kamaran-wriya-3

کامەران وریا قانع : قۆناغی راستكردنه‌وه‌ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئه‌گه‌ر ڕاپه‌رینى به‌هارى 1991 نه‌هێشتنى جه‌ور و سته‌مى بێگانه‌ بووێێت ئه‌وه‌ قۆناغی راستكردنه‌وه‌ كه‌ پێشبینى كراوه‌ نه‌هێشتنى جه‌ورو سته‌مى گروپێكى بچوكى كۆمه‌ڵگاى كوردیه‌ كه‌ هه‌ردوكیان دوو رووى یه‌ك دراون . كۆمه‌ڵه‌ پرسیارێك به‌رده‌وام ده‌كرێت له‌ قۆناعی یه‌كه‌مى راپه‌رین له‌ 1991 كه‌ هه‌ندیكیان بریتین له ‌: ئایا كورد له‌ شه‌و رۆژێكدا بریارى دا راپه‌رێت له‌ دژى سیسته‌مێك كه‌23 ساڵ خه‌ریكى سرینه‌وه‌و كوشتنى بوو ، ئایا راپه‌رین به‌رهه‌مى شۆرشى چه‌كدارى كوردى بوو ؟ ئایا پێش راپه‌رین شۆرشێكى رۆشنبیرى ئاماده‌ بووه‌ ؟ ئایا پێش راپه‌رین دۆخى كۆمه‌ڵگاى كوردى و ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ى كه‌ نوێنه‌رایه‌تى به‌شێكى ئه‌و كۆمه‌ڵگایان ئه‌كرد چۆن بوو ؟ ئایا هاوكێشه‌ نێوده‌وڵتییه‌كان چیان لێهات له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ؟. بۆ قسه‌ كردن له‌سه‌ر راپه‌رین ‌ هه‌ڵه‌یه‌ بڵێن هێزى كۆمه‌ڵگاى كوردى دروستى كرد ، كه‌ ئه‌و كات كۆمه‌ڵگاى كوردى له‌وپه‌رى په‌رته‌وازى و بێهزى خۆێدا بوو .
یه‌كه‌م هۆكارى راپه‌رین هێزى ده‌ره‌كیى بوو به‌ تایبه‌تى ئه‌مریكا كه‌ به‌ خۆیی و سه‌دان هه‌زار سه‌رباز هاته‌ ناوچه‌كه‌.كه‌ ده‌ستكاریه‌كى راسته‌قینه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى دیكاتۆرێكى وه‌ك صدام حسینى كرد , ‌ راپه‌رین نه‌ تواناى بةرةنطاربوونةوةى كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌رهه‌مى هێنا ، نه تواناى ‌هێزه‌ چه‌كداره‌كانى. ئه‌وه‌ى رووویدا وه‌رچه‌رخانێكى چاوه‌روانه‌كراوى هه‌لوێستى زلهێزه‌كان بوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ .
كێشه‌ى هێزه‌ چه‌كدارة كوردييةكان ئه‌وه‌ بوو نه‌یانزانى چى بكه‌ن له‌م رزگار بوونه‌ له‌ به‌عس ،. ئه‌و هێزانه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ رقێك له‌ یه‌كترى و خه‌ونى سرینه‌وه‌ى یه‌كترى هاتنه‌وه‌ ناو شاره‌كان ، به‌ جۆرێك ئامانجى راپه‌رینان گۆرى له‌ رزگار كردنى تاكى كورد له‌ هێزى بێگانه‌ بۆ كویله‌ كردنى تاكى كورد به‌رامبه‌ر خۆیان . ئه‌و كات مرۆڤى كورد له‌ ژێر كاریگه‌رى سحرى نه‌مانى ئه‌و هێزه‌ تۆقێنه‌رو زه‌به‌لاحه‌ى به‌عس بوو ، كه‌ وایكرد ئاور له‌ مافه‌كانى خۆیی نه‌داته‌وه‌ و خۆیی بكاته‌ قوربانى شۆرشگێره‌ تازه‌كان ( سه‌رى به‌رز بۆ مووچه‌ نه‌وى ناكه‌ین ) . له‌به‌رئه‌وه‌ راپه‌رین ته‌نها بریتی بوو له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ى هێزى به‌عس له‌ كۆمه‌ڵگاى كوردى نه‌ك به‌ ده‌ست هێنانى ئازادى و ماف و داد په‌روه‌رى بۆ تاكى كورد .
ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى پێویستى پێیه‌تى دروست بوونى هێزێكه‌ كه‌ دنیا بینى روونى هه‌بێت كه‌ چى ئه‌كات له‌ قۆناغی راستكردنه‌وه ‌، من خۆم گه‌شبینم به‌ دروست بوونى ئه‌م هێزه ، چونكه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى به‌ ئاشكرا هه‌ستى پێده‌كات به‌تاڵبوونه‌وه‌ى سحرى شۆرشگێره‌كانه‌ , هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى داواى ئه‌كات داد په‌روه‌ری و گۆرینى ده‌سه‌لاته‌كانه‌ به‌ رێگاى یاسایی‌ و گه‌رانه‌وه‌ى كه‌رامه‌ته‌ هه‌م بۆ ده‌زگاكانى حكومرانى هه‌م بۆ تاكى كوردى وه‌ ئیراده‌ى به‌شدارى كردنه‌ له‌ بریاردان له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌كان كه‌ ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌ پاشخانێكى رۆشنبیرى قۆناغی راستكردنه‌وه‌ دابنرێت كه‌ راپه‌رینى 1991 له‌م پاشخانه‌ بیبه‌ش بوو . مرۆڤى كورد له‌م ئه‌مرۆدا زیاتر ئاشنا بووه‌ به‌و مافانه‌ى كه‌ لێیدزراوه‌,ئه‌مرۆ ده‌زانێت بۆچى ئه‌م قۆناغه‌ پێویسته‌و له‌ كێ ئه‌و مافانه‌ وه‌رگرێته‌وه ، هه‌ڵه‌كانى 24 ساڵى رابردووى ئه‌م هێزانه‌ گه‌وره‌ترین گه‌نجینه‌ن كه‌ داواكارى ڕه‌وای خۆیان تیا بدۆزنه‌وه‌ . قۆناغى راستكردنه‌وه‌ دژى ده‌سه‌لاتێكه‌ كه‌ به‌ ناو خۆماڵییه‌ و به‌ خه‌یاڵ و حه‌ز و ته‌ماحى هیچ په‌یوه‌ندى به‌ كۆمه‌ڵگاى كوردى نه‌ماوه‌ . كۆمه‌ڵگاى كوردى ئه‌مرۆپیوسته‌ ببێته‌ ( تارقى كورى زیادێكى ) تر كه‌ كه‌شتیه‌كانى سووتاند و رێگاى گه‌رانه‌وه‌ى له‌ خۆیی بڕى ، ئه‌مرۆش تاقه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه‌ پرۆسه‌ى راستكردنه‌وه‌یه‌ ‌ به‌ دنیایه‌ك خه‌ون به ژیانێكى پڕ رێز بۆ هه‌مووان ، ئه‌م جاره‌ گرنگ نیه‌ ئه‌و هێزه‌ كێیه‌ كه‌ جڵه‌وى ئه‌م راستكردنه‌وه‌یه‌‌ ئه‌كات ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌رچاوى روونه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ پێویسته‌ ، راستكردنه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌یان وزه‌و توانایی كۆمه‌لگاى كوردى پیشان ئه‌دات كه‌ ده‌توانێت جیهانى پڕ غه‌در بگۆرێت بۆ جیهانێكى مرۆڤ دۆست . ئه‌م هێزه‌ تازه‌یه‌ ئه‌بێت ئه‌و دۆخه‌ بقۆزێته‌وه‌ كه‌ هه‌موو جیهان ئه‌زانێت شۆرشگێره‌كانى !! 1991 بوونه‌ته‌ دیكتاتۆره‌ پیره‌كانى ئه‌مرۆ، وه‌ ئه‌بێت ئافره‌ت رۆڵێكى گه‌وره‌یی هه‌بێت له‌ به‌شدارى كردن و بریار دان .
هه‌رچى په‌یوه‌ندى به‌ هێزه‌ ئه‌قلیم و نێوه‌ده‌ڵتیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌,كيشةىيةكى ئالؤزة , ضونكة روون نية تا ضةند بةرطرى لةم هيزة ثيرانة ئةكةن . رةنطة ئه‌وان دواجار له‌گه‌ڵ واقعى تازه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن , وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ میسر و تونس روویاندا , ره‌نگه‌ ولاتانى ئیران و توركیا هه‌وڵى مانه‌وه‌ى ئه‌م هێزه‌ رزیوانه‌ى كورد بده‌ن تا ئاستێك , به‌ڵام دواجار به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیان پێش هه‌موو ئامانجێكه‌ ، وه‌ ئه‌و دۆخه‌ تازه‌ كه‌ دێته‌وه‌ ئاراوه‌ بێگومان ره‌چاوى به‌رژوه‌ندى ئه‌و دوو وڵاته‌ ئه‌كات به‌ شێوه‌یه‌كى تازه‌ كه‌ دوور بێت له‌ پاشكۆیی .
له‌ كۆتایدا ئه‌م هێزه‌ ته‌قلیدیانه‌ى ئێستا له‌ كوردستان كه‌ ده‌سه‌لاتدارن ناتوانن زیاتر له‌وه‌ى 25 ساڵ زیاتر كردویانه‌ هیچى تر پێشكه‌ش كه‌ن ، ئه‌و هێزانه ئه‌وه‌نده‌ كۆنه‌پارێز و به‌رژه‌وه‌ندى په‌رست بوون جار جاره‌ شتێكیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ناوى كۆمه‌ڵگاى كوردی و به‌رژوه‌وه‌ندى گشتیه‌ ، ئه‌وان تازه‌ وه‌كو ئه‌و تۆپه‌ڵه‌ به‌فره‌ى لێهاتوه‌ كه‌ له‌ به‌رزایه‌ك تلۆر ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بوو ، كه‌ به‌ وردو خاش بوونى خۆێی دنیایه‌ك وێرانى له‌ دوا خۆیی به‌جێده‌هێلێت .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت