بەڵگەی پەیوەندی پارتی و چەتەکان دژی ڕۆژئاوای کوردستان .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی بەڵگەیەک کەلە شارۆچکەی تلرەفع سووریا بەدەستکەوتووە ، پەیوەندی نێوان دەسەڵاتدارانی هەولێر و ئەنقەرە و چەتەکانی ئەحرار ئەلشام زیاتر دەخاتەڕوو .

لەبەڵگەکەدا ئاشکرادەبێت کە ئەو چەتانەی هێرش دەکەنە سەر گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردنشینی حەلەب لە کوێ و چۆن و بەپشتگیری کێ چوونەتە ناوچەکە و تیایدا داوا دەکرێت ڕێگە بە پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بدرێت بچنە حەلەب بۆ پشتگیری چەتەکان شەڕی کوردان بکەن .
ماوەی چەندین ڕۆژە گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردانی حەلەب کەوەک وارگەی ئارامی ئاوارەی گەڕەکەکانی دیکە دەناسرا لەژێر هێرشی گروپە چەتەکاندایە ، بەتایبەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا هێرشەکان زیاتربوون .
لە ڕۆژی 16 شوباتی ئەمساڵەوە هێرشەکان زۆر بەتوندی بۆسەر ئەو گەڕەکە دەستی پێکردوە ، چەندین کەسی مەدەنی شەهید و برینداربوون ، شەرڤانانی یەپەگەش بەرخۆدان دەکەن و بەرامبەر هێرشەکان وەستاونەتەوە .
چەند ڕۆژ بەرلەئێستا ئاشکراببوو کە چەکدارانی سەربە ئەنجومەنی نیشتمانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا ناسراو بە ( ئەنەکەسە ) بەشێکن لەوان ، ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە ، فەرمانداری گشتی یەپەگە ڕۆژی 07.03.2016 لە بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندبوو کە گروپە چەکدارەکانی سەربە ئۆپۆزسیۆنی سوری و ئەنەکەسە پشتگیری چەتەکانی ئەلنوسرە دەکەن و لەناو هێرشەکاندا بۆسەر ناوچەکە جێگە دەگرن .
ئەنجومەنی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوری هاوکاری لە تورکیا و قەرەر و سعودیە وەردەگرن و ناوەندەکەیان لە ئستەمبوڵە ، کاتێک یەپەگە هەرێمەکانی دەوروبەری عەزازی لە چەتەکان پاککردەوە، داوایان لە یەپەگە کرد بوو لەو هەرێمانە بکشێنەوە ، بەرپرسی پارتی یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا کەلە ئەنەکەسەدا جێگە دەگرن و لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە هاوکاری دەکرێن هەمان داخوازی کشانەوەیان لە یەپەگە کردبوو ، ئەندامی بەڕێوبەری پارتی یەکێتی کورد لە سوریا فواد عەلیکۆ لەوکاتەدا لە تەلەفزیۆنەکانی پارتیەوە لە هەولێر دەرکەوت و وتبووی دەبێت یەپەگە هێزەکانی خۆی لە عەزاز بکشێنێتەوە ، عەلیکۆ ڕۆژی 19.10.2015 لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی وتبووی ( ئەحرار ئەلشام گروپێکی تیرۆریستی نین ) .
بەهەمان شێوە هەفتەی ڕابردوو عەبدولحەکیم بەشار سکرتێری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی سووری کە بەکەسێکی نزیک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ناسراوە ئێستا لە تورکیا دەژی ، لە بەیننامەیەکەدا لە پەیچی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فێسبوک داوای لە کوردانی ڕۆژئاوا کردبوو کە جگە لە داعش و ڕژێمی سوری دژی هیچ لایەنێکی دیکەی وەک جەبهەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام شەڕ نەکەن .
ئێستاش بەپێی ئەو بەڵگەیەکی دەست ئاژانسی هاوار کەوتووە ، پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا و عێراق لەگەڵ تورکیا دژبەشۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونتردەبێتەوە ، نامەکە لە شارۆچکەی تلرەفع گیراوە کە فەرمانداری چەتەکانی ئەحرار ئەلشام بۆ فەرمانداری جەبهەی ئەلنوسرەیان ناردوە .

ناوەرۆکی نامەکە کە بەزمانی عەرەبی نوسراوە بەم شێوەیەیە :

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆبرایانی فەرمانداری جەبهەی ئەلنوسرە لە ویلایەتی حەلەب
مافیاکانی ئەسەد کە چەکدارانی پەکەکە هاوکاریان دەکەن، بەهێرشێکی هۆڤانە هەوڵ دەدەن شاری حەلەب و گوندەکانی دەوروبەری داگیربکەن و کرداری دژە مرۆیی بەرامبەر خەڵکەکەی ئەنجامبدەن .
پەنابەخودا ئێمە خۆڕاگری دەکەین و یەکڕیز دەوەستین بۆ بەرگریکردن لە خەڵک و گیانمان ، کوشتنی ئێمە وەک ئەوان نیە و خوێنی ئێمە وەک ئەوان نیە .
بەهۆی ئەم دۆخەوە داوا لە برایانمان لە فەرمانداری جەبهەی ئەلنوسرە دەکەین مۆڵەت بدەن سەربازانی باکوری عێراق لەسنوری تورکیاوە دەربازی ناوچەی عەزازبن ، ئەوانەی باسیان دەکەین ناسراون بە ( پێشمەرگە ) تکاتان لێدەکەین کارئاسانیان بۆ بکەن، لەبەرئەوەی ئەوان نەک بەناوی سوپایەکی کوردی بەڵکو بەناوی سوپای ئۆپۆزسیۆن دژ بە ڕژێمی سەفەوی دێن ، لەشکری باکوری عێراق ئامادەن بەشداری ژوری ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ڕزگارکردنی تەواوی ئیمارەتی حەلەب بکەن تا لە ( ڕژێمی ئەسەد و تیرۆریستانی پەکەکە ) پاکی بکەنەوە و ئەوەی لەوان بخوازرێت جێبەجێی دەکەن ، خۆیان و هەموو کادێرەکانیان دەخەنە خزمەت ژوری ئۆپەراسیۆنەکانەوە .
لەسەر ئەو بنەمایە زۆرهەن دەیانەوێت ئاژاوە بنێنەوە و بانگەشەی درۆ بڵاودەکەنەوە و دەخوازن لەنێوان خەڵک و ڕۆڵە موجاهدینەکاندا ئاژاوە دروست بکەن .

بزوتنەوەی ئیسلامی ئەحرار ئەلشام
24 ڕەبیعی یەکەم 1347 هیجری
4.01.2016 میلادی

Ballga Daesh

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

بە کلیکێک لەسەر مسبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت