بەرهەم کادار : بۆچی پەرلەمان مەرجەعە ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاتێ باسی مەرجەعیەت دەکەین کە هەمو لایەک بۆی بگەرێنەوە ، دەبێ بەشی ئەوە لێکدانەوە و بەڵگەی بروا پێکراو هەبێت بۆ ئەوەی بروا بەوە بهێنین کە بۆچی دەکرێت بابەتێک یان پۆستێک یان پێگەیەکی سیاسی حیزبی یان کۆمەلایەتی بە مەرجەعیەت دابنرێ وەجۆرێک لە مەنطقی تیا بێت بۆ ئەو ڵیکدانەوەیە ، بۆ نمونەکاتێک لە حیزبێکدا تەواوی ئەندامان لە پلەی خوارەوە بۆسەرەو هەمویان بروان بەوەیە کە سکرتێر مەرجەعە بۆ ئەو حیزبە چونکە هیچ نەبێت لەکۆنگرەی حیزب هەڵبژێردراوە ئەویش بۆ ئەوکاتەی بۆی دیاری کراوە ئەندامانی قەناعەتیان بەو مەرجەعە هەیە ،لەحالەتی کۆمەڵایەتیش ئەمە راستە بۆ نمونە لەناو خێزاندا بەبێ ئەوەی نوسراو هەبێت دایک یان باوک بۆ سەرافەتی خێزان بەمەرجەع دەزانن ئەویش بۆ ماوەیەکی دیاری کراوبەبێ ئەوەی هیچ نوسراوێک هەبێت کە مەرجەعن کەواتە کلتور بەشی ئەوە پاساو دەدا کە کە لەخێزاندا مەرجەعن .
لیرەدا مەبەستم پەرلەمانە کە مەرجەعە ، مەرجەع بونی پەرلەمان قسەی من نیە بەڵکو بریاری ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٠٥ ی پەرلەمانی کوردوستانە مادەی یەکەم ( پەرلەمانی کوردوستان مەرجەعیەتی سیاسی ودەستوری هەرێمی کوردوستانە بۆ پرسەچارەنوس سازەکان وپەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی عیراق دا ، گەرانەوە بۆ پەرلەمان بۆ پرسو راوێژ ) ، مادەی جوارەم ( دەبێت لایەنە پەیوەندی دارەکان حوکمەکانی ئەم بریارە جێ بەجێ بکەن ) لەراستیدا کاتی دەرجونی ئەم بریارە هیچ حیزبو لایەنێک بەناوی ئۆپۆزسیۆن بونی نەبوە ئەوەی کە هەبوە تەنها جەند نوسەرێک بوەیان تاکە رۆژنامە کە بەئاوازی دەسەلات هەڵنەبەریوەرۆژنامەی ( هاوڵاتی ) بوە لەکاتی دەجونی ئەم بڕیارەدا .

تا ئەم کاتە کە یانزە ساڵ تێپەربوە بەسەر ئەم یاسایەدا بۆیەک جاریش پەرلەمان بەمەرجەع نەزانراوە لەلایەن هەمو ئەوانەی خۆیان بەدیموکراسی دەزانن ، ئەم یاسایە نەلەلایەن سەرۆکی حکومەت نەلەلایەن سەرۆکی هەرێم ونەلەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی پێشو نەلەلایەن فراکسیۆنی پەرلەمانی حیزبەکانەوە لەبەغدا جێبەجی کراوە نەلاکاتی کێشەی ناوخۆی کوردوستاندا نەلە کاتی کێشە لەگەڵ بەغدادا ، هەرکاتێک دێنەسەر تەلەڤزیۆن دەڵێن یاسا سەروەرە ، ئەم بریارە لەلایەن خودی سەرۆکی هەرێمەوە پەسەند کراوە پەسەند نەکردنی باشتربو لەپەسەند کردنی چونکە هیج نەبێت دەمان گوت بڕیارو یاسایەکمان نیە کەپەرلەمان بەمەرجەع بزانێت بەڵام ئێستا چەندین یاسای ترمان هەیە کە پاساو دەدەن بە پەرلەمان بۆ مەرجەع بونی وەک یاسای ژمارە ١٦ی سالی ٢٠٠٢ کەتایبەتە بە تەسدیق کردنی رێکەوتن نامەی( واشنتۆن ) بۆپاراستنی ئاشتی ئەم رێکەوتن نامەیە لەلایەن هەردو رێزدار تاڵەبانی و بەرزانی لە واشنتۆن بەستراوە بەلام هەردولا بە ئیعازی ئەمریکا چون بۆ پەرلەمان کە بەیاسا هەردو لا پابەند بکات بە پاراستنی ئاشتی چونکە ئەمریکیەکان باش لەوە گەیشتون کەهەردولا هێندە لەیەک دەچن بۆ سرینەوەی یەکتر باشتر وایە فێری عرفو سیستەمی پەرلەمانی بکرێن بۆیە یاسایەکی لەو شیوەیە لەپەرلەمان دەرکراوە لەلایەکی ترەوە دەردەکەوێت بونی ململانی لە پەرلەماندا شتێکی ئاساییە و ، ناکرێت هەمو کۆمەڵگا لەململانێ دابێ لەسەر بەرژەوەندی حیزبی .

بەڵام دەکرێ کۆمەلگا چاودێر بێت بەسەر دەسەڵاتەوە بونی ئەم دو یاسایە پێش دروست بونی قەیرانی سەرۆکایەتی و قەرانی دارای و قەیرانی عێراق بوە پێش دروست بونی روحیەتی ئۆپۆزسێۆن بوە ، بەڵام هەمو ئەولایەنانەی کە لەوسەردەمەدا لە پەرلەمان بون دوحیزبەکەیدەسەڵات بوون ئاگا داری ئەم جۆرە یاسایانە بون چونکە کادرو حیزبەکان خۆیان ئەم یاسایانەیان دەرکردوە هەرخۆشیان نەک بریاری مەرجەعیەت بەلکو یاسای ئاشتیان جێبەجێ نەکردوە .

بەڵام دوای تێپەربونی کاتو دروست بونی حیزبێک بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە کەدەیەوێت پەرلەمان بکات بەمەرجەع یاسای درێژ کردنەوەی بارزانی دەردەکرێت وجێبەجێ دەکرێت ، بەڵام هەمو ئەویاسایانەی بۆ بەرژەوەندی بارزانین جێ بەجێ دەکرێت بەلام یاساکانی تر جێ جەجێ ناکرێت ، دواترکە ئۆپۆزسیۆن پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەدەستەوەدەگرێت ئەویاساوبریارانەی لەپەرلەمان لەلایەن دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەوە دەرکراون دەیەوێت جێبەجێی بکات بەئاشتی ململانێ حیزبی لەپەرلەمان بکات رێگەی لێ دەگیرێت و خۆی و حیزبەکەی بەروخێنەر دادەنرێت ، ئەمانە باسکردنی دەسکەوتەکانی پەرلەمانە کەلەلایەن دوحیزبەکەوە جێ بەجێ نەکراون بەلام لەئەرزی واقع دا خۆ ئەگەریاساوبڕیارمان نەبێت دەبێت لایەنەکان لەسەر شوێنێک یان پەرلەمان رێک کەون کەمەرجەعە ، حیکمەتی ئەم بەمەرجەع بونەی پەرلەمان ( بونی نوێنەری سەرجەم لایەنەکانو هەڵبژاردنیانە لەلایەن خەلکەوە ) ، لەهەمان کاتدە لەم واقعەی ئێستای تێکەوتوین هەرکەسێک لای خۆیەوە راست دەبێتەوە سەردان وگفتو گۆ دەکات و چارەنوسی هەرێمیک یاری پێدەکات وەک سەردانی کردنی جیگری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمریکا یان سەۆکی حکومەتو جێگرەکەی بۆ بەغدا یان سەردانی کردن بۆ روسیا ئەم جۆرە لەسیاسەت و کار کردن جگە لەم دو حیزبە کێی تر دەزانێ بۆ چی چون ؟ ئەگەر وەک پەرلەمان حسابیان بۆ پەرلەمان بکردایە گفتو گۆیان بکردایە ئەوا سەرجەم لایەنەکان ئاگاداری ئەم دۆخەدەبون ، بەڵام خۆ ئەم دوحیزبە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەلگا ناکەن بەڵام بریارلەچارەنوسی دەدەن ،لەکۆتایدا ئەو وتەی هانا ئارێنت فەلەسوفی ئەڵامانی بە بیرم دێتەوە کە دەڵی لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکاندا پەرلەمان ئامرازی پاراستنو درێژە پێدەری مانەوەی دەسڵاتە .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت