هاوکار حسەین : ئـەگەر شەھیدەکان زیندوو ببنەوە چی دەکەن ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نەوشیروان مستەفا لەباسی شەڕی چیای بییە – ی نێوان پارتی و یەکێتی لەساڵی ١٩٨٣- دا دەڵێت :

یەکێ لەو دیمەنانەی بیرم ناچێتەوە ، پێشمەرگەیەکی تیپی سەفین ناوی فاروق بوو ، بەسەختی برینداربوو، لەبن بەردێکدا دانیشتبوو خوێن لەبرینەکەی سنگی ئـەچۆڕا . دوای مردنی کە گیرفانی گەڕابون ، ٢٥٠ فلس لەگیرفانیدا بوو . کە سەرکەوتم بۆ شەڕگەو لاشەی کوژراوێکی پارتییان پیشاندام ، ٢٠٠ تمەن لەگیرفانیدا بوو . لەدڵی خۆمدا بەزییم بەخۆم و بەگیانبازەکانی گەلەکەمدا ھاتەوە ، لەم شاخە بەرزە لەسەرچی شەڕ ئـەکەن ؟
لەتۆنی گێڕانەوەی ئـەم چیرۆکەدا دەردەکەوێت ، خوێنی مرۆڤی کورد چەند بێنرخە ، لەوەش بێنرختر ئـەوەیە کوشتنی مرۆڤ بگاتە ئـاستێک نەزانرێت لەبەرچی دەمرێت ! ھیچ شتێک بەڕادەی دەردی خۆخۆریی میلەتی ئـێمەی توشی داڕزان و داڕوخان و دواکەوتویی نەکردوە .
ئـاخر بوێری ئـەوێت ئـێمە خۆمان بەگەلانی تر بەراوردبکەین ، ھەر ئـەو سەردەمەی کە ئـەمانە دەستیان لەخوێناوی یەکتر ناوە ، گەلی فەڕەنسا سەرقاڵی ئـاھەنگ گێڕان بووە بەبۆنەی ئـەوەی دواین کەسیان کرد بەخوێندەوار ، ئـەڵمانیەکان قیادەی پیشەسازیی ئـەوروپایان دەکرد ، جولەکەکان کاریان بۆ دروستکردنی پاوەرپلانتی ئـەتۆمی کردووە ، ژاپۆن ملی دەکوتا بۆ مۆنۆپۆڵکردنی کایەی تەکنەلۆژیا .
منیش کە ئـەو پەرەگرافەم خوێندەوە ، بەزەییم بەو دو گەنجەدا ھاتەوە کە چۆن وا بێنرخانە جوانەمەرگ بون ، لەدڵی خۆشمدا دەموت خۆزگە ئـێستا بۆ پێنج خولەک زیندویان بکەیتەوە ، بزانە تف لەو بەرھەمە ناکەن کە ئـەوان خۆیان بۆدا بەکوشت ؟ بزانە چۆن تف لەناوچاوانی ئـەو ئـاغایانەیان دەکەن کە بێ ھیچ پاساوێک کردیانن بەخۆراکی قەل و داڵ ؟ دڵنیام لەژیاندا بمانایە ئـێستاش ھەروا گیرفان بەتاڵ دەبوون .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت