بێستون حەمەساڵح : هەڕاجە .. هەڕاج .. دیباتى چى کاکى باخەوان ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو کاتەى هێلکە لەڕووکارى دەرەوەى دەشکێت ژیان کۆتایى پێدێت ، لە هەمان کاتدا گەر لە ناوەوە هێلکە کە بشکێنیت سەرەتاى ژیانێکى نوێیە ، هەرچەندە دەرەوە گەورە بێت بەڵام شتە جوانەکان لەناوەوە دەست پێ دەکات ..
ئەو کاتەى کوردستان لەزمانى زەبرو زەنگ سیخناخ بووبوو سیکولاریزم و ئیسلامگەراکان کاکى باخەوان پشکى سەرەکیان هەبوو لە ئاشوبى کورد بەکورد کوشتدان و دواجاریش تەحریم و تەجریمى کوشتاریان کردو خۆیان لێ تەکان؟ .
وەبیرتانە دەیان ڕۆڵەى بەشمەینەتى نیشتمانێکى دزراو لە کەپکى حەمەد ئاغاو دێگەڵەو سپیلک و کوێ و کوی بوونە قوربانى سیکولاریزمى ناوبۆش و ئیسلامگەراى توجارباشى ؟ ..
فرۆید دەڵێت : شارستانیەت ئەو کاتە دەستى پێ کرد کە پیاوێکى توڕە بۆ یەکەم جار لەبرى بەرد ووشەى هەڵدا ..
مەلابەختیارو ئەمیرى کۆمەڵ ، بڵێیت بێ ئاگا بن لەفرۆشى نیوەى زیاترى هەرێمى کوردستان . دیبەیتى فکر بەپولێک بڕۆن دیبەیتى دزەکانى سامانى نیشتمانى بکەن و بیخەنە ڕوو ..
کاتێک کوڕەگەورەکەى جۆزێف ستالین لە جەنگى جیهانى دووەم کەوتە دەست هێتلەر ، هێتلەر ویستى سازان بەکوڕەکەى ستالین بە مارشاڵێکى ئەڵمانى کە لە جەنگى ستالینگراد کەوتبووە دەست ڕووسەکان ئاڵوگۆڕ بکات ، بەڵام وەڵامى ستالین ئەوە بوو ووتى : سەربازێک بە مارشاڵێک ناگۆڕینەوە .
ئێوە ستالینزیم و فاشزمى هیتلەریتان بەئەزمون کردووە ، لێ ناتوانن تاڵانچیەکانى سامانى گشتى لە دیبەیتەکەتان دادگایى بکەن .
باسى چى دەکەن ؟ . پێمان بڵێن دەرچووى ئەکادیمیاى چ فکرێکى جیهانیین ؟ . بەسە قۆڵبڕین و دەسبڕین و سڕکردنى گەلى کوردستان ..
دیبەیتەکەتان تەنها بۆ خزمەتى تیرۆریستت و دزە گەورەکانى نەوت و غازە بۆ سامانى بەتاڵان براوى کوردستانە .
لەزاخۆوە تاخانەقین دەسەڵاتێکى بێ شەرم و دز نیوەزیاترى خاکى بۆ ( ٢٥ ) سال تاڵان فرۆش کردووە .
ئیدى کەس بە هێزى فەرهودى بنەماڵەکان نەڵێت ( فاسد) بەڵکو ( دز ) باشترین و شیاوترین ووشەیە بە ئامباڵایان بکرێت .
هەڕاجە … هەڕاج … دادگایکردن و خستنە ڕووى هاوکارانى تاڵانکردن و چەتەکانى نەوت و غاز بخەنە ڕوو ..
باسى کۆمارى ئیفلاتۆن و جەدەلى بێ هودەى جیاکردنەوەى ئایین و دەوڵەت عەیبە باس مەکەن .
گەر ئێوە مونەزیرو موستەشریق و نەهزەوى و ڕۆشنفکرن هەر ئەمڕۆ لە دیبەیتەکەتان بەئامادەبونى کاکى باخەوانى ڕووداو ڕووداوى شەرمەزارى و ئەتاتورک بڵێن : نیشتمان نیوە زیاترى هەڕاج کراوە دادگاى گەل تەبەنى بکەن کێى تر بەشدارە لە دزینى نیشتمان و خاک و خۆڵى بێننە بەردەم قەزاوەتى دادپەروەرى ..
هەڕاجە …. هەڕاج …. کاکى مەلاى بێ ئیجازەو براو مامۆستاى دینى و خاوەن دکتۆراى فەلسەفەى پێشکەشکار ..

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت