Barzani

ئەبوبەکر جاف : دوو كەلیمە لە بارەی چاكسازییەكەی سەرۆكەوە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

كەلیمەی یەكەم

سەركردایەتی پارتی كۆبوونەوە ، بە تێكڕای دەنگ بڕیاریاندا پشتگیری تەواوی پاكیجی چاكسازییەكە بكەن . ئەمە نووكتەیە بە ڕاستی ، گەندەڵ و بزنسمانی سیاسی و عائیلە مالیكەكان لە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسیدان ، خۆ ئەندام ناوچەو ئەندام ڕێكخراوەكان نین ، ئەوان چییان هەیە تا لێپێچینەوەیان لە گەڵدا بكرێت . ئەوان خۆیانن . دڵنیابن بە ڕۆیشتن و دەركردن و هەڵهاتنی هەر یەكێك لەم ماسییە زۆر گەورانە ، دڵنیابن پاسەوانەكانیشیان لە گەڵیاندا ناڕۆن . بە ڕوویەكی دیكەدا بە ئاشتبوونەوی میللەت و لەشكرێك پارتی نیگەران و زویر دەكەوێتەوە .

كەلیمەی دووەم
شێخ ئەحمەدو شێخ عبدالسلام و تا بارزانی باوك خۆیان لەسەر نان و ئاو ڕادەهێنا ، بارزانی نەمر لە ٧٠ بۆ ٧٤ لە شاردا چی هەبوو ؟ بارزانی نەمر دوو كوڕی بەجێیهێشت و پەیوەندییەكان كرد بە حكومەتی مەركەزی عێراقەوە ، ئەو كاتە بەرزانی حاشای لێكردن و بەم هەڵوێستەی گەورەتر بوو . ئێستا لە ناو خانەوادەی بەڕێزیشتاندا بازرگانی بە سەرمایەی ڕۆحی و شۆڕشگێڕی بەرزانی باوك و ئێوەشەوە دەكرێت ، هەرچی دزو چەتەو شەوكوتێكی ناو پارتی بگرین دەڵێت : خۆیان بازرگانی و سیاسەتیان تێكەڵاو كردووە . بەڵێ وەك چۆن دوو كوڕی بارزانی نەمر دەركران و وەلاوە نران ، مێژووی خوێن و ماندووبوون و خەبات و سەرمایەی زیاتر لە نیو سەدەی ئێوە دەبێت پارێزگاری لێبكرێت وەك سەرمایەی نەتەوەیەك . پێویستە ئێوەش لە براو برازاو خاڵ و كەسی پلە یەكەمی خۆشتانەوە دەستپێبكەن . وە چاوەڕوانی كارێكی لەو شێوەش لە ئێوە دەكرێت . ئومێدێك بە ئێوە هەیەو ئەم پاكێچە دوا چانسە .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەت دەگات بە هاوڕیکانت