بورهان شێخ ڕەئوف : ئاڵۆزیەکانى خوورماتوو چیمان پێ دەڵێن .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بێگومان شەڕو ئاڵۆزى و ئاریشەکانى خورماتووش بەشێکە لە کۆى قەیران و ئاڵۆزیەکانى عێراق و کوردستان بەهیچ کلۆجێک لە یەک جیاناکرێنەوە ئەگەر بەدواى چارەسەرا بگەڕێن بۆى دەبێت بە یەک پاکێج هەموو کێشەکانى حوکمڕانى لەم وڵاتەدا یەکلا بکرێتەوە .

ئەگەر هەمووان ئومێدو ئاواتەکانیان لەسەر ڕووخانى ڕژێمى پێشوو کەڵەکە کردبوو کە بە کۆتایى هاتنى ئەو ڕژێمە هەموو کێشەو قەیرانەکان ئۆتۆماتیکى چارەسەر دەبن و ئیتر گورگ و مەڕ بە یەکەوە ئاو دەخۆن بەڵام پێشهات و ڕووداوەکان پێچەوانەى ئەوە دەرکەوتن .
وادیارە ئەو عێراقەى کە کاتى دامەزراندنى چۆن بە دەر لە خواستى پێکهاتەکانى بەیەکەوە لکێنرا ئێستاش لە دواى نزیکەى سەدەیەک لە پێکەوەژیانى زۆرە ملیانەى ئەو پێکهاتانە هێشتا هیچ بنەمایەکى هاوبەشیان نیە بۆ پێکەوەژیان و چارەنووسى هاوبەش .
بەڵێ قەیرانەکانى حوکمڕانى لە نێو ئەنجوومەنى نوێنەران لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا دووپاتى هەمان بۆچوونمان بۆدەکەنەوە ئەگەر لایەنە تائیفى یەکان بە ناوى حکومەتى تکنۆکرات و ڕیفۆرمەوە دەیانەوێت ئیرادەو هەژموونى خۆیان بەسەر لایەنەکانى تردا بسەپێنن بە دەر لە دەستوورو یاساکان کێ گرنتى ئەوەمان پێدەدات کە دکتاتۆرییەتێکى مەزهەبى بەسەر پێکهاتەکانى تردا ناسەپێنن ؟
لە ووردبوونەوە لەم ڕووداوانەى کە لە ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێم و زۆر ناوچەى ترى عێراق کە پێکهاتەکان تێکەڵاوى یەکترن و بەریەک کەوتنیان هەیە زۆر حاڵەتى ڕاگواستن و پاککردنەوەى ئەتنیکى ڕوویداوە هەر لە پشتێنى بەغدادو پارێزگاى دیالەو بابل و شوێنەکانى تریش کە بارگاوى کراون بە ناکۆکى تائیفى و دامەزراندنى دەیان میلیشیا بە ناوى حەشدى شەعبى جۆراوجۆر بە چەکو جبەخانەى زۆرەوەو دابینکردنى بوودجەیەکى زۆر لە لایەن حکومەتى ناوەندى عێراقەوە بۆیان هەموو ئەوانە پیشانى دەدەن کە ئەوفاکتەرانە کەرەسەیەکى تەواون بۆ شەڕێکى ناوخۆیى تائیفى و ئتنیکى خوێناوى تر لە نێوان پێکهاتەکانى عێراقدا دواى تەواو بوونى شەڕى داعشیش .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەت دەگات بەهاوڕێکانت