لەئەگەری سەردانی سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان بۆ ئەمریکا ، پارتی بێزارکردووە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی سەرچاوەیەک دەست وتاریکورد کەوتووە ، یوسف محەمەد سەرۆکی پەڕلەمان بەم زوانە سەردانی ئەمریکا دەکات . 

سەردانەکەی سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان بەفەرمییەو لەلایەن کۆنگریس و دەوڵەتی ئەمریکاوە بانگێشت کراوە ، بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە نەداوە کێ و چ کەسایەتییەک پێشوازی لێدەکات .
سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان ، کەئێستا لە وڵاتی سویدەو لەلایەن کۆمەڵێک لێپرسراویی باڵای ئەو وڵاتەوە پێشوازیی گەرمی لێکراوەو ، گوێ لە بۆچوون و داواکارییەکانی گیراوەو ، ناڕەزایی توندیان دەربڕیووە لە کۆتوبەندکردنی دیموکراسی هەرێم لەلایەن هێزێکەوە بە شێوەی سەربازیی .
هەروەها بەپێی سەرچاوەیەکی تر ، پارتی لەهەوڵی ئەوەدایە سەردانەکەی سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان بۆ ئەمریکا هەڵبوەشێنێتەوەو ڕێگریی لێبکات ، چونکە دەبێتە هۆکاری هەڵماڵینی سیاسەتی چەوتی پارتی بەسەر هەیمەنەتی هەرێم و ، جگە لەمەش پارتی لەوە دەترسێت سەرۆکی پەڕلەمان ببێتە دەستپێکی ئاڵوگۆڕی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بەپارتی .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێكانی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت