکەشکردنى مشورەت و پارێزگارى لەگەلى کورد هەربۆیەش هێڵى ٣٦ یان دامەزراند بۆ پاراستنى , هەروەها دامەزراندنى رێکخراوە مەدەنیەکانى هاوکارى وەک فاوو شێلتەرو و یوئین دى پی و چەندین دەزگاى تر و پێشخستنى ئازادى را دەربرین و هەرئەوانیش بوون بونە هۆى سازدانى یەکەم هەڵبژاردن لە کوردستان پاش ٨٠ ساڵ و راهێنان و مەشق پێکردنى دەیان و سەدان کادیرى مەدەنى بۆ ئەوکارەو هەروەها مەشق پێکردنى دەیان و سەدان کادیرى ئیدارى و سەربازى و ئەمنى و پۆلیس و پەرلەمانتارو پێگەیاندنى سەرکردەى گەنج و بەهێزکردنى دۆستایەتى لەگەل حیزبەکان و دەستەى حوکمرانى دواتر , چ راستەوخۆ چ ناراستەوخۆ لەروى سەربازیەوە بەشداربون لە گەشە پێدانى تواناو ئیمکانیاتى پێشمەرگە چ لەرووى ئیستیخبارى و ئەمنى وبابەتى تریش بەهۆى ئەوەى ئەمریکا وولاتێکى زلهێزەو بەردەوام لەسەر ستراتیژیەتى درێژ خایەن کاردەکات لەگەل دۆست و هاوپەیمان و تەنانەت نەیارەکانیشى خاوەن پشویەکى درێژەو بەبەرنامە هەولدەدات شکستیان پێ بێنێ و بەردەوامیش لەگەل دۆستەکانى هەولى گۆرانکارى و خۆگونجاندن دەدات لەگەڵ واقیع دا و بەتایبەت لەگەل وولاتە تازە دۆستەکانى وەک هەرێمەکەى ئێمە و ، دەتوانم بلێم چ ئەمریکا چ وولاتانى ئەوروپى لەرێگاى بینین وچاوپیکەوتنەوە لە وولاتى خۆیان چ بەهاتن بۆ هەرێم چ لەریگاى دبلۆماتکارەکانیان و نێردەکانیان چ بەهۆى رەخنەى میدیایی بەهێمنى و لەسەرخۆیی سەرنج و تێبنیى خۆیان گەیاندۆتە دەسەلاتدارانى هەرێم و هەولى زۆریش دراوە بۆ پیشخستنى هەرێم بەرلەوەى بگاتە ئاستى ئەو دارمانە سیاسیەى کە لەبەرچاوى هەموان روونە …. بەلام ئەوەى جێگەى داخە دەتوانم بڵێم هیچ سودێکمان لە سەرنج و تێبینیەکانى ئەوان وەرنەگرتووە بەلکو زۆرجاریش پیچەوانەى سیاسەتەکانى ئەوان کە ئازادى رادەربرین و ئازادى رۆژنامەگەری و خۆپیشاندان و مانگرتن رێگەى لیگیراوە وکەنالى راگەیاندن داخران وبارەگاش سوتێنراوە و تا گەیشتە رادەرى پەکخستنى پەرلەمان ورێگرتن لە سەرۆکى پەرلەمان و دەرکردنى وەزیر و دژى گەندەلى و شاردنەوەى داهات و موچەدواخستن و نەدانىن هەربۆیەش لە یەکێ لە کۆبونەوەکانى پەرلەمان دبلۆماتکار و کونسولەکان ئامادەى دانیشتن بوون بۆ ئەوەى بە هەریمى کوردستان بلێن کە نامانەوێ دەسەلات دەستاو دەست نەکرێ و نامانەوێ پێشێلى یاساکانى خۆتان بکەن و پیچەوانەى قسە و واژووى خۆتان بن ئەو شتانەیان بەلاوە گرنگە …. ئەو مشورەتانەى ئەمریکا بۆ هەرێمى کوردستان بۆ سەرکوتکردنى رؤژنامەنوس و کوشتن و رێگرتن لە ئازادی تاک و دەستگرتن بە سەر سەروەت و سامانى میلەت و ناشەفافى و پێشێلکردنى یاساکان نەبووە .
هەرچەندە شەرى داعش و پارێزگارى لەهەرێم لە ئیستادا بەردەوامى پشتگیرى ئەمریکاو ئەوروپا لە هەرێم دەکرێت بەلام پێم وایە بەهۆى سەرکەشى تاک لایەنیک کە دەمێکە لەگەل خوێنیان تیکەل بووە ئەویش یا من یا هیچ و گەر چاکى نەکەین ئەوا پێمان تێکدەدرێ , ئەمریکا ئەو مشورەتانە پێشکەش دەکات تا بزانێ چەند گوێی بۆ شل دەکەن بەلام کە زانى نەخێر سودى نییە ئەو دۆستایەتیە پشتگوێ دەخات و ئاوڕت لێ ناداتەوە نمونەشم بۆ ئەوانەى ئاماژەم پێداوە , کاتێ گەلى فیلیپین دژى مارکۆس لەسالى ١٩٨٦ دا رژانە سەرشەقامەکان و نارەزاتیەکان گەیشتە ئاستى تەقینەوە کۆرازۆن ئەکینۆى لە شوێنى مارکۆس دانا نمونەیەکى ترى زیندو حەمە رەزا شاى پەهلەویە , ئەمریکا تا سەردەمانێک گەر هەر هێرشیک بکرایەتە سەر ئیران ئامادە بوو شەریشى لەپاڵ بکات ، بەلام کە گەلانى ئێران راپەرین و دەستیان بە نارەزایەتى کرد هەرچەندە ئەوەشى دەزانى کە ئیران پیگەیەکى گرنگە بۆ ئەمریکا بەرامبەر سۆڤیەتى جاران لە رۆژهەلاتى ناوەراست و دەشى زانى وولاتێکى گرنگى بەرهەم هێنى نەوتە لەرێگاى دبلۆماتکارو نوینەرانیان ئاگادارى حەمەرەزا یان لە گەندەلى و پێشیلکردنى مافى مرۆڤ و تورەیی خەلک کردەوە بەلام ئەو هیچ گوێی بە مشورەتەکانى ئەمریکا نەدا بۆیە بەیەک بەیاننامەش رەخنەیان لێنەگرت و پشتیان تێکرد و یەک فیشەکیشیان بۆ نەتەقاند و لێیگەران تا بەو شیوەیە ریسوا ببێ و لە ئێران رابکات لە شوێنێ پەناهەندە بى تامردنى .
نمونەیەکى تری نزیکتر حوسنى موبارەک دۆستى نزیکى ئەمریکا کە لە بەهارى عەرەبی لەحوکم لادرا ئەویش یەکێک بوو لە گوێ نەگرانى ئەمریکیەکان بۆیە پشتیان تێکرد و لەسەرحوکم هێنرایە خوارەوە و تەنانەت دادگایش کرا چونکە ئەمریکیەکان بەپێى ستراتیژیەتى خۆیان و هەندێ بەرژەوەندی کاردەکەن و لە کۆنەوە وتویانە سەرکردەو حوکمرانەکان دێن و دەرۆن ئەوەى دەمێنێتەوە گەلە .. پێشم وایە ئەمریکیەکان و ئەوروپیەکان ئاگادارى ووردو درشتى رووداوەکان و قەیرانەکان و ئەوەش دەزانن کێ هۆکارەکەیەتى و گەر حوکمرانەکانى هەرێم بەپەلە چارەسەرى قەیرانى ئابورى و گەندەلى و پێشێلکردنى یاساکان نەکات ئەوا لاى ئەوان وەک دۆستێکى بێ گوێ لە قەلەم دەدرێ چیتر داعش و ئێران ئەمریکاو ئەوروپا بێ دەنگ ناکەن لە ئاست شکست خواردوی هەرێم .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت