بێستون حەمەساڵح : پێش گەڕانەوەت .. ئەگەر گەڕایتەوە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەلایلاما بۆ ئەوەى خوێنى گەنجێکى تبتى بەناهەق نەڕێژرێت ، بنەو بارگەى پێچایەوە لەپێناوسەربەخۆیى و چەسپاندنى دیموکراسى نەوەستا تاخەڵاتى نۆبڵى ئاشتى وەرگرت و وەک سەفیرو سەرکردەى تبتیەکان نەک هەر خۆى گەلەکەى بەدونیا ناسان .
ماندێلا پاش (٢٧) ساڵ زیندانى لە پێناو نەمانى ڕەگەزپەرستى و مرۆڤ بوونى گشت مرۆڤەکان وەک بەشەر جا چ سپى پێست بێت یان ڕەش پێست ، پێش ڕەش پێستەکان سپى پێستەکان هەڵیان بژاردو کردیانە سەرۆکى خۆیان ، تەنها بۆ ماوەى ساڵێک سەرۆکایەتى وڵاتى قبوڵ کردو پاشان لەتەک خیزانەکەى خۆى گەرایەوە شارە دێکەى باو باپیرانى .
مارتن لۆسەر کینگ بەهەمان شێوە تا تۆوى عەدالەت و یەکسانى لەنێو گەلانى ئەمەریکا چاند خۆى نا ئێستا نەوەکانى و گەلانى ئەمەریکا گۆرانى بۆ ڕۆحیانەتى دەڵێن .
هێرتزل کە بڕیارو تەواجودى دەوڵەتى ئیسرائیلى ئیعلان کرد ، خۆى پێى نەگەیشت گۆڵدەمائیرو بیگن و کێ و کێ مەشخەڵى دەوڵەتى ئیسرائیلیان تا بە ئەمڕۆ بەرزکردۆتەوە .
تشرشل پاش شەڕى جیهانى دووەم ووتى ئێمە نەتەوەیەکین هەرگیز نامرین و خۆشبەختین ، ئەوەتا ئەمڕۆ ئوسکوتلەندیەکان دواى ڕیفراندۆم بۆ جیابونەوە بڕیارى مانەوەیان ئازادانە دا .
سەفەرى نەوشیروان مستەفا بنەو بارگەو بوخچەى کوێرەوەرى ژیان و خەبات و تێکۆشانى بەدەم ڕێگاوە چنیوەتەوە ، بەرەو کەنارى ئارامى سەرى هەڵگرتووە ، بەمەزەندەى ئەقڵى خۆم پریاسکەى ئەمجارەى توێشەبەرەى هزرو دونیابینى ئەم پیاوە قۆناغبەندیەکى تر چەرخەلەیەکى تر لە دوامەنزڵگەى نەتەوەکەى ئاسۆیەکى تر دەبەخشێت فیکرى ئەم پیاوە گەیاندنى پەیامێکە لە دواهەنگاودا سیاسەت تەشکیلەیەکى سەیرى لێ بەرهەم دەهێنێت ؟ .
دەشێ نەوشیروان مستەفا جیهان بینى بۆ سیاسەت سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەى ئایدیاو موتوربەکردنى بە ڕەهەندە جیاوازەکان کەڵکەڵەى لە مێشکى دابێت و زەنگێکى نوێ لێبدات .
بەڵام…
بە بیرى متەوازعى بەندە نەگەڕێیتەوە باشترە ، بەگەڕانەوەت پێویستە هەگبەى دەرەوەت ئێستێک پێ بکەیت و پێداچونەوە بە دەستورو هەیکەلەو کارى ڕیکخراوەى بزوتنەوەکەت یەکەم کارى پاش گەڕانەوەت بێت .
دەنا بەتیۆرەکردنى ئەوەى مێشکى تۆ لەبوارى عەمەلى ئەمڕۆى بزوتنەوەکەت و گەلەکەت ، پێم وایە سەختە جێبەجێکردنى؟ .
لێ گەڕێ بزانە هاوەڵ و جڤات و ژوورو دەست ڕۆشتوانى سیاسەتى ئەمڕۆى گردەکە چى دەکەن و بە کوێ دەگەن؟ .
مەگەڕێوە تا دڵنیا نەبیت ، لەموتوربەکردنى دوا قۆناغى گۆڕانکارى؟ .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت