Mamosta-Osman

عوسمان عومەر : شەرەکانى شوباتى ١٩٨٨ ى دۆڵى جافەتى وکشانەوەو دواتر ناونانى بە ئەنفال .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەشى حەوتەم و کۆتایی :

دواتر ئەنفالى سنورەکانى مەلبەندى دوو لە گۆپتەپەو عەسکەر و ناوچەکانى دەشتى کۆیەو قەلاسێوکەو شێخ بزەینى دەستى پێکرد و سوپاىى عیراق سەرمەستى سەرکەوتنەکانى بوو …. بۆ مێژو ئەیڵێم : شەرەکانى سنورى مەلبەندى 3 و 4 شەرى بێ وێنەو بێ هاوتا بوو لەوسنورە تۆمارکراسەرەڕاى بێ ئیمکانیەتى و بەهێزى سوپاى عیراق بەچەکى مۆدێرنى جۆراوجۆر تەنانەت دەنگۆیەک هەبوو نازانم تا چەند دروستە گوایە رژێمى عیراق بۆمبى جەمرە خەبیسەى بەکارهێناوە …. ئەوشەرانە بەسەرپەرشتى کاک ملازم عومەرو کاک کۆسرەت و کاک حەسەن کویستانى بەشدارى زۆربەى فەرماندەکانى ئەو سنورە ئەوانى تریش بەراستى شەرەکانى سەرکردایەتى و مەلبەندى 1 و 2 و 3 و4 داستانێک بوو لە مێژوى بزاڤى رزگارى خوازى گەلى کوردستان لە ئەنجامى هەموو ئەنفالەکان کە 8 ئەنفاڵ بوو 182 هەزار گەنج و پیرو ژن ومنال بێ سەروشوێن کران لەوانە خێزان و دوو منالى عەدەد بێتەلێکى لاى خۆمان لەگەرمیان بوو ئەوکاتە بەر ئەو شالاوە نەگریسە کەوتن هەروەها بایز حمەد ئەمین کادیرى مەلبەندى 2 کەخالى هاوسەرەکەم و 550 کەس لەبنەمالەکەیان لەناوچەى شێخ بزەینى بەر ئەوشالاوە کەوتون هەروەها هاورێەکى سەردەمى خوێندنى ئامادەییم بەناوى عەبدولڕەحمان کەریم لەناو ئەنفال کراوان دا بوو .
پاش راپەرین لەبارەگاى سکرتاریەت گەنجێکى هەرزەکارم بینى بەناوى تەیمور کە یەکێک بوو لە رزگار بوانى ئەنفال هەندێ پرسیارم لێکرد سەبارەت بەرزگار بونى و چۆنیەتى گەرانەوەى بۆ کوردستان بەهۆى خێزانێکى عەرەبەوە ئەنجامدراوە ….. چەندین سەرگوزشتەى ناو بەندیخانەی نوگرە سەلمان و تۆپزاوا ئەوکات و سەردەمە لە سەر لێوان بوو
رۆژ ژمێرى ئەنفالەکان :
1 – ئەنفالى یەک
لە 23/22 ى شوبات تاکو 19 ى ئادارى 1988 ناوچەکانى دۆلى مەرگەو جافەتى سەرکردایەتى .
2 — ئەنفالى دوو
لە 22 ى ئادارى 1988 تاکو ١ى نیسان ناوچەکانى قەراخ , سەنگاو بازیان , دەربەندیخان , شارەزوور .
3 – ئەنفالى سێ
لە 1 ى نیسان تاکو 20 ى نیسان ناوچەکانى گەرمیان ( کفرى , کەلار , چەمچەماڵ قادرکەرەم ) .
4 – ئەنفالى چوار
لە 3 ى ئایار تاکو 8 ى ئایار ناوچەکانى شوان ,شێخ بزەینى , دەشتى کۆیە قەڵا سێوکە , تەق تەق گۆپتەپەو عەسکەر و چەمى رەزان .
ئەنفالى پێنج
ئەنفالى 5 و 6 و 7 لە 15 ى ئایار تاکو 26 ى ئاب سماقوڵیەکان , بالیسان و شەقڵاوە , خەلیفان تا سنورى بالەکایەتى .
6 – خاتمة الانفال کە بۆ ناوچەکانى بادینان دهۆک , زاخۆ , ئامێدى تا سنورى تورکیا بوو .

تێبینى :
زۆر زۆر سوپاس ورێزم بۆ هەر هەڤاڵێک دەکەم دواى خوێندنەوەى ئەو بیرەوەریەم هەر کەم وکوریەک یا هەلەیە لە بەروارێ یا ناوى کەسێ یا شوێنێ شک دەبات بەرێز و سوپاسەوە لێى وەردەگرم کە بۆم راست کاتەوە بەراستى ئەوە میژووى پڕ سەروەرى شۆرشى نوێى گەلەکەمانە لە بیرەوەریەکانى خۆم دا وا تۆمارم کردووە نامەوێ لەداهاتودا گەر تەمەن باقى بێ بەهەڵە چاپى بکەم .
لەسەرەتاوە نوسیومە 1408 کۆچى بەرامبەر سالى 1988 ى زاینى بووە .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت