نورەدین دەمیرتاش : ھاتنی گێرۆنیمۆ لە چیا دووکەڵاویەکانەوە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

تێبینی ـ نوسەر برای سەلاحەدین دەمرداش ـە .

وتەیەکی ھیندۆسورەکانی ئەمەریکا ھەیە دەڵێت : مرۆڤ ھەتا لە سروشت دوور بکەوێتەوە دڵی دەبێت بە بەرد .
ماوەی چەند ھەفتەیەک ویستیان خەڵکی گوێیان لە شین و ھاوار و گریایان بێت ، کۆمیتەکانی ھەدەپە ھاتنە ناوبەرەوە بەڵام ڕێگایان پێنەدرا و نەیانتوانی ھیچ بکەن ، ١٣٢ کەسایەتی خاوەن ویژدان کە لە نێوانیاندا ویداد تورککەلی و ڕاکێل دینک و مورادخان مونگان و لالە مانسور و باسکن ئۆران و جەلال باشلانگیچ و ئۆیا بایداریشیان تێدابوو بەسەر دێڕی ( لە جزرە بۆتان مرۆڤایەتی دەمرێت) ڕوونکردنەوەیەکیاندا ، ئەوان وتیان ئێمە ئامادەین بچین ئەو بریندارانە ھەڵگرین و بیانھێنینەوە ، بەڵام ڕێگایان پێنەدرا و نەیانتوانی ئەو کارە بکەن ، ھێزەکانی ئاکەپە بەبەرچاوی ھەموو جیھان کتومت کردارەکانی داعشی پەیڕەو کرد ، کاتێک دەتوانرا بریندارەکان و گیرخواردوەکانی ئەوێ ڕزگار بکرێت بەڵام چەتەکانی ئاکەپە وەک چەتەکانی داعش ڕفتاریان کرد و ھەموو کەسێکیان کوشت .
لە جزیرەی بۆتان نزیکەی ٢٠٠ کەسی سڤیل و بێچەک و بریندار و بەتەمەن و ژن و پیاویان سوتان و کۆمەڵکوژیان کردن ، ئەمە ئەوە نیشان ئەدات کە ئیتر نرخ و بەھای مرۆڤایەتی لەژێر سفرەوەیە ، لەبەرامبەر ئەمەدا یان دەبێت تۆڵە بکرێتەوە یان مرۆڤایەتیمان نامێنێت ، ئەوان دەیانەوێت لەژێر سایەی چاوترساندن و بێبروایی و بێ ھیوایی ڕووی گەل وورد و خاش بکرێت و بەھاو نرخی مرۆڤایەتی بخەنە ژێرپێیانەوە .
حکومەتی ئاکاپە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی جزیرەی بۆتان تەواو بوو بەڵام پێش ئەوەی وادەی قەدەغەی چوونە دەرەوە کۆتایی پێبێت لەبەرامبەر کۆمەلکوژیەکەی جزیرەی بۆتان چالاکییەکی تۆڵەسەندنەوە پێکات ، کاتێک چالاکی گیانبازی لەدژی ماشێنەکانی سوپای تورک ئەنجامدرا لە ئەنقەرە حکومەتی ئاکەپە دوانەکەوت لەوەی کە ئەم چالاکییە بخاتە ئەستۆی پەیەدە و یەپەگە ، بێگومان ڕوون و ئاشکرایە کە حکومەتی ئاکاپە ئەگەر بۆی بلوێت و پێی بگونجێت ئەو کۆمەڵکوژییەی لە جزیرە ئەنجامی دەدات بەھەمان شێوە لە ڕۆژئاوای کوردستانیش ئەنجامی دەدات ، حکومەتی ئاکاپە لەلایەک دەیەوێت شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک ئامانج نیشان بدات و لەلایەکی تریشەوە دەیەوێت ئەم چالاکییە پەردەپۆش بکات کە بەناوی تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵکوژی جزیرەی بۆتان ئەنجام دراوە ، ھەرچەندە مەسەکان بەلایەکی تری زۆریشداببن بەڵام ناتوانن پەردەپۆشی ڕاستیەکان بکەن ، چالاکییە گیانبازیەکەی ئەنقەرە وەڵامێکە بۆ کۆمەڵکوژیەکەی جزیرە کە دەوڵەتەکەی ئەردۆغان ئەنجامیداوە ، ئەم چالاکییە ئەو وەڵامەیە بۆ ئەوان کە پێیان دەڵێت : ڕووی بەرخودان و مرۆڤایەتی کۆتایی نایەت .
ھەدەفی سەرەکی ئەم کۆمەڵکوژییە ئەوەیە کە دەیانەوێت ڕووی ئازادی نەھێڵن ، بەڵام چالاکییە گیانبازیەکەی ئەنقەرە بانگەوازییەکە بۆ ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیانە ، کۆمەڵگایەک کە ڕووی ئازادی و بەرخودانی خۆی بپارێزێت ھەمیشە دەتوانێت خۆشی بپارێزێت ، ھەربۆیە ئەو ڕژێمانەی کۆمەڵکوژی دەکەنە ئامرازی سەرچاوەی ھیوای خۆیان ، ھەمیشە ئەو ڕووە دەکەنە ئامانجی خۆیان ، نمونەی ئەمەش ھیندۆسوورەکانی ئەمەریکایە .
یەکێک لە بەتەمەنەکانی ھێندۆسوورەکانی ئەمەریکا ، کە دوا کەسە رزگاری بووە لەو کۆمەڵکوژییەی ڕووبەڕوویان بونەوە ، لەلایەن دەسەڵاتی ئەوکاتەی ئەمەریکاوە گێڕانەوەکانی سەرنج ڕاکێشەرە ، وەک دەزانرێت دواھەمین کۆمەڵکوژی لەبەرامبەر قەبیلەی ھێندۆ سوورەکانی ئەمەریکا بەناوی ( لاکۆتاسیو ) کۆمەڵکوژیان کردن لە ٢٩ ی دیسەمبەری ساڵی ١٨٩٠ دا ئەمەریکیەکان ٤٤ ژن و ١٨ منداڵ و زیاد لە ١٥٠ ھیندۆی سوریان کۆمەڵکوژ کرد ، ئەم ڕووداوە ناوی کۆمەڵکوژی ئەژنۆ زامدارەکانیان لێناوە کە ھۆکارەکەشی گوایە سەمای خەیاڵەت بووە ، ھیندۆکان باوەڕیان وایە کە لە ئاکامی ئەم جۆرە سەمایەدا ئەوەی لەدەستیان چووە بۆیان دەگەڕێتەوە ، بەڵام بەڕێوبەرانی ئەمەریکا پێیان وابووە کە ئەوە سەمای خۆ ئامادەکردنی شەڕە و ئامادەباشی ناڕەزایی دەربڕینە ھەربۆیە بڕیار دەدەن کە ئەوانەی ئەم سەمایە دەکەن دەستگیر بکرێت ، بەڵام ھێندۆکان خۆیان ڕادەست نەکردووە و لەئاکامی ھاتنە ئاراوەی شەڕ و پێکداداندا ھەموویان کۆمەڵکوژ دەکەن .
یەکێک لەو ھیندۆیانەی لەو کۆمەڵکوژییە رزگاری دەبێت کە نازناوی ڕەشە بزنە کێوی ھەیە دەڵێت : دواھەمین کۆمەڵکوژی رووی خەیاڵ و ئازادی ، ناوبراو دەڵێت : ئەوکاتە نەمدەزانی کە چەند کەس کوژراوە ، ئێستا بەم تەمەنەمەوە کەلەو بەرزاییانە دەڕوانم تاکو ئێستاش دەتوانم تەرمی ڕیزکراو و لەش سوتاوی ژن و منداڵەکان ببینم ، لەوێدا دەتوانم لەناو ئەو قوڕ و چڵپاوەدا شتی بەنرخ کە کوژراون ببینم و لەژێر باھۆزی بەفر و باراندا داپۆشراون، بەڵێ گەلێک لێرەدا کۆمەڵکوژ کرا .
دوا خۆڕاگر و شۆڕشگێڕ کە بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکان ڕزگاری بووە ، بووتە سیمبوڵی خۆڕاگری و بەرخودان ناوی ( گیرونیمۆ ) یە کە ناوە ڕاستەقینەکەی گۆکھلایەھە ـیە ، لە ساڵی ١٨٥٨ لەلایەن بەکرێگیراوە ئیسپانیەکانەوە ھاوژینەکەی و دایک و سێ منداڵی کوژراون ، لەو ڕۆژەوە ناوبراو وەک شەڕکەرێکی خۆڕاگری چەخماخ ئاسا ناوزەند دەکرێت ، چەندینجار دەستگیرکراوە بەڵام ھەمیشە توانیوێتی ھەڵبێت و خۆی ڕزگار بکات و جارێکی تر شەڕ بکاتەوە ، ناوبراو ٤٠ ساڵی تەمەنی لەشەڕدا بەسەر بردووە و پاشانیش لەبەرامبەر پێنج ھەزار سەربازی ئەمەریکی لەگەڵ ٢٤ جەنگاوەر پەنای بۆ چیای دوکەڵاوی بردووە ، دوای ئەوەی ھێزە سەربازیەکە دەست دەکەن بە کوشتنی ژن و منداڵی ناوچەکە بۆ ئەوەی کوشتاری زیاتر نەکەن خۆی دەدات بەدەستەوە ، لە ساڵی ١٩٠٩ دا گێرۆنیمۆ لە زیندانی ئۆکلاھۆما لەژێر ئیشکەنجەدا دەکوژرێت ، تاکو ئێستاش خەڵکی ناوچەکە پێیان وایە کە ناوبراو لەسەر چیای دوکەڵاوی دەژی ، کۆمەڵکوژیەکەی کاربەدەستانی ئەمەریکا تا کوشتنی دواین کەس بەردەوام بوو .
ئەم کۆمەڵکوژییە خزێنرایە ناو سینەماوە کە ئەکتەر مارلۆن براندۆ رۆڵی باوکی دەبینی لە ساڵی ١٩٧٣ خەڵاتی نۆبلی وەرگرت ، ئەکتەر مارلۆن بۆ پرۆتێستۆکردنی ئەو کۆمەڵکوژییە ئەم خەڵاتەی رەدکردەوە ، ئەم ھەڵوێستەی ئەکتەرە ئەمەریکیەکە ھەڵوێستێکی گرنگە ، مارلۆن لە جیاتی خۆی کچێکی گەنجی ھیندۆی ڕەوانەی مەراسیمەکە کرد کە لەجیاتی خۆی وتارێک پێشکەش بکات ، ھەرخۆشی چەند دێڕێکی نوسیبوو کە لە مەراسیمەکەدا کچەکە بیخوێنێتەوە ، مارلۆن نوسیبووی ( بەدرێژایی ٢٠٠ ساڵ خەڵکی ھەرێمەکە کە لەپێناو بنەماڵەی خۆیان و ئازادیاندا جەنگاون ، پێیانمان وتن برادەرینە چەکەکانتان دانێنن ، بابەیەکەوە دانیشین ، برادەرینە ئەگەر چەکەکانتان دانێنن باسی ئاشتیتان لەگەڵ دەکەین ، لەپێناو خێری خۆتاندا بەیەکەوە ڕێکدەکەوین ، کاتێک بڕوایان بەم قسانەمان کرد و چەکەکانیان دانا ئەوانمان کوشت ، درۆمان لەگەڵ کردن ، بۆئەوەی لەزێدی خۆیان ھەڵیان تەکێنین ھەڵمانخەڵەتاندن ، برسییانمان کردن ، ئێمە باسی ڕێککەوتنمان لەگەڵ کردن بەڵام ھەرگیز لەگەڵیاندا ڕیککنەکەوتین ، بەو فڕوفێڵەوە بەزۆر واژۆمان پێکردن ، ئەوان بەو ژیانە ناخۆشەیانەوە درێژەیان بە ژیانی خۆیاندا وەک سواڵکەرێک ژیان ، ئیوە بەگوێرەی خۆتان دەتوانن مێژوو بشێوێنن و ھەڵسەنگاندنی خۆتان بکەن ، بەڵام ئێمە کارێکی باشمان نەکرد لەگەڵیاندا ، ئێمە بە عادیلانە ھەڵسوکەوتمان نەکرد تەنانەش راستگۆش نەبووین ، ئێمە بەرامبەر ئەوان مەجبور نەبوین مافەکانیان بۆ بگەڕێنینەوە و نەمەجبوریش بووین پەیوەستی ڕێککەوتنە کانمان ببین چونکە ھێزەکەی دەستمان وایلێکردین کە ھێرش بەرین و ماڵ و حاڵیان زەوت بکەین و ئەو مافەمان بەخۆمان ڕەوا بینی کە ژیان و ئازادیان لیبستێنینەوە ، لەکاتێکدا کە ئەوان بۆ شکۆمەندی خۆیان خەباتیان دەکرد بەڵام ئێستا بێشەرمیەکەی ئێمە بووە بەشکۆمەندی ، بەڵام شتێک لەئارادایە کە ناتوانرێت خۆتی لێبدزیتەوە ، ئەویش دەسەڵاتی گەورەی مێژووە ، دڵنیابن لەوەی کە مێژوو دادگاییمان دەکات ، ئایا ئەمە بە گرنگ دەزانین ؟ .
ئەمڕۆ ئاکەپە و سوڵتانەکەی کۆشک لە تورکیا ئەوەی لەبەرامبەری قیت بێتەوە بە تیرۆریست ناوزەندی دەکات و روبەڕوی ڕژێمێک بوینەتەوە کە تەنانەت ڕێزدارترین ڕۆشنبیریشیان کە دەمدەکەنەوە بێڕێزیان لەبەرامبەر دەکەن ، بەڵێ ئێستا روبەڕوی ڕژێمێکی وا بوینەتەوە ، ئایا ئاخ و نزامان دوای چەندین ساڵان دوای ئەم کۆمەڵکوژییە ئەو نەوەیەی کە ئێمە وەک براندۆ ناوزەند دەکەن و ئایا ئێمەش ئەم ئاخ و نزایە بۆ نەوەی نوێمان جێدەھێڵین ؟ .

بێگومان چارەنوسی ئێمە وەک چارەنوسی ھیندۆکان نابێت .
چالاکییە گیانبازیەکەی ئەنقەرە لەلایەن سیاسەتمەدارەکانی تورکیاوە شەرمەزارکرا ، بێگومان رونکردنەوەی ناڕەزایی دەربڕینی ئەو کەسانەی کە پارێزەری ماف و ژیانی مرۆڤن ناتوانێت ئامانجی ئەم چالاکییە بسڕێتەوە ، لە جزیرەی بۆتان ویستیان لەژێر خانویەکدا ھەموو گەل کۆمەڵکوژ بکەن ٢٠٠ کەسی سڤیل کۆمەڵکوژ کران ، ئایا نابێت وەڵامی ئەم کۆمەڵکوژییە بدرێتەوە ؟ لەلایەکەوە ئەم چالاکییە گیانبازییەی تورکیا وەک جزیرە لەبەرامبەر خەڵکی سڤیل و بێچەک و خەڵکی ناو ژێرخان ئەنجام نەدرا ، ئەم چالاکییە لەناو دڵی ئەنقەرەی پایتەخت ڕێوشوێنی سەربازی دەوڵەت کرا بە ئەنجام ، ئەم چالاکییە تەنھا لە چوارچێوەی گیانبازییەک و روویەکی ئازادانەوە ئەنجامنەدراوە ، بەڵکو بەشێوەیەکی زۆر توند و تۆڵە و کرداری و ڕێکخراوەیی و زانستانە و بەھێزێکی تۆکمەوە ئەنجامدراوە .
ئەوانەی لەم چالاکییەدا گیانیان لەدەستدا ، بوون بە قوربانی سیاسەتە کۆمەڵکوژیەکانی ئەردۆغان و ئاکەپە ، ئەگەرچی مردنەکانی ئەوان ھەرزان بەھاش بوبێتن و لەبەرامبەر ئەو سەربازانە ئەم چالاکییەش ئەنجامدرابێت ، ئەمە ھیچ لەو ڕاستییە کەم ناکاتەوە کە بەرپرسی یەکەم سیاسەتە گڵاوەکانی ئاکەپەیە ، ئەگەرچی ئەم چالاکییە بەتایبەت لەدژی ھێزی سەربازیش ئەنجامدرابێت موخاتەبەکەی ئاکاپەیە ، لەمردنی ئەواندا ئاکاپە بەرپرسیارە ، لەبەرئەوەی ئەو چالاکییە پەیامێکە بۆ ئاکەپە و ئەو ھێزانەی کە واژۆیان کردووە بۆ ڕەزامەندی نیشاندانیان کە ئەردۆغان و ئاکەپە لەدژی کورد کۆمەڵکوژی بکەن پەیامێکە کە پێیان دەڵێت : چارەنوسی گەلی کورد وەک چارەنوسی ھیندۆکان نابێت .

گیرۆنیمۆیەک کە لەچیای دوکەڵاوییەوە ھاتووە
با بۆساتێک دەستبەرداری ئەو چالاکوانە بین کە بەشێوەیەکی گیانبازانە ئەم چالاکییەی ئەنجامدا ، تەنانەت ئەوەشی چووە بۆ پرسەکەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت ، سەرۆکی جەھەپە کەمال قلچدارئۆغڵو کە ھیچ کاتێک لەژی کۆمەڵکوژێکانی ناوچەی سوور و ئامەد و ئەوەی ئەنقەرەش کە پێشوتر ھاتبووە ئاراوە ناڕەزاییەکی توندی نیشان نەدا ، ناوبراو لەم بارەیەوە ھەنگاوێکی زیاتری ناو وتی : چوون بۆ پرسەکە کارێکی ڕاست نییە و ئەمە خیانەتە لە نیشتیمان . دوای ڕونکردنەوەکەی داودئۆغڵو ئەمجارەیان کڵچدارئۆغڵو دەنگی گڕکردەوە و وتی : چوون بۆ ئەو پرسەیە خیانەتێکی گەورەیە لەبەرامبەر مرۆڤایەتی . لەھەمان ڕۆژدا پۆلیس ھەڵیکوتایە سەر پرسەی ئەو کچە شەھیدەی کە لەشەڕی داعشدا گیانی بەختکردبوو ، ئەگەرچی لەڕوانگەی مرۆیی و دینیشدا چوون بۆ پرسەی کەسێک کە کۆچی کردبێت ئەرکێکی کۆمەڵایەتییە ، دەوڵەت و سیاسەتمەدارانی تورک تەنانەت بەشێوەیەکی فاشیزمانە ڕوبەڕوی ئەمەش دەبنەوە .
ئەگەرچی زاڵمەکان ڕۆڵی مەزڵومیش ببینن بەڵام کۆمەڵکوژیەکانیان و کردارە پاکتاویەکانیان ناشاردرێتەوە ، ساڵی پار ھێرشیان کردە سەر گۆرستانەکان و گۆڕەکانیان تەفروتونا کرد و ئێستاش ھێرش دەکەن سەر شوێنی پرسەکان و بێ ئەخلاقی خۆیان نیشان دەدەن ، ھەموو ئەمانە پاکتاو و کۆمەڵکوژیەکی ئاشکرایە .
ئەوان بۆئەوەی ترسی خۆیان نەھێڵن بە ھەموو توانای خۆیان ئەنەڕێنن ، نەڕینی کەسێک ھاوار و ترسی کەسێکی تر زیاتر دەکات ، بەڵام ئەوان و ئەوانەی نایانەوێت حاڵی ببن ئەو پەیامەیان وەرگرت کە ئەگەر دەستبەرداری کۆمەڵکوژی سەرکوردان نەبن دونیاتان بەسەردا سەروبن دەکەین ، ئەگەر ئێمە بەکۆی گشتی بکەوینە ناو بەرخودان و جوڵەوە بەبێ ئەوەی زیاتر ڕوبەڕوی کۆمەڵکوژی ببینەوە ، دەتوانین ڕێ لە فاشیزم بگرین ، ئەگەر لەنێوان ئەوانەی قیژە و ھاوار دەکەن بەباشی پەیامی دۆڕاندنیان پێ نەگات دڵنیابن لەئاکامی سیاسەتە خوێناوێکەی ئاکاپەدا بەھارێکی پڕ خوێناوی لەچاوەڕوانیماندایە .
ئەوان خەمی ئەوە ناخۆن کە تابووت بۆ ھەموو شارەکانی تورکیا دەڕوات ، ئامانجی سەرەکی ئەوان پاراستنی دەسەڵات و کورسیەکانیانە ، ئەگەر چاو لە چالاکییە گیانبازیەکەی ئەنقەرە بکەین پێش ئەوەی تابووت بۆ ھەموو شارەکانی تورکیا ڕەوانە بکرێن دەبێت لە ھەموو گۆڕەپانەکاندا کۆببینەوە و دژبە ئاکەپە و شەڕەنگێزی کۆشکەکەی ئەردۆغان خەباتی دیموکراسی یەکگرتووی گەلان ئاست بەرز بکرێتەوە ، ئەگەر ئەمە بێتە ئاراوە بە دڵنیاییەوە دەبینن کە گەلان دەڵێن : ئەوانەی لە ئەنقەرە گیانیان لەدەستدابوو قوربانی کۆمەڵکوژیەکەی جزرەی بۆتانە کە ئاکەپە لێی بەرپرسیارە و ئەم کردەوەیەش لەئاکامی سیاسەتە خوێناوێکەی ئاکاپە ھاتە ئاراوە .
عەبدولباقی سۆمەر کە چالاکییە گیانبازێکەی ئەنقەرەی ئەنجامدا لەوانەیە بە کەسایەتییەکەی و ناسنامەکەی و ژیان و ئامانج و گەورەیی چالاکیەکەی و بە ھەموو بوارێکێوە لەئەنجامی درۆ و دەلەسەی دەسەڵاتە فاشیزمەکەی ئاکاپەوە وەک خۆی و ڕاست و ڕەوان ھەڵنەسەنگێندرابێت ، بەڵام بەبێ شک بۆ ئەوەی ڕێگا لە کۆمەڵکوژی بگیردرێت ، ناوەکەی عەبدولباقی وەک گێرۆنیمۆی لێدێت باسی دەکەن کە گەڕاوەتەوە بۆ سەر چیای دوکەڵاوی .

سەرجاوە ـ ڕۆژنیوز

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت